بۆ : سه‌رۆكی هۆبه‌ی په‌رستاری

Tuesday, 23/10/2012, 12:00

1439 بینراوە




وه‌كو ئاشكرایه‌ به‌رێزتان زۆر له‌ مێژه‌وه‌ له‌ بوژانه‌وه‌ی دڵ ‌ به‌ كارمه‌ندی كارتان كردووه‌ و مێژوویه‌كتان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ و ئێستاش به‌رێوه‌به‌رن .
هه‌موو كارمه‌ندان و پزیشكانیش ئه‌وه‌ ئه‌زانن كه‌ به‌رێزتان ئه‌و كات په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ چۆن بوو ؟ هه‌مواننیش ده‌زانن ئه‌و كات چۆن ده‌وامت ده‌كرد و له‌ چ ئاستێكدا بوویت ؟
پاشان دوای ئه‌وه‌ی له‌ بواری كاری په‌رستاری دا خویندنت ته‌واو كرده‌وه‌و بوویته‌ لێپرسراوی هۆبه‌ی په‌رستاری و ئه‌و هۆبه‌یه‌ و په‌رستارانی زانكۆت كرده‌ دێوه‌زمه‌ له‌به‌ر چاوی دكتۆر و كارمه‌نداندا به‌ شیوه‌یه‌ك هه‌ر كات باسی په‌رستار ده‌كرێت شتی عه‌جایب و نامۆ به‌ر چاو ده‌كه‌وێت له‌ كاتێكدا ته‌نها تۆ هۆكاری ئه‌وه‌یت ئه‌گینا په‌ستاران سونبولی ناو ته‌ندروستین .
ئیستاش له‌ انعاشه‌ حه‌یاته‌كه‌ بوویته‌ مدیرالعامی كارمه‌ندان و به‌ نیازی تێفیه‌ی چه‌ندین دكتۆر و كارمه‌ندی ناو سه‌نته‌ره‌كه‌ بكه‌یت له‌ پێناو ئه‌وه‌ی خۆتان ببنه‌ ئاغاو كه‌س نه‌بێت له‌ رووی ئاغا بووه‌ستێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رێزیشتان شایه‌رێكی باش و لێهاتوون و سابیقه‌یه‌كی دیارت هه‌یه‌ له‌ دووزمانی و دروست كردنی دووبوره‌كی وئاژاوه‌نانه‌وه‌ .
بۆیه‌ به‌ كورتی له‌م نامه‌یه‌دا داوات لی ده‌كه‌م كه‌ به‌ ره‌فتاره‌كانتدا بچیته‌وه‌ و چیتر نه‌بیته‌ زورناژه‌نی خه‌لكانێك كه‌ دڵنیابه‌ دوای هاتنه‌ دی مه‌رامه‌كانی له‌ كۆتاییدا سه‌ره‌ی تۆش دێت ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش له‌ رووی دا و له‌ به‌رامبه‌ر داواكاریه‌كانیدا ووته‌ی نه‌خێر بدركێنیت ، جا ئه‌و داوایه‌ هه‌رچی بێت و له‌ هه‌ر باره‌یه‌كه‌وه‌ بێت بۆیه‌ من به‌ دلسۆزانه‌ پێت ده‌ڵێم (مراجه‌عه‌تی خۆت بكه‌ره‌وه‌ هه‌تا خۆت و هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانیشتت نه‌دۆراندووه‌)

وه‌ دڵنیاش به‌ رێگه‌ ناده‌ین ئه‌و سه‌نته‌ره‌ پڕ ڕێز و شكۆیه‌ بكه‌یته‌ ناوه‌ندی ململانێ‌ ناشه‌ریفه‌كانی خۆت و هاوكاره‌كانت و دڵنیاش به‌ كاتێك ئه‌و سه‌نته‌ره‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵیت كارمه‌ندان و زۆرێك له‌ دكتۆره‌كانیش چه‌پڵه‌ت لێ‌ ده‌ته‌قێنن و هه‌موو یه‌كێكیش 3 به‌ردت له‌ دوا هه‌ڵ ده‌ده‌ن ته‌نها چه‌ند كه‌سێك نه‌بن كه‌ پڕاو پڕ وێنه‌ی خۆتن و رۆژانه‌ وه‌كو (هین) به‌ دواته‌وه‌ن له‌ ناو قاوش و هه‌موو خزمه‌ته‌كانیان له‌ قاوشه‌كاندا ته‌نها جاسووسی و قسه‌ هێنانه‌ بۆ به‌رێزتان . كه‌ له‌ ئێستادا بوویته‌ مایه‌ی سووتانی به‌ختی ئه‌وانیش .
له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌مه‌و دوا ره‌فتارت بگۆریت و كارێك بكه‌یت شانازیت پێوه‌ بكرێت نه‌ك به‌م شێوه‌ ناچار بین نامه‌ی به‌ختت بسووتێنین .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە