هاوارى ئەنفال

Friday, 04/09/2009, 12:00

2711 بینراوە


من ئەنفالم پیرم مناڵم
من ئەنفالم
پیرم مناڵم
كەنەفتم گەنجم
هەرزەكاڵم
بێوەژنم
پیرێژنم
من ئەنفالم
لورەم لورەى هاوار بوو
خواش گوێى كەڕبوو
كەس هاوارى نەئەبیستم
لەزۆر دەرگام دا
كەس نیگرت دەستم
هاوار
هاوار
فیغانوو نزا
كەس بەكەس بوو
نە ئەبیسرا
قریشكەم
قریشكەى هەور بوو
بریسكەو گڕى هەڵە ئە سان
لەتاریكاى و تاریكستان
لەجیاتى یەك
هەزار ئیزارائیل ڕۆحى ئەكێشاین
مەمكم شیرى تەڕ بوو
بۆ ساواكەم
بۆ نەوەكەم
بەرۆكم تەڕ تەڕ
بەفیشەك ئەویان ئەتاسان
فرمێسكى چاوم
هەر ئەناردەوە
بەشكم ئەم ئەشكەم بیر باتەوە
خۆم هەڵەخەڵەتان
نامان بەن بۆ نوگرەسەلمان
هەرچى دەریاى سەحرا هەیە
بەمن ونەوەكانمانیان ناسان
ئێوە چیتان كرد ئێسكو پروسى
ئێمەشتان دا كرماند
هاوار
هاوار
هەڵەبجە كردیە فیغان
كردیە هەڵا
كردیە هەرا
وتى دەستە خوشكى
بێپشتوو پەنا
منیش لەنۆ كەمتر نیم
منیش بوم بە هاوڕێى ڕەشەبا
بەنۆتەو بەمۆسیقا
بە دەسڕى سواڵ
بە سەمفۆنیا
بەڵام ڕوت تر
زەبون تر
یەكێ دەستى
عومرى خاوەر ئەبا
یەكێ لاشەى ساواكەى
خرم خرم
ئێسكو پروسكى ناو گۆرەِكانى
رَێگاى عەنەب و دزڵى
هاتا ئەگاتە سەحراكان
بەلۆچەى دەمیانەوە یە
دایان ئەكرمان

نەرویج



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە