ناوەندی سێکولار لە کوردستان ڕاگەیەندرا

Tuesday, 28/04/2015, 12:17

5252 بینراوە


له‌ دانیشتنێكی کەم وێنه‌دا ڕۆشنبیرانی تینوی ئازادی و سێکولاریزم و مەدەنیەت لە کوردستان، بةئامادةبوونى  ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و چالاکوانی بواری ئازادیەکان و نوێنەری حزب و ڕیکخراوە و میوانانی وەفدی ڕێکخراوێکی زانستی ئەمریکی و بەئامادەبونی کەناڵەکانی میدیا له‌ هۆڵی ئه‌نیستتیۆی كه‌له‌پوری كوردی له‌ شاری سلێمانی كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی  به‌رواری 19/4/2015 ناوەندی سێکولار لە کوردستان ڕاگەیەندرا. 
سەرەتا گۆنا سەعیدئەندامی بۆردی ناوەندی سێکولار بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد وباسی لە گرنگی پێویستی ناوەندی سێکولار لە کوردستان و چۆنیەتی دەستپێکردنی ئەم پرۆژەیە کردو ئەندامانی بۆردی ناوەندەکەی ناساند و  ڕاگەیاندنی ناوەندەکە و گەڵاڵەنامەی سێکولاریزمی خوێندەوە . پاشان د.سالار باسیرە وتەیەکی لەسەر پێناسەی سێکولاریزم و تێگەیشتنی هەڵە لەسەر ئەم بیرۆکەیە و گرنگی گۆڕینی یاساکان و پەروەردە بە پێی پرەنسیبەکانی سێکولاریزم کرد. دواتر ئاسۆکمال لەسەر گەڵاڵە نامەی سێکولاریزم و باکگراوەندە فکری و زانستیەکەی و خاڵەکانی جیایی دین لەدەوڵەت و دەستور و خوێندن کرد و پەیوەندی ئەم خەباتە سێکولاریستیەی لەگەڵ ڕوبەڕوبونەوەی خەتەری داعش و بیر و بەدیلی ئیسلامی سیاسی لە کوردستان و ناوچەکە باسکرد. دواتریش فتاح زاخۆیی باسی لەسەر پەیوەندی ئەم ناوەندە بە ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان و گروپ و چالاکیەکانی بواری ئازادیەکان کرد و گرنگی نێت ۆرک و هاوکاری نێوان ناوەند و هەموو هەوڵە سێکولاریستی و ئازادیخوازیەکانی ئاماژەپێدا و داوای لەبەشداربوان و ئازادیخوازانی کوردستان کرد کە پێکەوە لە پێناو سەرخستنی پرۆژەی سێکولاریستەکردنی ژیانی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی کاربکەن و ئەم ناوەندە بە ناوەندی خۆیان بزانن. لەکۆتایی ئەم بەشەدا گۆنا سعید باسی لە ستراتیژی کار و بوارەکانی چالاکی ناوەندەکە کرد. هەروەها ئەندامانی بۆردەکەی ناساند بریتی بوون لە "فوئاد مەجید میسری ، ئاسۆکمال ، گۆنا سەعید، د.شێرکۆ کرمانج ، د. سالار باسیرە ، ڕیبوار ئەحمەد ، فتاح زاخۆیی ،شێرزاد حسن و بەهار مونزیر" و باسی کرد کە ژمارەی بۆردەکە بەپێی پێویستی و ئامادەییەکان زیاد دەکرێ و دەرگا لەبەردەم بەشداریدا کراوەیە و دواتریش باسی لە دەستەکانی بواری  کاری فکر و ڕۆشنگەری وڕاگەیاندن و یاسا و کەمپینەکان و کاری دەرەوەی وڵاتی کرد و داوای لەبەشداربوان کرد بەپێی تواناییەکانی خۆیان لەهەرکام لەو دەستانە و بوارانەی کاری ناوەندا بەشداری بکەن. 
لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا نوينەرانی حزب و ڕیکخراوە جەماوەری و گروپی ژنان و کرێکاران و مناڵان و مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ وکۆلیژەکان ونوسەران و  ڕۆشنفكران و چالاکوانانی بواری ماف و ئازادیەکانی خەڵکی كوردستان پەیامی پشتیوانی خۆیان لە ناوەندی سێکولار لە کوردستان پێشکەش کرد و بەشداربوان بۆچون و پێشنیارەکانیان بۆ پێشخستنی ناوەندەکە و مەیدانەکانی کار و چالاکی خستەڕوو و  تاوتوێی پڕۆژه‌ی سیكۆلاریان كرد.زۆربه‌ی ئاماده‌بوانی ناو هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ ئەندام بون یاخود بەشداربونی خۆیان له‌و پڕۆژه‌ یه‌دا ڕاگه‌یاندوو دواتر وڵامی پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن پانێلەکەوە‌ درایه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوان،
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە پەخشی ڕاستەوخۆی بەشێک لە بۆنەکە و چاوثیکەوتنی بۆردی ناوەندی سێکولار و دانانی بەرنامەی تایبەت بە ناساندنی ئامانج و کارەکانی ناوەندەکە دەورێکی گرنگیان گێڕا لە بڵاوبونەوەی هەواڵی ڕاگەیاندنی ناوەندەکە و ناساندنی بە ڕای گشتی.
‏27‏/04‏/2015

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە