ئازادى وپیرۆزیەكان ودیموكراسیەتى هەرێم

Tuesday, 22/05/2012, 12:00

1828 بینراوە






دكتۆر عەباس على لە پەرتوكى ئاشنابون بە دیموكراسى سەبارەت بە ئازادى راگەیاندن ودیموكراسیەت دەڵێت:
(ئازادى بە چەمكە فراوانەكەى وشەو بەشێوەى رەها بونى نیە،چونكە ئازادى لە بازنەى یاساییەكەى خۆیدا سنوردارییەتێكى فراوان دەهێنێتە ئارا).

ئەم راڤەیە بۆ چەمكى ئازادى ئەوەمان بۆ شى دەكاتەوە كە ئازادى هەرچەندە مەدایەكى دوورى هەبێت ومەوداى فراوانى هەبێت ،ئەبێـت سنورداریەكى یاسایى رێكى بخات كە هەڵقۆوى كۆمەڵێك بەهاى ئاینى و پیرۆزى كەلتورى ومەعریفى خودى ئەم كۆمەڵگایە بێت .بۆ نەمونە لە وڵاتى فەرنسا تا ئەم كاتەو ساتە لە بوارى ئازادى رادەربڕین وراگەیاندا ،بە یاسا قەدەغەى كردوەو سزاى بۆ داناوە بۆ هەر كەسێ ئاماژەیەكى نوسین ئاخود دەربڕینێكى ئاشكراى بنوینێ و ببێتە مایەى دروست بونى رق وكینە لە نێوان پێكهاتەكان.
لە وڵاتى ئەلمانیاش لە یاساى بنەرتى ئەم وڵاتە لە بەندى پێنجەمیانداهاتووە كە مافى را دەربڕین وگوزارشت لە بیرو بۆچون بۆ هەموو كەسێك پارێزراوە بەڵام سنورێكى یاسایى بۆ ئەم ئازادیەى وێنە كردوە لەپێشكەشكردن وپێشخستنى وتارى رق بەخش كە ببێتە مایەى دروستكردنى ناكۆكى لە نێوان پێكهاتەو ئایننزا جیاكان ورەگەزى نێرو مێ یاخود بەكار هێنانى هەر ئامرازێك ئاماژە بە نازیەت بكات.
لە نمونەى تریش وەك پۆلنداو كەنداو بە یاسا ئازادیەكانیان رێك خستووە بەڵام وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا مەرجى را دەربرینى بە سى َ خاڵ بەستۆتەوە یەكەمیان كە زۆرینەى كۆمەڵگا لایان قەبوڵ بێت دووەمیان ناكۆك نەبێت لەگەڵ هیج ماددەو یاسایەكى ئەم ولایەتە وسێیەمش را دەربڕینەكە چەندە جددیەتى تیایە لە خستنە رووى رەواڵەتى مۆراڵى ئەدەبى وهونەرى .
لەمەدا بۆمان روون دەبیتەوە لە پێشەنگىوڵاتە دیموكراسیەكان كە دەستەڵاتى هەرێمەكەمان ئەیانەوێـت لاسایان بكەنەوە دیارە بیریان چووە كە شتێك نیە ناوى ئازادى رەها بێـت یاخود ئازادیەكى دەستەڵات بێت كە بە ئارەزوى خۆى بەكارى بهێنت بەڵكو ئازادیەك هەیە تا ئەم شوێنەیە كە پیرۆزى یاخود مافى تاك یاخود كۆمەڵ پێشێل نەكات، ئەمانەش هەمووى بە یاسا قەدەغە و رێكخراوە.
كەواتە ئەركى پەیروانى هەر سیستەمێكى مۆدێرنە لە بەخشینینى وێنایەكى جوانى كۆمەڵگاكەى لە دروستكردن وچەسپاندنى بنەماكانى پێكەوە ژیان بە تایبەتى كە ئازادى وپیرۆزى دوو چەمكى گرنگن لە بنیادنانى پایەكانى كۆمەڵگا كە نابێت رێكخستنى بە دەستى خەڵكەوە بێت،بەڵكو ئەبێت وەك دوو یەكەى ئەكتیڤى سەقامگیرى وڵات بناسرێت نەك وەك دوو جەمسەرى جیا، وئەگەر لە سروشتى مرۆڤەكانیش لە خویندنەوە بۆ ئەم دوو چەمكە نەگەنە یەكتر ئەوا یاسا دوا قسەى خۆى تیا ئەكات كە مولكى دەوڵەتە ، بە پێچەوانەى ئەم هەرێمەى ئێمە كە تا ئێستاش بە ریتمى ساوا مامەلە لەگەڵ پرسە هەستیارەكان دەكات ولە مەسەلەى دارایى ودەستەڵاتیش پێشەنگ وریش سپى هەرێمە.
لە تەوەرێكى ترى ئازادى ودیموكراسى عباس على دەڵێت :
(ئازادى بە شێوەیەكى سادەو گشتى واتا هەلومەرجێكە كەسێ یاخود شتێ نەبێتە لەمپەرى بەردەم دڵخوازو ئازادانەى تاكەكان تا هەركەسێ هەركارێكى دەیەوێت ئەنجامى بدات.وەلێ ئەگەر لە كۆمەڵگایەكدا تاكە تاكەى كەسەكان بخوازن ئازادییەكى لەو جۆرەیان هەبێت،سەرئەجامەكەى بەدەر نابێت لە ئانارشزمێك.ئەگەر دەسەڵاتدارانیش ئازادیەكى لەو جۆرەیان هەبێ ...هەرچى دەخوازن ئەنجامى بدەن دەر ئەنجامەكەى دەبێـ بە حكومەتێكى ناكڕەوەىدیكتاتۆرى).

ئەمەش دووپاتى ئەم بۆ چونە ئەكاتەوە كە هەر كەسێك حەزى لە شتێك بێت وبیكات ئاخۆ ئەم كۆمەڵگایە چى لى دەر ئەچێت ئەمەش نمونەى رووداوەكانى بادینان وهەولێرمان ئەخاتە بەرچاو ،ونمونەى ئەم دەستەڵاتەى كە هەر شتێكى بوێت و بیكات ئاوا حكومەتێكى تاكرەوو دیكتاتۆرى لێدەر ئەچێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە