18 گەشتیاری کوردی دانیشتووی هۆڵەندا لە قوبرس دەناڵێنن

Tuesday, 21/07/2009, 12:00

1931 بینراوە


سێشەمە 21-07-2009 قوبڕس:- سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە لەبەرواری 19-07-2009 لە فڕۆکەخانەی سخیپۆڵ ئەمستەردام (18) گەشتیاری کوردی دانیشتووی هۆڵەندا بەمەبەستی سەردانی کەس و کار و بەشداری کردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و لەباوەش گرتنی زێدی باو باپیران، بەرەوە کوردستان کەوتنە ڕێ. شایەنی باسە ئەم (18) هاوڵاتیە کوردە بڕیار بوو لە فڕۆکەخانەی ئایندهۆڤن ڕاسەوخۆ بەرەوە هەولێر بفڕن. فروشیاری بلیتەکان و هێلە ئاسمانیە کوردیەکە، هەرزوو گۆڕانکاریان بە گەشتەکە کرد، گەشتەکە لە ئایندهۆڤنەوە بۆ هەولێرەوە کرا بە ئەمستەردام بۆ قبرس و دواتر بۆ یۆنان و لە کۆتایشدا بۆ هەولێر. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم گەشتیارانە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش لە فڕۆکەخانەی قوبڕس گیریان خواردوە و هێچ فڕۆکەێك نیە بۆ کوردستانیان بهێنێتەوە. ئەمڕۆ (3) ڕۆژە ئەم گەشتیارانە کە لە‌نێوانیاندا مندال و ژن و مێردمنداڵ و بەتەمەن و گەشتیاری نەساغ، بە بێ ئومێدی لە قوبرسن و دووچاری چەندین کێشە و گرفت بوونەتەوە لەگەڵ پۆلیس و کارمەندانی فڕۆکەخانەی قوبڕس.



شایەنی باسە هێلە ئاسمانیە کوردیەکە، لە ماوەی ئەم (3) ڕۆژەدا، چەندین جار بە گەشتیارانی ڕاگەیاندوە کە بەزووترین کات چارەسەریان دەکات بەڵام تا ئێستا گفتەکان نەگەیەندراونەتە جێ. گەشتیارانی گیرخواردوو لە قوبرس و کەس و کاری گەشتیاران لەکوردستان تەواو بێ ئومێد بوونەو، بڕیاریانداوە ڕێگەی یاسایی بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. لە لایەکی تر، یەکێك لەگەشتیارەکان ووتی: من لەچەند ڕۆژی ڕابردوو تەلەفۆنێکی یەکجار زۆرم کردوە، ئەمەش دیارە پارەیەکی زۆری دەوێ، وەهەروەها ووتی بیستوومە کە فڕۆکەکانی ئەم هێلە ئاسمانیە لە کۆنتڕۆل دەرنەچوون و ڕێگەی سەفەریان پێ نەدراوە.



*ئامادەکردنی هەواڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە