زانیاریی لەسەر ئۆتۆمبیلە نوێیە گوللەنەبڕەکانی بارزانی

Wednesday, 06/05/2015, 22:12

12924 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە دڵشادی برای مەسعود بارزانی، ئەم هەواڵەی بە دۆستێکی کوردستانپۆست راگەیاند، ئێمەش پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیمان زانیاریی تەواو لەسەر ئەو هەواڵە وەربگرین،، ئەویش سەبارەت بەو چەند ئۆتۆمبیلەیە، کە مەسعود بارزانی لە ئەڵمانیا بۆی دروست دەکەن،

هەواڵەکە:
پێش نزیکەی دوو مانگ مەسعود بارزانی سەردانی ئەڵمانیا دەکات، بەمەبەستی بینینی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە کارگەیەکی تایبەت خەریکن بۆی دروست دەکەن، پاش سەردانەکە، و چاوپێککەوتنی ئۆتۆمبیلەکان، چەند داخوازییەکی دیکە دەخاتە بەردەمیان کە ئۆتۆمبیلەکانی بەو شیوەیە بۆ دروست بکەن و بیڕازێننەوە، لە سەردانەکەیدا دڵشادی برای لەگەڵ دەبێت،  دڵشاد بۆ خۆی چەند جارێک سەردانی ئەو شوێنە دەکاتەوە.
ئەو شوێنەی سەیارەکەی لێ دروست دەکرێت، لە شاری شتوتگاردی ئەڵمانییە، مەسعود بارزانی بە شێوەیەکی زۆر نهێنی چۆتە ئەو شارە، تا هیچ کەسێک نەیبینێت.
ئەو شوێنەی کە سەیارەکەی لێدروست دەکەن بەم شێوەیەیە:
سه‌ره‌تا ئوتومبیلەکە له‌ یابانەوە دەهێنرێت، نرخی هەر ئۆتۆمبیلێک لە نێوان (١٥٠ بۆ ٢٠٠ ) هه‌زار دۆلارە، دواتر لە ئەڵمانیا بەشێک ئۆتۆمبیلەکە هەڵدەوەشێنرێت، به‌وشێوه‌یه‌ سه‌رله‌نوێ به‌كه‌ره‌سه‌ی گولله‌نه‌بڕ داده‌نرێته‌وه، نرخی هەر ئۆتۆمبیلێک بەرز دەبێتەوە، تا دەکاتە هەشت سەد هەزار ئێرۆ، کاتێک مەسعود بارزانی سەردانی ئەو شوێنە دەکات، داوا دەکات شەش دانە لەو ئۆتۆبیلەی بۆ دروست بکەن.
یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئه‌و ئوتوموبیلە ئەوەیە، ئەگه‌ر تایه‌كه‌ی په‌نجه‌ر ببێت، یان  گولله‌ی بەر بکەوێت، تایەیەکی دیکە لە ناویدا هەیە، یەکسەر لە شوێنی ئەو دەکەوێتە کار و دەتوانێت تا ١٢٠كم بەبێ كێشه‌ بڕوات، ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە پێکهاتووە لە چوار جام، هه‌ریه‌كه‌ لە جامەکان ٤ جامی بۆدروستكراوه‌، تا گولله‌ و ئارپیجی نه‌یبڕێ، جامە گه‌وره‌كه‌ش وه‌ك ئەوانەی تانک و موده‌ره‌عه‌ وایە،  پشته‌وه‌ ده‌رگای هه‌یه‌، ئەگه‌ر ئاڕاستەی ‌بارزانی بکرێت، شوێنیان بۆكردووه‌، یەکسەر دەچته‌ ناویه‌وه‌، واتە ئەو شوێنە وەکو سیستەمی سندوقی رەشی فڕۆکە وایە، به ‌پلێتیش دروستكراوه ‌ته‌نانه‌ت ئەگەر ئۆتۆمبیلەکە هه‌مووشی بسوتێ كار له‌و ناكات.
سەرچاوەکە پێی راگەیاندین، لە سەردانەکەی ئەم جارەی مەسعود بارزانی بۆ ئەو شوێنە، جگە لەو شەش ئۆتۆمبێلە، داوا دەکات، کە کوشنی چوار ئۆتۆمبیلی ساڵانی پێشووی بۆ بگۆڕن، چونکە رەنگی کوشنەکانی بە دڵ نییە، پێیان دەڵێت، جێگای دانیشتنی ناڕەحەتە و حەزم لە رەنگەکانیشی نەماوە، هەروەها داوا دەکات پانیی و بەرزیی و بەرگەکەی بۆ بگۆڕن، سەرچاوەکە دەڵێت بۆ کوشنی هەر ئۆتۆمبیلێک لەو چوار دانەیەش، چواردە هەزار ئێرۆی تێدەچێت. 
سەرچاوەکەمان وای پێڕاگەیاندین، کە ئەو ڤیدیۆیەی گیراوە و ئەو وێنانەی دەبینرێن، نازانرێت ئەو ئۆتۆمبیلانە بن کە بۆ بارزانی دروست دەکرێن، ئەو شوێنە، لە چەپەردایە و وەک هەموو کارگەیەکی دیکە ئاسایی دەبینرێت، تا سەرنجی خەڵکی رانەکێشێت، کاری ئەو کارگەیە، تەنیا تایبەتە بە دروستکردنی سەیارەی لەو جۆرە بۆ گەورە بازرگان و سەرکردە و سیاسییەکانی جیهان، کە بە پارەیەکی خەیاڵی لەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان بۆ دروست دەکرێت.


شایانی باسە،  نرخی ئەم ئۆتۆمبیلانەی کە بۆ بارزانی دروست دەکەن، ده‌كاته‌ زیاتر لە پێنج  ملیۆن دۆلار، ئەمە لە کاتێکدا ساڵی پاریش چەند ئۆتۆمبیلێکی لەو جۆرەی کڕیوە، ساڵانە سەرۆکی هەرێم ئۆتۆمبیلەکانی دەگۆڕێت، چونکە میلله‌تێكی نەفام و نه‌گبه‌تی كه‌وتوته‌ ده‌ست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە