ئەزموونى كوردستان و پاوانكردنى پۆستەكان !!

Friday, 17/04/2009, 12:00

1329 بینراوە


ئەزموونى هەرێمى كوردستان كە بڕیار بوو ببێت بە مۆدێل بۆ بەڕێوەبردنى حوكمى بەغداد، كەس نەیزانى ئەم مۆدێلە چ مۆدێلێك بوو ؟ باش یا خراپ بوو ؟ كە باش بوو ، بۆ كوردستان هەر لە خراپ و وێرانە و پێشێلى یاسا ئەناڵێنێت ؟ ئەى بۆچى ڕۆژانە و ساڵانە هەر گلەیى و گازاندە شیعارى ئەم میللەتە داماوە بوو ؟ بێگومان باش نەبوو ! چونكە ، لاى دەسەڵات زۆر باسى دیموكراسیمان بۆ ئەكرا ، بەڵام لاى خۆشیان هەنگاوى پەككەوتنى بۆ ئەنرا !! زۆر باسى دزى و بە تاڵان بردنى سەروەت و سامانى ئەم میللەتە كرا !! كەسیش لەسەرى دادگایى نەكرا ! زۆر باسى گەندەڵى كرا ، بەڵام گوێى پێنەدراو ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوندا !! لە پەرلەمان زۆر یاسامان دەركرد ، بەڵام هەر یاسایە و بوونى هەیە و ناشزانرێ نە بۆ جوانیە نەبۆ جێبەجێ كردنە ؟ زۆر باسى شەفاف بونى بودجە كرا ، بەڵام ئێستاش كەس نازانێ چەندە و چۆن دێت و چۆن ئەڕوات ! ئەمە ئەو مۆدێلە بەڕێوەبردنە بوو كە سیاسیەكانى هەرێم پێشنیاریان ئەكرد بەغا كوپیەكى بۆ خۆى ببات، ! بەڵام لە شەش ساڵى تەمەنى حكومەتى بەغدا تا ئێستا شتێكى وا سەرنجڕاكێشیان لەو ئەزموونە حوكمڕانیەى كوردستان بەرچاو نەكەوت ، كە بیانەوێ ئەمانیش چاو لە ئێمە بكەن و وڵاتەكەیانى پێ بنیات بنێنەوە ،،، بۆیە ئەبێ ئێستا ئێمە چاو لە ئەوان بكەین ، چونكە لەو ماوە كورتەى تەمەنى حكومەتى بەغا چەندین هەنگاویان ناوە و گۆڕانیان دروستكردووە و چەندین كاربەدەستى گەورەى حكومەت لەسەر دزی و گەندەڵى ڕاكێشى دادگا ئەكەن و سزاى قانویان بۆ ئەبڕنەوە ! كەچى ئێمەى داماو نەك لە سەراتاو ناوەڕاستى حوكمى بەڕێوەبردنمان ، بەڵكو لە ماوەى 18 ساڵى حكومڕانى وڵاتمان لە فەقیروهەژارەكان زیاتر ،كەسێك نەهاتە بەردەمى دادگا ، بۆ ساتێك گەندەڵكارێك یا دزێكى بەرپرسى باڵاى وڵاتیان نەهێناو لە دادگا بیكەن بە پەندێك بۆ ئەوانى تریش و ڕووڕەشى بەردەم ئەم میللەتەى بكەن ! شتێكى تر كە بووە بە پاوان و بۆمان جێماوە ! بونى چەندین پۆستە لە كەسێدا ، وە لە ماڵەوە دانیشتنى هەمان چەندین كەسیشە كە لێوەشاوەیى و شارەزاى تێدا وجودى هەیە ، كەچى ئەگەر بە خەباتكردنیش حسابى بكەین ، خاوەن خەبات و ماندووبووەكانیش هەر بێئیش و كار ئەسوڕێنەوە ، ئیتر لە كوردستان تا ئێستا هەندێك بەرپرست هەیە نازانى پۆستەكەى چیە و چەند دانە پۆستى هەیە ، كە بتەوێت لە بابەتێكا ناوى بهێنى نازانى چۆن ئاماژە بە پۆستەكەى بدەى ! هەیانە لە بارەى خراپ بەڕێوەبردنى كاروبارى ئەم وڵاتە ئەدوێن ، كەچى سكرتێرى حیزبن ، وە ئەندام پەرلەمانیشن ، لە هەمان كاتدا وەزیریشن !! ؟ كەچى خۆیشیان داواى گۆڕان ئەكەن و خۆیشى لە دەسەڵاتدا قۆرخكارێكى پۆستەكانە ؟؟؟ هەمانە ، ئەندامى مەكتەبى سیاسیە ، سەرۆكى ڕێكخراوەكانە ، نوێتەرى سەرۆكە بۆ ناوچە دابڕاوەكان ، سكرتێرو وتەبێژى مەكتەبى سیاسیە ... بەهەرحاڵ ئەمانە باوەڕیان بە گۆڕان نیە !!!!!! بەڵام ئەمە نمونەی دوو بەرپرسى وڵاتن لە دوو بەرگدا ، ئەم چەند پۆستەیان لە حیزب و حكومەت هەیە ! ئەى ئەگەر بە پۆستى بەرپرسانى تریشا بڕۆین و دوایش لە فەراغێك بگەڕێن بۆ ئەوەى گەنجێكى لێ دابنێن ، ئەبێ لە كوێ دەستمان كەوێ ؟ پاوانكردنى دەسەڵات لەوە زیاتر چى ؟ ئەبینین دەیان كەس لە ماڵەوەیە و پسپۆرە ، لەو لاشەوە بە چەندین پۆستى دیار یەك كەس هەیە و بەڕێوەى ئەبات !! ئەى ئەمەش خۆى گەندەڵیەكى ترى ئەم حیزب و دەسەڵاتە نیە ؟ لە كۆتاى با خۆمان نەخەڵەتێنین و كوردستان بە زۆر نەكەین بە مۆدێلێك كە خۆمانى پێبشارینەوە لە زۆرێك لەو بابەتگەلانە ، چونكە ئەمڕۆى كوردستان پێویستى بە گۆڕانێك هەیە ، ڕیشەكێشى هەموو گەندەڵیەكان بكات ، نەوەك بە وتەیەكى كورت كۆتاى بە هەموو كێشەكان بهێنین ، بێئەوەى هیچ گۆڕانێك بەدى بكەین ، كەواتە هەنگاونان بۆ گۆڕان ئەكەوێتە ئەستۆى كەسەكان خۆیان ، چونكە دەنگى هەرتاكێكمان هەنگاوێكە بۆ گۆڕانێك .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە