گەر ئاگاداری سندوقەكانی دەنگ دان نەبین ئەوەی دانراوە هەر وائەبێ

Wednesday, 17/06/2009, 12:00

4251 بینراوە


ئەوەی روون وئاشكرایە لەزۆر ووڵاتانی دنیا كە حزب دەسەڵاتی بەدەستەوەبێ لەكاتی هەلبژاردن دا بۆ چوارسالی تری دەسەڵات زۆر پێ شێلی رووئەدات بەمەرجێ لیستی جیاوازهەبێ بەرامبەر پارتی دەسەڵات دار . وەئەم جۆرە پێ شێل كاریە لە زۆرینەی ووڵاتانی رۆژهەلهات رووئەدات چونكە لەزۆرینەی ئەم ووڵاتانەدا بەتاك رەوەی دەسەڵات ئەبەن بەأێوە ئینجا چ بەناوی پارتێكەوە یابەناوی دیموكراتی بەڵام لەژێرپەردەی حزبایەتی دا .وە لەپێش كاتی دیاری كراو بۆ هەلمەتی هەلبژاردن پارتی دەسەڵات بەهۆی كۆروو كۆبوونەوە لەگەل سەرجەم توێژەكانی كۆمەلگادا بە بیانووی چونێتی دەسەڵات وخزمەت گوزاری دەست ئەكات بە ریكلامە بۆ ئەولیستەی داخوازێتی لەژێرهەر ناوێك دا بێ .
وە كوردوستانیش بەشێكە لەو دەسەڵاتانەی أۆژهەلهات وە لە دوای راپەرینە مەزنەكەی كوردوستانەوە كە ئیدارە لەكوردوستان دامەزراوە و هەر وەها لەدوای رووخاندنی أژێمی پێشووی عێراق(بۆیەنالێم دیكتاتۆر چونكە ئەم حوكم أانیەی ئیستای عێراق بەشێكی دانەبراوە لەدیكتاتۆریەتەكەی پێشوو ئەوان بەناوی بەعسەوەبوون بەڵام ئیستا لە ژێر ناوی دەسەڵات وقانووندا پەیرەوی دیكتاتۆری ئەكەن)ودوای ئەوەی هەلبژاردن كراو و بەتەواووی دەسەڵات كەوتەژێر دەستی هەردوو پارتی سەرەكی لەكوردوستاندا بە تەواوی جۆری دەسەڵات گۆرا وە هەتا ئیستا نەزانراوە ئەم دەسەڵاتەی لەكوردوستان دا پەیرەوئەكرێ لەژێر چ ناوێكدایە چونكە دەسەلات بەتەواوی تێكەل بووە كەس نازانێ دەسەڵاتی ((حزبایەتیە یا خێلایەتیە یا بنە مالەیە یا دیموكراتیە)) لەبەر ئەوەی هەموو پۆست و لێپرسراوان هەر ئەگەرێتەوە بۆ ((یەكێتی وپارتی)) ئیتر چ ئەندام بن یاخود لە خێزانی بنەمالەو خێل بن وە هەروەها ئەوپۆستانەی لە عێراقی عرووبەدا بەر كورد كەوتوە هەر لەژێر سایەو رەحمەتی هەردوو پارتی سەركردەدایە وەهەروەها هەموو دارایی و سامانی كوردوستان لەژێر كۆنترولی (قەڵاچۆلان وسەری رەش دایە)) وە كەس بۆی نیە هێلی سوور ببەزێنێ وخوانەخواستە داوای چونێتی خەرج كردنی ئەوسامان ودارایانەبكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
جا ئیستاش دوای تەواوبوونی ماوەی پەرلەمانی كوردوستان كاتی هەلبژاردنەوەی پەرلەمانەو دروست بوونەوەی دەسەڵاتێكی نوی بۆكوردوستان وەئەم جارە جیاوازیەكی زۆری هەیەلە چاوو هەلبژاردنەكانی پێشووتر وە ئیستا چەند لیستێك و قەواریەك بەشداری ئەكەن بۆ پێش بركێی ئەم هەلبژاردنە بۆ ئەوەی جۆری دەسەڵات گۆرانی بەسەردابێ ,وەئەوەی لای هەمووان روون و ئاشكرایە ئەولیستانەی پێشبركێ كەیان لەپێش هەموو لیستەكانی دیكەوەیە 1-لیستی گۆران بە رابەری كاك نەوشیروان مستەفا 2- لیستی كوردوستانی بە رابەری پارتی دیموكراتی كوردوستان و یەكێتی نیشتمانی كوردوستان 3-لیستی خزمەت گوزاری و چاكسازی كە چوار حزبەكوردوستانیەكەی پێكیان هێناوە 4-لیست پێشكەوتن بەسەرۆكایەتی دكتور هەلۆ ئیبراهیم .
بەڵام لەم كاتەدا لیستی دەسەڵات (كوردوستانی) بەشی شێری بەر ئەكەوێ لەهەلمەتی هەلبژاردندا چونكە خاوەن دەسەڵات ودارای خۆیانن وە هەموو سامان وداریی ئەم چەندسالەی كوردوستان لەژێر دەسەڵاتی خۆیان دابوە وەئەتوانن زۆرینەی پارە سەرف بكەن بۆ ئەم هەلمەتی هەلبژاردنە لەچاو لیستەكانی تردا
وە ئەوەی ئیستا رووەدات وەئەی بینین دابەش كردنی 10000 دمانچەو دروست كردنی خانوو قیرتاو كردنی جادەكان بە لێشاوپارە سەرف كردن بەناوی خزمەت گوزاری بۆ هاوڵاتان ئەمەهەمووی كرینی دەنگە و خۆل كردنە چاوی میلەتەوەیە ,ئەگینا 18سالە ئەمەی ئیستا هەولی بۆ ئەدەن بۆ نەكراوە ئەمە لەلایەك و لەلایەكی ترەوە ئەم كارانەی ئیستا ئەی كەن ئەوپارەزیادەی خۆیانە كە سامانی كوردوستانەوبەشی میلتە ئیستا خەرجی ئەكەن كەهیچ منەتی تیا نیە با لەكاتی خۆی دا سەرفیان بكردایە نەك ئیستا .وەئەم كارە پرسیاری ئەوەی لەدواوە دێ گەر لیستی كوردوستانی شكستی هێنا ئەولیستەی حكومەت پێك بهێنێ ئەبێ لەسەر خەزنەی چول كاربكات واتەهیچ بوجەیەكی لەبەر دەستا نەماوە ئەمان حسابیان بەپەلە ساخ كردەوە ؟
بەڵام هیوادارین ئەوە هەلمەتی هەلبژاردنانەوەمان بیر نەخەنەوە كە لەزەمانی بەعس دا كوردە خۆفرۆشەكان هەلمەتی هەلبژاردنیان ئەكرد بۆ نمونە موستەشارەكان لەوپارەی خیانەتكاریانەی وەریان گرتبوولەكاتی خیانەت دا بەرامبەر گەلی كوردوستان بەبێ ژماردن وهیچ حساباتێك دەستیان ئەكرد بە كرینی دەنگ و كرینی دیاری و رازانەوەی سینی ونان خواردن بۆ كۆمەل وگەرەكەكان وەئەگەران بەدوای ئەوانەی كەدانراون لە ناو و مەلبەندەكانی دەنگ دان دا بۆئەوەی بە پارە رازیان بكەن بۆ ئەوەی لە كاتی دەنگ داندا ئاگاداری ناوەكانیان بن یاخود ئەوهاووڵاتیەی خوێندەواری نیە لەلایەن چاودێرانەوە یارمەتی ئەدرێ ئەوا دەنگیان بۆ كوبكەنەوە .وەمن خۆم ئەم كارەم دی بەڵام بۆم نەبوو هیچ بلێین چونكە زۆر لەمەلبەندەكان هەندێ فەرمانبەرو مامۆستایان دانابوو هەر بۆ ناوو بۆ ئەوەی بوترێ ئەوپەری دیموكراتی هەیە .وە لە ئەنجامیش دا لە كاتی كۆكردنەوەی دەنگەكان ئەوەی لای دەسەڵات دەست نیشان كرابوو هەر ئەوان دەر چوون .
وەئەبێ زۆر بەوریایی ئاگاداری هەلبژاردن بین لەزۆر روووەوە
1- ئەوانەی دایان ئەنێن لەمەلبەندەكانی دەنگ دان دا.
2- ئەوانەی دایان ئەنێن بۆ یارمەتی دانی نەخوێندەواران تا چ لیستێكیان ئەوێ بۆیان دیاری بكەن .
3-لەكاتی گواستنەوەی سندوقەكان لە مەلبەندی دەنگ دان بۆ ئەو جێگایەی كەدەنگەكانی لێ جیا ئەكرێتەوە نەوەك سندوقەكان بگۆأێت بەگوێرەی مەبەست .
4-ئاگاداری چاودێران بكرێت لە دووبارەبوونەوەی هاووڵاتیان بەنیازی دەگ دان وەچاوپۆشی لە ناوەكانیان بكرێت گەر دەنگیشیان دابێ(ئەم كارە زۆر لەكاتی دەنگدان دووبارە ئەبێتەوە)
5- چاودێری دەنگ دەران بكرێت نەوەك لەكاتی چونیان بۆ دەنگدان دنگی پركراوەبخنەناوسندوقەكانەوە
6-چاودێری مەرەكەبەكە بكەن بۆ ئەوەی هەموو پەنجەمۆر كراوبێت لەكاتی چوونەدەرەوەیان لەمەلبەندەكان .
لەكۆتای دا هیوا بۆ هەلبژاردنێكی پاك وبێ گەرد
ئەخوازین وەدەنگی دەنگ دەران وەك یاسا سەروەر بێت
بۆ پەرلەمان وحكومەتی ئایندەی كوردوستان دوور بێ
لە كاری نابەجێ و تەزویرو پارتایەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە