داود باغستانی کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ره‌، یان نۆکه‌رێکی چه‌ند سه‌ره! به‌شی یه‌که‌م

Sunday, 06/09/2009, 12:00

2585 بینراوە


(ئه‌وه‌ی جوویه‌کم له‌ کوردستان بۆ بدۆزێته‌وه‌ 100 هه‌زار دۆلاری ده‌ده‌مێ) جه‌لال تاڵه‌بانی
هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی جوله‌كه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان بوونیان نییه‌، چ جای ئه‌وه‌ی حیزب پێكبهێنن.
هه‌ندێك له‌میدیاكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه (ناوی‌ نه‌هێنان)‌ رایانگه‌یاند ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی باڵای یه‌هودی، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ئێستا سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی حزبێكی جوله‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان.فوئاد حسه‌ین.

مه‌سعود بارزانی که‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانه و دواییش له وێوه بازیداوه‌ و په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو سیاسه‌ت، ئه‌م ده‌زگایانه‌ یه‌کێک له‌هه‌ره‌ پشت و په‌ناکانی بارزانی بوون ئیتر هه‌ر له‌ ساڤاک و مۆساده‌وه‌ تا ده‌گاته‌ موخابه‌راتی به‌عس، خۆ له‌ خۆرا نییه‌ موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی له‌ دیمانه‌یه‌کیدا ده‌ڵێت: تا ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام به‌ڕێوه‌به‌ری موخابه‌راتی سه‌دام مانگانه‌ ده‌هاته‌ هه‌ولێر و سلێمانی بۆ مه‌سعود ناتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه‌، ئه‌وه‌ خۆ 31ی ئابی 1996 به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، مه‌سعود هه‌میشه‌ له‌مشووری ئه‌وه‌دا بووه‌ که‌ تۆڕێکی توند و تۆڵی نهێنی و هه‌واڵگری و سیخوڕی دامه‌زرێنێت و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانێت کاره‌ تیرۆرستیه‌کانی دژی خه‌ڵکی سیڤیل و نه‌یاره‌کانی له‌ کوردستاندا ئه‌نجام بدا، له‌ ژیانیدا ئه‌وه‌نده‌ی پشتی به‌م ده‌زگا نهێنیانه‌ به‌ستوه‌ له‌سه‌دا یه‌ک متمانه‌ی به‌ ڕێکخراوه‌کانی پارتی و ئۆرگانه‌کانی حیزب نه‌بووه‌، بۆیه‌ هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ بازنه‌یه‌کی سیخوڕی به‌ ده‌وری خۆیدا دروستکردوه، مه‌سعود هه‌وڵیداوه‌ هه‌رچی ئه‌و سیخوڕ و ده‌بڵ ئه‌یجنت و سێسه‌ره‌ و چوارسه‌رانه‌ هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سک و نهێنی پارێزراودا کۆیان بکاته‌وه‌، ته‌نها په‌یوه‌ندیان به‌ خۆیه‌وه‌ هه‌بێت و پلانه‌کانی دژ به‌ گه‌لی بۆ داڕێژن و یارمه‌تیده‌ری بن، یه‌کێک له‌م سیخوڕه‌ چه‌ند سه‌رانه‌ داود باغستانیه‌، ‌له‌وانه‌یه‌ که‌م که‌س هه‌بێت بزانێت ئه‌م پیاوه‌ چ کاره‌یه‌ و چۆن ئاوا توانیویه‌تی ده‌یه‌ها ساڵه‌ په‌ت په‌تێن بکات له‌ نێوان ده‌زگا سیخوڕی و هه‌واڵگریه‌کاندا، چۆن بۆی کراوه‌ ببێته‌ جێی متمانه‌ی ئه‌و هه‌موو دام و ده‌زگایانه‌، هه‌ر له‌ سوریاوه‌ تا ده‌گاته‌ ئیسرائیل و ئه‌مێرکا، له‌ هه‌مان کاتیشدا چۆن ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ توند و تۆڵانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتێکی شۆڕشگێڕ و به‌ ئه‌زمووونی وه‌ک په‌که‌که‌ گرێداوه‌، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی ئه‌م سیخوڕه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ کارێکی ئاسان نیه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئه‌م سیخوڕه‌ نه‌بێته‌ ئه‌سکوێ له‌ هه‌موو قازانێکدا، خراپ نیه‌ هه‌وڵێک بده‌ین بۆ ڕاکێشانی ئه‌و په‌ردانه‌ی که‌ ئه‌م باغستانیه‌ له‌و دیویانه‌وه‌ ڕۆڵێکی ترسناک وازی ده‌کات و سه‌رقاڵی پیلانگێڕانه‌، به‌ تایبه‌تیش به‌م دواییانه‌ که‌ وه‌ک ده‌مڕاستی مه‌سعود بارزانی که‌وتۆته‌ هێڕشکردن و به‌ ڕاست و چه‌پا تیر ده‌هاوێژێت. پێم باشه‌ وه‌ک بیرخستنه‌وه‌یه‌ک ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌ به‌ بیر خوێنه‌ر بهێنمه‌وه‌ .

له‌‌ گفتوگۆیەکی نێوان جۆناتان ڕاندڵ و مەسعود بارزانیدا لە تشرینی ١٩٩١ دا(1)، لە وەڵامی پرسیارێکدا مەسعود ڕوونیدەکاتەوە کە هەر پەیوەندیەکەیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئەو سەرگەردانییەی بەسەر باوکی وبنەماڵەکەی و عەشیرەتەکەی وپارتەکەیی و هەموو کوردی عێراقدا هانی، بانێکە و دوو هەوا، ئەی ئەمڕۆ بۆ وا کراونەتەوە جارێکی دی بە ڕووی ئەواندا.

داوود حەلیان یەکێکە لەو جوولەکانەی کە ماوەی دە ساڵە هاتۆتە کوردستان (2)، داوود ئێستا سەرقاڵی پڕۆژەی ئابووری گەورەیە لە کوردستاندا، خۆ ئەگەر بۆ بەرژەوەندی میللەتەکەمان بێت و بەردێک بنێتە سەر بەردێک بۆ بەرەوپێشەوە بردنی کوردستان هەزار جار بەخێر بێت، بەڵام داوود بۆ ئەوە پەلکێش نەکراوەتە هەولێر، بەڵکو بۆ زیاتر دەستبەسەراگرتنی سامانی کوردستانە لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەوە، ئێستا داوود و بەڕێز مەسعود بارزانی گەورەترین پڕۆژەی وەبەرهێنانیان هەیە لە هەولێردا، ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵیەی داوود و بارزانی و برێمەر باسی نهێنی و گرنگی تێدا کراوە سەبارەت بە ئایندە و ئاڕاستەی پەیوەندیە نهێنیەکان.

له‌ یه‌کێک له‌ فایله‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا (3) که‌ به‌م دواییانه‌ ئاشکرا بوو گه‌لێک زانیاری له‌سه‌ر داود باغستانی چنگ ده‌که‌ون، له‌و دۆسیه‌یه‌دا باغستانی وێرای ورده‌کاریی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی باغستانی، باسی چالاکییه‌ سیاییه‌کانیشی ده‌کرێ و به‌ سیخوڕی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرایل ناوی ده‌برێت.

داود باغستانی له‌ 1947 له‌ گوندی "باغستان" که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان دیاربه‌کر و مێردین له‌ دایک بووه‌، باوکی له‌ به‌ندیخانه‌ی دیاربه‌کر 13 سال به‌ند بووه‌ و باپیری به‌ هۆکارێکی شاراوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربازێکی تورکه‌وه‌ کوژراوه‌. بنه‌ماڵه‌که‌‌ی له‌ ساڵی 1925دا، به‌ هۆی ئاڵۆزییه‌کانی سه‌رده‌می شێخ سه‌عیده‌وه‌‌، کۆچبه‌ری سوریا‌ بوون. هه‌تا سالی 1950 له‌ سوریا‌ ماو‌نه‌وه‌ و له‌ سالی 1988 به‌روه‌ ئێراق (باشووری کوردستان) کۆچیان کردووه‌.
[باغستانی له‌ ساڵی 1971 له‌ کاتی تێپه‌ربوون له‌ سنوری سوریا عێراق، له‌ لایه‌ن ئیستخباراتی سوریاوه‌ قۆلبه‌ست ده‌کرێت ، له‌ 1973 دا له‌ نێوان لوبنان، لیبیا و قوبرس هاتوچۆی کردووه‌ و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌ تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌ندامیکی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له‌ قوبرس، له‌ لایه‌ن پۆلیسی قوبرسه‌وه‌ گیراوه‌ و دوای14 رۆژ ئازاد ده‌کریت، له‌ ساڵی 1973 له‌ به‌غدا بریندار ده‌بێت، دوو ساڵ له‌ گرتووخانه‌ی ئێراقدا بووه‌ و له‌ ساڵی 1975دا توانییوه‌تی‌ له‌ بریاری ئیعدامی دادگای "سه‌وره‌ [شۆڕش]ی به‌غدا رزگاری بێت و بکه‌ویته‌ به‌ر بریاری سزای موئه‌به‌دی دادگایه‌کی تر. نۆ ساڵ له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌بووغرێبدا ماوه‌ته‌وه‌."له‌ ساڵی 1984 به‌ یارمه‌تی که‌سێک به‌ ناوی "مه‌لا ته‌یفور" توانیویه‌تی له‌ گرتووخانه‌ خۆی ده‌رباز کات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بگرێت]. دواتر چووه‌ته‌ که‌رکووک و هه‌ولێر و پاشان ده‌چێته‌ رێزی پیشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان. هه‌ر له‌و کاتانه‌دا له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ئێراق په‌یوه‌ندی دروستده‌کات. دواتر له‌ ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا و به‌ یارمه‌تی ئه‌وان، ده‌که‌وێته‌ نێو کاری خه‌باتی ماڤی مرۆڤ بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌. له‌ سالی 1991دا ده‌چێته‌وه‌ باکووری ئێراق (باشووری کوردستان) و سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وله‌تی سه‌دام، ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ لێکوڵینه‌وه‌ ده‌کات و ئه‌نجامی ئه‌و لێکوڵینه‌وانه‌ ره‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات.
داود باغستانی ئێستا له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و هۆتێلێکی هه‌یه‌، سه‌رقاڵی ده‌یه‌ها کاری ژێر به‌ ژێر و موخابه‌راتیه‌، شه‌وانیش تا ده‌مه‌و به‌یان میوانی یه‌کێک ده‌بێت له‌به‌رپرسه‌ داوێنپیسه‌کانی پاراستن و پارتی، له‌م گه‌شتانه‌ی شه‌ویدا هه‌میشه‌ کیژێکی له‌گه‌ڵدایه‌ بۆ گه‌رم کردنی ئه‌و دانێشتنانه‌ به‌ سه‌ما و گۆرانی، داود له‌و هوتێله‌ی هه‌ولێری کارمه‌نده‌کانی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ کاتێک له‌ ژووره‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌کدا که‌س نابێت له‌ ده‌رگا بدات و نایه‌وێت که‌س ببینێت ، چه‌نده‌ها جار که‌وتۆته‌ ده‌مه‌قاڵێ و هاوار و جنێودان به‌و کارمه‌ندانه‌، ئێستا که‌م که‌س هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌و له‌ ژێره‌وه‌ ئاوا ده‌ستی بڕوات، یه‌کێکه‌ له‌هه‌ره‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی م.بارزانی، هه‌ر له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ کردوێتیه‌ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی (نه‌زاهه‌) ده‌ستپاکی که‌ هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو وه‌ک لیژنه‌که‌ی دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین که‌ ئێستا بوه‌ته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێ، گوایه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ دۆسیه‌ی فایلدار و ئامیر فه‌وجه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچیان دیار نه‌بوو، ئه‌م لیژنانه‌ وه‌ک حه‌بی موسه‌کین وان ، هه‌ر که‌ ده‌نگ به‌رز بووه‌وه‌ مه‌سعود جار نا جار ده‌یکات به‌ قوڕگی میلله‌تدا ، بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئازارشکێنن دوایی کاریگه‌ریان نامێنێت، له‌ هه‌مووی سه‌رنج ڕاکێشتر باغستانی ئێستا له‌ هه‌ولێر گۆڤارێک ده‌رده‌کات به‌ ناوی کورد-ئیسرائیل و تا ئێستا دوو ژماره‌ی لێده‌رچووه‌، ئه‌م گۆڤاره‌ بۆته‌ جێی و سه‌رسوڕمان و لێدوانی میدیای عه‌ره‌بی و جیهانی، گوایه ئه‌م گۆڤاره‌ هه‌وڵ ده‌دات پردێک بێت له‌ نێوان ئه‌و کوردانه‌ی ئیسرائیل و کوردستاندا، داود باغستانی بیرۆکه‌ی ده‌رکردنی ئه‌م گۆڤاره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ بوونی چڕیه‌کی دانیشتوانی گرنگ له‌ جووه‌ کورده‌کان که‌ له‌ ئیسرائیل نیشته‌جێن.

باغستانی پێی وایه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بۆ کوردستان سوودی بۆ فه‌له‌ستینیه‌کانیش هه‌یه‌، ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت ئه‌و جووه‌ کوردانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان و هانیشیانده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌، ژماره‌یان به‌ 150هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنێت، ئایا ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوونی به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت یان له‌ کێڵگه‌یه‌کی پڕ له‌ ته‌ڵه‌ و داوی چنراو بۆ کورد، به‌رگی یه‌که‌م ژماره‌ یه‌کی گۆڤاره‌که‌ به‌ وێنه‌ی ژنێک ڕازاوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاڵایه‌کی ئیسرائیل و ئه‌ستێره‌ی داودی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.‌ ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی سیاسه‌ت که‌ زیاتر له‌ به‌نگ کێشێک ده‌چێت وه‌ک له‌ سیاسه‌توانێک، په‌تی خه‌یاڵ شل ده‌کات و ده‌بێژێت: چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیسرائیل - فه‌له‌ستین زۆر ئاسانه‌، با وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ماف و موڵکی جووه‌کان بگێڕیته‌وه‌ و دڵنیایان بکه‌نه‌وه‌ که‌ جارێکی دی ده‌ستدرێژی ناکرێته‌وه‌ سه‌ریان، ئه‌و کاته‌ جووه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌ستینیه‌کانیش ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه فه‌له‌ستین‌ . خوێنه‌ری به‌ڕێز وورد به‌ره‌وه‌ له‌م بۆچوونه‌ سه‌قه‌ته‌ی باغستانی که‌ چۆن کێشه‌یه‌ک که‌ ته‌مه‌نی له‌ 60 ساڵ پتره‌ به‌ دوو دێڕ چاره‌سه‌ری ده‌کات ، ئه‌وه‌ له‌ بیر ده‌کات که‌ ئیسرائیل خاکی وڵاتێکی داگیر کردوه‌ و گه‌لێکی له‌ خاکه‌که‌ی وه‌ده‌رناوه‌ به‌ زۆر، چاره‌سه‌ر هه‌روا ده‌بێت، دیاره‌ باغستانی له‌ خزمه‌تی ئه‌جێندای ئیسرائیل دایه‌ بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و داگیرکردنه‌ له‌ بیر خۆی ده‌باته‌وه‌ و هه‌ر هه‌مووی له‌ مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌ستینیه‌کاندا کورت ده‌کاته‌وه‌.
ئه‌م باغستانیه‌ له‌ زۆر بۆنه‌دا بووه‌ته‌ ناوبژیوان و ده‌مڕاست که‌ کاری ئه‌و نه‌بووه‌، باشه‌ ده‌بێت چی وا له‌ ئه‌مێرکیه‌کان کرد بێت که‌ باغستانی ببێته‌ ئه‌و که‌سه‌ی سوڵتان هاشم وه‌زیری پێشوی به‌رگری عێراق بداته‌ ده‌ست تیپی 101، دواییش باغستانی بۆ میدیا بدوێت و بڵێت سوڵتان هاشم هیچ تاوانێکی نه‌کردوه‌ و ناویشی ده‌سڕڕێته‌وه‌ له‌ لیستی 55 که‌سه‌که‌دا که‌ ئه‌مێرکا داوایان ده‌کات، باشه‌ ئه‌م هه‌موو هێز و تونایه‌ی له‌ کوێوه‌ هێناوه‌ و چۆن ده‌توانێت گه‌مه‌یه‌کی وا وازی بکات، یان چۆن بووه‌ته‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ عێراق.
ساڵی 95 له‌ شاری دهۆک رێکخراوی مافی مرۆڤ داده‌مه‌زرێنێت و بۆ خۆی به‌رپرسیارتییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. هه‌ر له‌و شاره‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ ئورگانیزه‌ ده‌کات. به‌ شێوه‌ێکی سیسته‌ماتیک له‌ ریکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان پاره‌ وه‌رده‌گریتله‌ 16 ئاگوستی 1996 له‌ لایه‌ن پارتی دیموکراته‌وه‌، به‌ بۆنه‌ی سالیادی دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ساز ده‌کرێت که‌ عوسمان ئۆجه‌لانیش له‌ سه‌ر ناوی په‌که‌که‌ تێیدا به‌شدار ده‌بێت. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چه‌ند سه‌رب ساڵه‌دا چه‌ند سه‌ربازێکی تورک له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ به‌ دیل ده‌گیرێن و داود باغستانی له‌ په‌که‌که‌یان وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و راده‌ستی تورکیایان ده‌کاته‌وه‌. له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا "ئاکن بیندال" په‌یوندی دروست ده‌کات. داود له‌ سالی 1996ه‌وه‌ ده‌ستیکردوه‌ به‌ کاری قاچاغچیه‌تی مرۆڤ بۆ ئه‌ورووپا و بۆ هه‌ر که‌سێک هه‌تا و‌ڵاتی ئیتالیا، 7000 دۆلاری وه‌رگرتووه‌. به‌ڵام له‌م نێوانه‌ دا 54 که‌س که‌ له‌ ڕیی باغستانیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا ده‌کرێن، له‌ ئێران ده‌گیرێن و ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌ و هه‌تا ئیستاش 160000 دۆلاری ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌. . له‌ ساڵی 1996 250000 دۆلار له‌ په‌که‌که‌ی وه‌رده‌گرێت و کاناڵیک به‌ ناویHuman Rights tv داده‌مه‌زرێنیت و هه‌ر له‌و کاته‌شدا گۆڤارێک به‌ ناوی "ماف" ده‌رده‌کات، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش ده‌ست به‌ ناوبژیوانی نێوان په‌که‌که‌ و پ د ک ده‌کات. له‌ 21 مارسی 1996به‌ یارمه‌تی داود باغستانی، له‌ نیوان په‌که‌که‌ و پ د ک په‌یمانێک واژو ده‌کریت. هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌ گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان و به‌رێوه‌به‌رانی دیکه‌ی په‌که‌که‌ دیدار ساز ده‌کات. ساڵی 1997 دووباره‌ ناوبژیوانی شه‌ری نێوان په‌که‌که‌ و پ د ک ده‌کات و له‌ هه‌مانکاتدا له‌ گه‌ل یه‌کێک له‌ هاوسه‌ره‌کانی له‌ هۆتێل "میدیا"، له‌ شاری سه‌لاحه‌دین نیشته‌جێ ده‌بێت. له‌ لایه‌ن پارتی دیموکراته‌وه‌ چه‌ند پاسه‌وانی بۆ دابین ده‌کریت و به‌ر پرسیاریه‌تی پاراستنی ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ. له‌ مانگی شوباتی ساڵی 1998 له‌ گه‌ل "مه‌هدی زانا"، شاره‌داری ئه‌و کاته‌ی شاری دیاربه‌کر، دیدارێک له‌ گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ساز ده‌که‌ن. به‌ر له‌ وه‌ش به‌ شێوازێکی به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان به‌ ریگای ته‌له‌فون په‌یوه‌ندیی ده‌بێت. ساڵی 1998 به‌ تۆمه‌تی خواردنی 80000 دۆلاری په‌که‌که‌، 5 مانگ له‌ کامپه‌کانی زاپ زیندانی ده‌کرێت. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌یمان ده‌دات که‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یه‌ کار بۆ په‌که‌که‌ بکات، ئازاد ده‌کرێت. له‌ به‌شی کۆتاییدا هێندێک زانیاریش سه‌باره‌ت به‌ که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی ناوبراو هاتووه‌ و جه‌ختیش کراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل کار ده‌کات و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرێت. له‌ به‌شی داهاتووی ئه‌م نووسینه‌مدا شیکاری بۆ هه‌ندێک چیرۆکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ده‌که‌م که‌ له‌ زاری باغستانیه‌وه‌ بۆتان ده‌گوازمه‌وه‌.

1 - دوای ئەو هەموو زانیارییە، لێبووردنی چی؟، جوناتان سی _ ڕاندڵ، وەرگێڕانی بۆ کوردی خەسرەو شاڵی ،٢٠٠١
2- ما لم یذکره بریمر فی کتابه، محمد العرب، مکتبة مدبولی، القاهره
3- http://yarsan-dm.com/in/index.php?option=com_content&task=view&id=1258&Itemid=2

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە