چوار سەرۆکی ساواک باس لە کەسایەتی مەسعود بارزانیی و بنەماڵەکەی دەکەن

Friday, 17/04/2015, 1:58

20510 بینراوە


پیاوێکی ترسنۆک... داوێنپیس .... سیخوڕ .... خائین
ئەو چوار ئەفسەرەی ساوک، کە وێنەکەیان لەسەرەوە دەبینن و ناویان عیسی پژمان - جمشید امانی - منوچهر هاشمی - مجتبی پاشائی  بە دوور و درێژیی و بەدەنگی تۆمارکراو، باسی بنەماڵەی بارزانی دەکەن.
لە بەرگی دووی کتێبەکەی قانعی فەرددا، کە چاوپێککەوتنی لەگەڵ چەند ئەفسەر و فەرماندەی ساواکدا کردووە و دەنگی هەموویان تۆمارکراوە. نووسەر لەسەر بنەماڵەی مەلا مستەفا، بەتایبەتی مەسعود بارزانی قسەیان کردووە، لەو کتێبەدا  رووداوی سەیر دەیگڕێتەوە
​ - عیسی پژمان - جمشید امانی - منوچهر هاشمی - مجتبی پاشائی - ​ وا باس دەکەن کە شەڕی کورد لە ساڵانی 1961 تا 1975یان بۆ مەلا مستەفا دروست کرد و دوایی هەر خۆشیان ئاشبەتاڵیان پێکردن و کوژاندیانەوە.  لەسەر مەسعود بارزانی وا باس دەکەن: 
1-   مەسعود بارزاني له سالەکانی 1966-1960 به نهێنی سەردانی ئیسڕائیلی کردووە خولی  سیخوڕی لەوێ خوێندووە، دوایی بۆتە جاسوسیش.  مەسعود بارزانی لەگەڵ ئیدریس بارزانیی برای و شەکیب عەقراوی، شێخ محەمەد هەرسین رۆیشتوون، کە ئەوسا گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان بەیارمەتیی و رەزامەندیی ساواک  دەزگای پاراستنیان دروست کردووە.

2. وەک لە گفتوگۆکاندا هاتووە مەسعود بارزانی وا پێناسە دەکەن، کە له کاتی تەنگانەدا پیاوێکی زۆر ترسنۆک و خوێڕییە (ببورن ئەوە دەربڕین و زمانی ئێمە نییە، ئەوان وا پێناسەیان کردووە)، تەنها بیر لە بەرژەوەندیی خۆی دەکاتەوە، نەک خەڵکیی و هیچ کەسێک.​
3.  هەر چواریان لەسەر ئەوە کۆکن، کە مەسعود و ئیدریس دوو کەسی داوێنپیس بوون، زۆر جار دەهاتنە ئێران، بۆ رابواردن خۆیان دەکرد بە ماڵە خراپەکاندا و لەگەڵ ئافرەتی لەشفرۆشدا رایان دەبوارد، لە دوای ئاشبەتاڵەکەی ساڵی ١٩٧٥ مەسعود لەگەڵ ئیدریسی برایدا هاتنە ئێران، سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە، بەتایبەتی دەچوونە  (شهر نو) واتە شاری نوێ، ئەم گەڕەکە کە ناوی شاری لێنرابوو، تەنها ژنە لەشفرۆشەکان لێی دادەنیشتن، پیاوانیش بۆ رابواردن روویان دەکردە (شهر نو)،  مەسعود لەگەڵ ئیدریسی برایدا چەند جارێک لەوێ دیویانە و دوو سێ جاریش شارەوانی تاران گرتوونی،  ساواکییان لێ ئاگادارکردۆتەوە، دوایی بەریان داون.

4. جەمشیدی ئەمانی دەڵێت: ئێستا مەسعود، کە بۆتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە جێگای پێکەنینە!؛ ئەگەر مەسعود بە بیری بێتەوە، جارێک له ئەمریکا( فلورید) هەردوو براکەم بینی، بانگم کردن و کەبابم بۆیان کڕی، هەردووکیان لە کاتی رۆیشتندا کە هاتینە دەرێ وتیان: باوکمان .(مەلا مستەفا) شێت و خەرەفاوە، قسەی بێ مانا و پوچ دەکات.

5. وەک لە کتێبەکەدا باس دەکات، کە دەڵێن هەرگیز بەراوردی مەلا مستەفا، بە قازی محەمەد ناکرێ، ئەو دوانە وەک یەکتر نیین، گوناحە ناوی مەلا مستەفا بخرێتە ریزی قازی محمەمەدەوە، ناویان لە لای یەک بەریت. مەلا مستەفاش وەکو کوڕەکانی پیاوکوژ و  داوێن پیس بووە.

​ئیستا وا مەسعود دەیەوێت بە فرت و فێڵ مێژوویەکی جوان بۆ باوکی داتاشێت. بەڵام ئێمە باش هەموویان دەناسین، ئیستاش ئێرانییەکان بۆیان دەرکەوتووە و ئەمانیش باش مەسعود دەناسن
مەسعود لە مێژەوە بۆتە جاسوسی ئیتیلاعاتی ئێرانی، کەچی بە هەموو رەخنەگرەکانی خۆی دەڵێت ئەمانە پیاوی ئێرانن.

6. کاتێک عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە گفتوگۆکردندا بوو لەگەڵ ئێرانییەکان، مەسعود بارزانی ئەو کاتە لە ڤیەنا بوو،  پەیوەندیی بە کۆمەڵێک کوردی ئێرانیی و ئیتیلاعاتەوە هەبوو، ئەو رێگا و یارمەتیی دان تا ئەو کاتەی قاسملۆ تیرۆرکرا. لە رۆژی تیرۆرکردنی قاسملۆدا، مەسعود بارزانی بۆ خۆی هێشتا لە ڤیەنا بوو.
 ئەو زانیارییانە هەمووی لە بەرگی ئەو کتێبەدا هاتووە، کە قانعی فەرد بە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو چوار کەسەدا کردووە و بەدەنگی خۆیان هەموو ئەوانە دەگێڕنەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کوردستانپۆست دەنگەکە بڵاودەکاتەوە، تا خەڵکی کوردستان سەرۆکی هەرێمەکەیان باشتر بناسن.
شایانی باسە بەرگی ئەو کتێبە بە زمانی کوردیی و فارسی و عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، بەرگی دووەمیش بە زمانی فارسی بڵاوکراوەتەوە.

 قانعی فەرد کە نووسەری ئەو کتێبەیە، ئیستا دانیشتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، پێناچێت بۆ ئێران بگەڕێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە