بئ وەفایی بەرامبەر بە پێشمەرگە!

Thursday, 12/02/2015, 12:00

1566 بینراوە


لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا زۆرترین وشە کە وترابێت (پێشمەرگە) یە بۆتە بنێشتە خۆشە سەر زار لای ھەندێک کەس, بەجۆریک شتێک نەبێت بەرپرسەکان خۆیان بەو وشەیە ھەڵدەواسن, زۆریش ھەن بای کۆن بەبا دەکەن, لەوە زیاتریش خەباتی پیشوو بە خەڵک دەفرۆشن. ئیدی ھەر پێشمەرگەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت, پڕ لە نەھامەترین ژیانیش ھیشتا ژیانی پێشمەرگەیە, پێشمەرگە لە خانووی کرێ, خانووی داڕماو و قوڕاوی, لەھەمووی نەھامەتر ئەو قەیرانی بێ مووچەیی زیاتر سەری پێشمەرگەی خواردووە. ئەوانەی کەش و فشیش بەناوی پێشمەرگەوە دەکەن بەشەوان بەرەکانی نزیک جەنگیش بۆ وتێلەکان و شەوانی پێکی سور جێدەھێلن و گەر دەنگو مەترسیش نەما بە ساماڵی خۆش و بۆ خۆ نمایش کردن دەچنەوە بەرەکانی پێشەوە.
ئێمە ھەموومان دەزانین کە پێشمەرگە وەکو قەڵغانیک وایە ،ئەگەر ئەوان نەبان بەرگریان نەکردبا ئەوا خاک و نەتەوەو ژن و منداڵەکانمان ئیستا کەس نەی دەزانی کە چییان بەسەردێت قەدەر بەرەو کوێی دەبرن توشی چ کارەساتێک دەبوون...
برا پێشمەرگەکانمان خۆیان ئەکەن یە قوربانی ،بەڵام ئایا ئێمەو وە تەنانەت سەرکردەکانمان بەرامبەر بە ئەوان وەفادارن؟ تەنھا لەم کاتەدا ئەوانیان لەبیرە ؟ چونکە کاریان پئ یانە،ئایا زەمانی ئەوە دەکرێت بڵین دوای تەواو بوونی ئەم شەرە نەگری سەو خۆسەپێنە ئەوان بەرامبەر بە پێشمەرگە وەفادار دەبن ئەم ھەڵوێستە جوانەی ئەوانیان لەبیر دەمێنێت؟
ھەموومان ئاگاداری ئەم قەیرانی داراین کەچۆنە.
جاران باسدەکرا کە تەنھا بۆ پارە خۆیان دەکەن بە پێشمەرگە ئەی ئێستا بۆچوونتان چییە ؟ئایا ئێستا ھەممومان شانازی بە ناوی پێشمەرگە وە ناکەین؟برا پێشمەرگەکانمان وەلامی ئەو قسەو بۆچوونە ھەڵانەیان نەداوەتەوە کە بە سئ مانگ جارێک مووچە وەردەگرن .
خۆیان لەشەڕ بەسەرماو گەرما ژن و منداڵەکانیان لە خانووی کرئ سەڕەڕای ئەو ھەموو گیرو گرفتەی ژیان ئەوان بەرگری لە خاک دەکەن.
ئەگەر مەبەستیان تەنھا پارە بایە ڕۆژانە کرئ کریان کردبا بواری ماددیان لە ئیستا باشتر دەبوو،ئەگەر ھەستی نەتەوایەتی نەبووبا.
بەڵام بەداخەوە دەکرێت بڵین کە لەئێستاوە بئ وەفاییان بەرامبەر بە پێشمەرگە پێوە دیارە ھەڵدەستن بە ڕووخاندنی خاووی تەجاوەز بەڵام بیر لەوە ناکەنەوە کە خاوەنەکەی کەسێکی ھەژاری پێشمەرگەیە ،یان خاوەن خانوو بە بیانووی نەدانی کرئ داوە دەکات خانووەکەی چۆڵ بکرێت کە لەم کاتەدا خاوەن ماڵ پێشمەرگەیەو نە دەتوانی کرئ کەی دابین بکات نە خانووێکی تر بگرێت.ژن و منداڵەکانی دەردەکرێن خۆشی بە ھەناسە ساردی ئەم خەمە دەباتە ژێر گڵ.
ئایا کوا وەفا بەرپرس و دەو ڵەمەندەکان بۆ یارمەتییان نادەن لەکاتێکدا ئەوان لە بەرگری دان بۆ پاراستنی نیشتیمان.
ڕۆژانە سەدان دایک جەرگ سوتاو دەبێت سەدان منداڵ سەقفی باوکییان لەسەر نامێنئ کە لە باو بۆرانی ڕۆژگار بیان پارێزێت بئ ناز دەمێنەوە لە ھەبوونی خۆشی و ناخۆشی ھەست بە نەبوونی باوکیان دەکەن لە سەرکەوتنەکانیان باوکیان لا نییە تا دڵ خۆش بن لەگەڵیان یان لە شکستە کانیان دەستیان بگرن ھەموو شتێک دەکەنە قوربانی تەنھا بۆ یەک سات کە باوکیان بگەرێتەوەو ساتێک لە باوەشی بگرێت
کاتێک دڵی تووند دەبێت لێی دەپرسن چییە دەڵێت ھیچ ،چونکە دەزانێت کەس لەخەمەکەی ناگات ...
وشەی باوک لەسەر زمانی دەبێت بە وشەیەکی بێگانە یان ھەر فێری وشەی بابە نابێت بەکار ھێنانی ئەم وشەیەی زۆر بەلاوە قورس دەبێت
ئەگەر ھەستان بەمە کردبا ھەرگیز پشت گوێتان نەدەخستن سەرەڕای خەمی بئ باوکی خەمی ئەوەشی دێتە سەر کە بئ وەفا بوون بەرامبەر بە خوینی باوکی.
کاتێک ھاوسەرەکان دەبینن کە کێوی پشتیان نەماوە کەسێک نەماوە پشتی پئ ببەستن سەڕەڕای ئەوە دەبێت خۆیان ببن بەدایک وە ھەم باوک بەرامبەر بەکێشەکانی ژیان بەتەنھا بووەستن .
دەبینی بریندارەکان کە پێویستە بیان نیرنە دەرەوە ئەمەیان وەکە پێویست بۆ ئەنجام نادرێت .
یان ئەو کەسانەی کەسەلامەت دەبن ئەوانیش پشت گوئ دەخرێن.
ھیوادارم بەوەفابن بەرامبەر بە شێرەکانی وڵات ئەمە شەری حیزب نییە شەڕی پاراستنی وڵاتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە