لەپایتەختى كوردان زانكۆى جیهان زمانى كوردى قەدەغە دەكات

Thursday, 25/06/2009, 12:00

1986 بینراوە


باشوورى كوردستان
دوایى ئەوەى لەپارساڵ چەندین ڕۆَڵە داماوەكانى وڵات بەشەو بەڕۆ ژ لەشەقامەكانى پایتەخت مانیان ئەگرت و داوایى ئەوەیان لەدەسەڵات نەدەكرد بیان نێرێن وەكو كوڕى خەڵكى بچن لەئەو روپا و ئەمریكاو فەرەنساو كەنەدا بخوێنن ، ئەوان داواكارییان ئەوە بوو لەیەكێك لەكۆلیژەكانى كوردستان وەربگیرێن ئەوە هیچ گفتو گۆى لەسەر نییەو كەس نابێـت لێرەیا قسە بكات چونكە ئەوە مافى تاكێكى هەر هاوڵاتییەكى دانیشتتوى ئەو خاكەیە من لێرەدا نامەوێت زۆر لەسەر ئەممە بڕۆم ئەمەوێت باسى كردنەوەى زانكۆ ئەهلییەكان بكەم كە دوایى ئەوەى وەك باسم كرد قوتابیە سەرلێشێواوەكانى وڵات كە دەسەڵات سەرى لێشێواندبوون ئەممان بۆ ئەوەى جارێكى تر بازرگانى بەڕۆڵەكانى وڵات بكەن هەڵسان بەهاوبەشى ڵەگەڵ چەند بازرگانێك هەڵسان بەكردنەوەى زانكۆ یەكێك لەو زانكۆیانە زانكۆى جیهانە ئەم زانكۆیە هیچ خزمەتێك بە خاك و نیشتیمان و ڕۆڵەكانى وڵات ناكات و لەئێستادا خەریكى تەعریب كردنى زمانى كوردین و خوێندن لەم زانكۆیە بەزمانى كوردى قەدەغەیە ئەى ئافەرین بۆ دەسەڵات ئافەرین لەپایتەختى كوردستان فەریكە مامۆستایەك و زانكۆیەك و مامۆستایەكى دوژمن بەكورد زمانى كوردى قەدەغە ئەكات ئاخر گوناهى ڕۆڵەكانى وڵات چییە كاتێك زمانى عەرەبى نازانن ، بۆ كەسێك نییە خەم بخوات ئەى كوا بەرپرسە نیشتیمان پەروەرەكان ئەممانەى شەو ڕۆژ نیشتیمان بەسەر ئێمە ئەفرۆشن و باس لەخاك و نیشتیمان ئەكەن كوان لەكوێن بۆ ئێوە بێدەنگن بەرامبەر بەزانكۆیەك كە بازرگانى بە ڕۆڵەى وڵات ئەكات و زمانى كوردى تەعریب ئەكرێت لەم زانكۆییە ، بەراستى من شەرم ئەكەم بچم بۆ ئەو زانكۆیە بەزانكۆى كوردى نازانم و شانازیى پێوەى ناكەم چونكە ئەم زانكۆیە یارى بەزمانى كوردى و بازرگانى بەڕۆڵە ڕەش و ڕووتەكانى وڵات ئەكات .



شتێكى تر كەشایەنى باس كردنە ئەممەش فس فس پاڵَەوانەكانى دەسەڵات ئەیكەن ئەویش لەم زانكۆیە ژمارەیەك كوڕە بەرپرس هەن لەم زانكۆیە ئەمانیش بارودۆخى زانكۆیان شێواندووە و كۆنتڕۆلییان كردووە و ڕۆژ نییە لەم زانكۆ شەڕنەكرێت و تەنانەت دەست بۆچەكیش ئەبردرێت و دەست ئەكەن بەهەڕەشە بۆ ئەو كەسانەى مەبەستیانە بەداخەوە ، زانكۆ كراوە بەمەیدانى خۆیان ئەم كوڕە بەرپرسانەش هەموویان نەخوێندەوارن و هەڕەشە لەمامۆستاكان ئەكەن و نابێـ ئەممان بكەون وەك چۆن لەقۆناغەكانى خوێندنى ناوەندى و دواناوەندى هەمووى بە خەش دەرچوون لێرەش ئەیانەوێت بەخەش دەربچن و ببن بە دادپەروەرى ئەم كوردستانە بەداخەوە كەڕێگا دراوە بەمانە بەداخەوەش هەر ئەمانە ئەبن بە بەرپرسیار لە وڵات كارەساتە ئەممانە وڵات بەڕێوە ببەن بەداخەوە كەسیش نابینم باس لەم بابەتە بكات و كەچى لەكاتێك هەموو بەرپرسەكان لەبارو دۆخى ئەم زانكۆیە ئاگادارن بەڵام بێدەنگى ئەوان نازانم لەسەر چییە بەڵام ئەگەڕێمەوە بۆ ئەو پەندە كوردییە كە دەڵێن ئەو ماستە مویەكى تێدایە بەِراستى وایە ئەگەر دوو زانكۆى ئاوا نەبن ئەى بەرپرسەكانمان لەكوێ دەربچن و لەكوێ بڕوانامەكانیان بێنن و وام زانى بەرپرسەكانمان لە زانكۆى كەنەدى و فەرەنسى و بەریتانى بۆمان ئەهێنن و نە مان زانى بە تەزوویر لەم زانكۆیە دەر ئەچن و خۆیان كوڕەكانیان جا كێ باسى زمانى كوردى ئەكات و قەدەغە ئەكرێت ئەممە كێشە نییە بۆ ئەوان .

لەكۆتاییدا ئەممە نامەیەك بێت بۆ ئەممانەى كە نیشتیمان ئەفرۆشن بەسەر ئێمەوە و ە بابێن لەترسناكى زانكۆى جیهان و ئەممانەى وەكو زانكۆى جیهانن بێن پێیان بڵێن ئێمە قەبوڵى ئەوە ناكەین زانكۆیەك زمانى كوردى تیایدا قەدەغە بكرێت و قوتابیەكان نەتوانن لەوانەكان بەكوردى قسە بكەن و ئەممە كارەساتە لەپایتەختى كورداندا هەیە بەداخەوە ش كەبازرگانى بەڕۆڵەكانى وڵات ئەكەن پارەیەكى خەیاڵى وەرئەگرن جا نیشتیمان پەروەرەكان وەرن خەمێك بخۆن و چیتر قەبوڵ نەكەن لەپایتەختى كوردان زمانى كوردى قەدەغە دەكرێت بەداخەوە كوا خەم خۆرەكان كوان لەكوێن؟؟؟؟؟؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە