چەپلەکی قائیمی لۆ لێدەن بۆ ئەیادی گۆارنیبێنژ ،،تکایە ێنعەتی بەرنامە پێشکەشکردن ڕەزیل مەکە

Wednesday, 05/05/2010, 12:00

1941 بینراوە


دەبێت هەموو جارێک ئەوە بڵێم کە زۆر باشە مرۆڤ لە کارێکیان پسپۆڕ بێت یان کورد گوتەنی لە هەموو خواردنێک ماڵاک وکەوچک نەبیت ئاخر ئێستا لە کوردستان بۆتە مۆدێل ولاسایی کردنەوە ئەگەر گۆرانیبێژ بیت دەبێت هەواڵەکانیش بخوێنیتەوە یان بەرنامەێک پێشکەش بکەیت، هەر خۆشە لە تەلەفزێون دەربکەویت بۆ زەوق .

بە بێینە سەر ئەێلی مەوزوع

ئەوە دووەم بەرنامەیی من جیاوازم لە کەناڵی زاگرۆس پێشکەش دەکرێت لە لایەن گۆارنیبێژ ئەیاد و هەروەها کچێک ، بەڵام دیارە پێش منییش خەڵک سەرنج وتێبینی خۆیی خستۆتە ڕوو لە چەند ماڵپەڕێک ، بەڵام من پەلەم نەکرد گوتم با بەرنامەیی دووەمیش ببینم ئینجا بووچونەکانی خۆم دەردەبڕم بە ویژدانەوە،
ئەیاد گۆارنیبێژێکی باشە ئەوە شتێکی ترە هیچ تێبینیمان نیە لە سەر ئەم خاڵە زۆربەمان کۆکین لە سەری.
بەڵام لێرەدا دەبێت خاڵە نەگەتیڤەکانی ئەیاد دەستنیشان بکرێن وەکو پێشکەشکار
١/ ئەیاد حسێن پێناچێت بە زمانی کوردی بیخوێندبێت چونکە بەڕاستی کوردیێکی زۆر بێ سەرو یەتیم قسان دەکات تا وام لێهاتووە کە شکم لە گۆرانیەکانی بێت بە هەر حاڵ دیارە جوان تێکستەکانی ئەز بەر کردووە.

٢/ئەیاد نە دەبوایە وەکو پێشکەشکار دەرکەوتبایە بە پێچەوانە دەبوایە لە شوێنی لێژنەکە دانیشتبایە کە ئەمەش بۆ کەسایەتی خۆیی باشتر دەردەکەوت.

٣/ هونەرمەند شەمۆ بۆ پێشکەشکردنی ئەم جۆرە بەرنامانە شیاو تر بوو ، ئێستاش نەچوە بچێت دەبێت بەڕێوبەری یان دەرهێنەری ئەم بەرنامەیە ، ئەگەر بیەوێت بەرنامەکە سەرکەوتوو بێت دەبێت شەمۆ ب‌ێنێتە شوێن ئەیاد.

٤/ نازانم گوتنی گۆرانی لە هەموو بەرنامەێک پێویستە یان نا ، بەڵام من پێم وا نیە کە لە سەرەتاو لە کۆتایی ئەیاد لەم بەرنامەیەدا گۆرانی بڵێت چونکە هیچ پەیوەندێک نابینم لە نێوان گۆران و بەرنامەکەدا.

٥/ئەیاد دەبوایە بیری لە بەرنامەێکی هونەری بکردبایە کە بڵێت ئەوە منم ، نەوەک وەک ئێستا لە بەر شەمۆ و ئەو کچکە پێشکەشکارو دکتۆرە بەڵقیس هیچ تواناێکی دیار نیە ، بە کوردی ئەیاد وەکو کەسی سێیەمو چوارەم دەردەکەوێت نەوەک کەسی یەکەم.هەر ئەمەشە وای لە ئەیاد کردووە کە هەست بە شپرەزەیی ونائومێدی بکات لە ڕووی جەستەیی و دەروونی ، بەتایبەتی قسەکانی شەموو کە ئامادەبوانی بەرنامەکە هەمویان بە یەک دەنگ کۆکو هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە شەمۆ باشترە بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەکە.

٦/ ئەوە بێجگە لەوەش کە بەرنامەکانی پێشوو لە لایەن ئەڤین ئاسۆ زۆر بە سەرکەوتووی بەڕێوە چوون، ئەمەش ئەرکی ئەوانەی ئێستا گرانتر دەکات.


لە کۆتایی هیوادارم کاک ئەیاد بە گیانێکی ریاچی لێمان وەگرێت .
خاڵێکی گرنگ بۆ بەڕێوبەری زاگرۆس تیڤی

تکایە هەق وایە تەلەڤزیۆنەکەتان لێژنەێکی پسپۆڕی هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ببنە بێژەر یان پێشکەشکار پێشمان وایە خاڵی هەرە گرنگ زانستی زمانە بە تایبەتی زمانی ڕاگەیاندن و میدیاکان کە جیاوزیێکی زۆری هەیە لە گەڵ زمانی سەر شەقام و ڕۆژانە ، یان هەر نەبێت ئەو کەسەیی کە بەرنامە پێشکەش دەکات دەبێت کوردی بزانێت و بتوانێت پێی بنوسێت وقسەیی پێ بکات کە زۆر بە داخەوە کاک ئەیاد هیچ کامیان لەم دوو زانستەی تێدا بە دی ناکرێت.

چاودێرێکی هونەری


٦/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە