مەڵبەندى 25 ى یەكێتى یارى بە ئەقڵى دەربەندیخانەوە دەكات

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

19048 بینراوە


دەربەندیخان
سەرەڕاى ئەو قەیرانە گەورەیەى ژیانى ناوڕیكخستنەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى گرتو وەتەوەو لەهەركاتژمێر جارێكدا ئەنداێكى ئەو حیزبەدەست لەكار دەكەێشێتەوەو پەیوەندى دەكات بە(گردەكەوە) لەلایەكى ترەوە لەشارى دەربەندیخان مەڵبەندى 25 ى دەربەندیخانى یەكێتى لەبەر ئەوەى كەسانى چالاك و دڵسۆزى تێدانییە بۆیەكێتى (یەكێتى) یان توشى قەیرانێكى تركردوەو خەڵكانێكى زۆرى یەكێتى ڕۆژلەدواى ڕۆژ لەو حیزبەى خۆیان توڕەو نیگەران دەبن كەپێشتر شەهیدیان بۆداەوەو شەڕیان لەسەركردوە .
نوێنەرى شارى دەربەندیخان لەسەر لیستى كوردستانى و نوێنەرى یەكێتى بۆپەرلەمان كەسێكە بەناوى (محمد حاجى فایق) كەئێستا لەژمارە (44) ى ناوەكانى یەكێتیدایە لەكۆى (50) پاڵێوراو , (محمد حاجى فایەق) ئەگەر چیى گەنجێكى پاك و پێشمەرگەیەكى دانەبڕاوى یەكێتیە لەسەردەمى شاخ و شاردا , بەڵام ئەسەف بۆ ئەو پێشمەرگە گەنجە كە خەباتى خۆى دابەدەست چەند ئەندام مەڵبەندێكى نەفس نزمى یەكێتى لەدەربەندیخان كە فێڵێكێان لێكردو نەیان توانى پاڵێوراوەكەیان سەربخەن و لەژمارەیەكى نزیكدا دایبنین ؟!
من چەند پرسیارێك لە ئەندامانى مەڵبەندى یەكێتى دەكەم لەدەربەندیخان و دەڵێم : ئێوە خەبات تان زۆرە یان (محمدى حاجى فایق) ؟ ئێوە لاى خەڵك و گەنجانى شارى دەربەندیخان خۆشەویستن یان محمد فایق ؟ ئێوە گەندەڵن یان محمد فایەق ؟ موچەى كامتان زۆرە , ئێوە یان ئەو ؟ ئێوە بەنزین خانەتان هەیە یان ئەو ؟ ئێوە چەند جارێك زەویتان بۆخۆتان و منداڵەكانتان وەرگردتوە یان ئەو ؟ دەیان پرسیارى تر , بەڵام هێشتا بەداخەوە بۆ ئەو هەموساڵەى كە كەسێكى وەك محمد فایق خۆی و خێزانەكەى تێداكردەسوتەمەنى و ئێستا دەیان كەسى گەندەڵى وەك ئەندام مەڵبەندەكەى یەكێتى بەرهەمەكەى دەخۆن .
من لێرەوە پیشنیار دەكەم بۆ محمدى حاجى فایەق كە سەرۆكى یانەى وەرزشى دەربەندیخانە شەقێك لەو ژمارەكەى هەڵبات و ڕوبكاتە گردەكە زۆرلەوەباشترە چاوەڕوانبكات تا پارتى و یەكێتى (88) كورسیى بهینن و بڕواتە پەرلەمان ؟! چونكە یەكێتى و مەڵیەندەكەى لەدەربەندیخان ئەوەدەزانن كە بەئاسانى بۆیان كۆنترۆڵ ناكرێت بۆیە بەو شێوەیە ئیهمالیان كردوە , چونكە دەزانن بڕواتە پەرلەمان ئەندام پەرلەمانەكان فێرى شەڕەكورسیى دەكات و شەڕ دەباتە ناو پەرلەمانەوە و دەست دەكات بەچاوى ئەو كەسانەدا كە بۆخۆدەوڵمەندكردن و ڕِابواردن لەشوقەكانى نازستى چونەتە پەرلەمانەوە.
دەربەندیخان شارە یاخیەكە و شارە دژە دەسەڵاتە بۆگەنەكەى یەكێـتى پارتى گوناهى چیەلەماوەى 18 ساڵدا نوێنەرى نەبوە تابڕواتە پەرلەمان ؟ ئەو نوێنەرەى كە بۆدەربەندیخان دانراوە لەسەر لیستى كوردستانى (ئەسپە دێزە) كە خەڵكانى دەرەوەى یەكێتى و پارتیش قوبوڵیانە هەربۆیە ئیهمال كراوەو لەژماریەكدا دایان ناوە كەهەرگیز پێى نەگات ؟! نوێنەرى (گردەكە) یش لەدەربەندیخان ژمارەكەى (30) كە (دڵشاد حسێن قادر) ە ئەویش هەرگیز ناگاتە پەرلەمان چونكە ئەگەر گردەكەیش لە(30) كورسیش زیاتر بهێنن ئەوا بودەڵەكانى پارتى و یەكێتى تەزویراتێكى زۆردەكەن و ڕێگەنادەن گردەكە خەڵكى زیاتر بباتە پەرلەمانەوە , كەواتە دەربەندیخان لەموعادەلەى سیاسى پارتى و یەكێتى و گردەكەدا جیگاى نابێتەوەو ڕێگەنادەن كەسیان بڕواتە پەرلەمانەوە ؟ چونكە دەزانن دەربەندیخان لەوەتەى هەیە یاخیە .
داواكارم لە(محمد حاجى فایق) بەخۆیى و خەبات و هاودارانییەو بەهەمو گەنجەى كە پشتگیردەكەن بەو هەمو كەس و ناسراو خزمانەیەوە شەقێكى نەفرەتى لە مەڵبەندە گەندەڵ و دزەكەى یەكێتى و یەكێتى بدەن و بەزوترین كات پەیوەندى بكەن بە گردەكەوە تا ئەوەندەى تر حەیاى یەكێتى بچێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە