داعش و مانگی هەنگوینی ئەندامە بیانیەكانی

Friday, 05/06/2015, 21:46

4126 بینراوە


(داعش ئیغرای بیانیەكان دەكات بەمانگی هەنگوینی)
وادیارە داعش گەیشتووەتە كۆتایی ڕیگا لە چۆنیەتی ڕاكیشانی بیانیەكان بۆ ڕیزەكانی لەسووریا، شاری ڕەقە كەبەدریژایی چەندین مانگ سەری نەیارانی تیا دەپەڕینرا لەسەر هاوڕانەبوونی هاووڵاتیان بۆ بیری داعشی، یاخود پاركە گشتیەكان كرابوونە شانۆی نمایشی ڕەجمكردنی ئەو ئافرەتانەی تاوانی زیانكردنیان بەسەردا دەدرا، ئیستا داعش شیوازی ڕاكیشانی بیانیەكانی بۆ ڕیزەكانی گۆڕیوە بە دابین كردنی مانگی هەنگوینی بۆ تازە بووك و زاواكان لەشاری (ڕەقە)ی سوری، لەڕاپۆرتیكی(ئەسۆشیتدپریس)دا هاتووە كە پایتەختی خەلافەتی داعش لەداهاتوودا كەشاری(ڕەقە)یە كەسیكی خەڵكی سوریای بەكچە تونسییك گەیاندووە لەڕیی سكایپەوە لەسەر تۆڕی ئەنتەرنیت، بۆ ئەوەی لەكۆتادا مانگی هەنگوینی لەو شارەدا بەسەر ببەن، هۆكار و پاڵنەری ئەمەش ئەوەیە كە ڕیكخراوی داعش بڕی(1500) دۆلار وەكو دیاری دەبەخشیتە ئەوبیانیانەی هاوسەرگیری لەگەڵ(داعشیەك)دا دەكەن لەسەر خاكی سوریا، ئەمە جگە لەموچەی مانگانەیان ئەمەش لەپیناو دابینكردنی پیداویستی ئاهەنگی بوك گواستنەوەكە بۆ كەسە بیانیەكان، هەربۆیە ڕیژەی كەسانی بیانی لەڕیكخراوی تیرۆرستی داعش لەهەموو لایەنەكانی تری گۆڕەپانی شەڕ لەئیستادا زیاترە، ...لیرەوە دەبیت پرسیار بكەین ..داعش بۆ شاری ڕەقەی هەڵبژارد؟
ڕەقە ئەو شارە جوانەیە كە كەوتۆتە سەر ڕووباری فورات و مەركەزی پاریزگاكەشی هەمان ناوی هەڵگرتووە، گەورەترین شاری سوریایە و ئاووهەوایەكی سازگاری هەیە، بۆیە داعشیەكان وەكو پایتەختی خەلافەتەكەیان ئاماژەی پێدەكەن، لەم شارەدا چەكدارانی داعش بەزۆری دەبینرین و لەهەموو شوینیك خاڵی پشكنینیان داناوەو لەهەموو شتیك دەكۆڵنەوە هەرچەند جیی بایەخیش نەبیت، بۆنمونە ئەگەر نەرمایی قژیك لەژیر پەچەوە یاخود ڕیشیك كەخاوەنەكەی بەشپری هیشتبیتیەوەو گرنگی پی نەدابیت، دوای ئەم دوو نمونەیە ئیوەی بەڕیز بیرلەشتانیك بكەنەوە كەبەخەیاڵی ئەواندا نەیەت، لەم شارەدا ئەوەی پیداویستی ژن گواستنەوە بیخوازیت فەراهەم هینراوە واتە بۆ پیداویستی هاوسەرگیری پیویست ناكات ڕوو لەشارەكانی تربكەیت، لەئەدەبیاتی ڕیكخراوی تیرۆرستی داعشدا هاوكاری بۆ هاوسەرگیری لەئەركە سەرەكیەكانی ئەو ڕیكخراوەیە بۆ ئەندامانی، چونكە بەیەكیك لە پایەكانی خەلافەتەكەیانی دەزانن لەداهاتوودا.
یەكیك لەوانەی لەڕێی ئەنتەرنیت و سكایپەوە هاوسەرگیری كردووە ناوی(الحمس)یە ئەویش خەڵاتی 1500دۆلای وەرگرتووە چونكە كچیكی تونسی هیناوەتە ناو ڕیزەكانی داعشەوە و دواتر بووە بەهاوسەری بەجۆریك ئەو كچە دكتۆرەیە و چوارزمانی جیهانیش دەزانیت، ... ئیستا بابزانین لەڕەقە كۆشكی میوانداری لەم ژنانە چۆن پیشوازیان لی دەكات، ئەم كەسەی كە ناوی حمسیە دەڵیت دوای ئەوەی لەشاری دیرئەلزورەوە بەرەو شاری ڕەقە بەڕی كەوتم بەدریژایی 255كیلومەتر، ڕیگایەك كەهەمووی پڕلەمەترسیە بۆ گەشتن بەهاوسەرەكەم كە پیشتر لەبراكەیم خوازبینی كردبوو لەلای خۆمان، ئیستا خاڵی گرنگ خوینەری بەڕیز ئەمەیە كە بوكی 24ساڵ لەگەڵ پۆلیك ژنی تر لەڕیی جەزائیرەوە هاتونەتە توركیاو لەویشەوە ڕاستەوخۆ چونەتە شاری ڕەقەی سوریا، هەركاتیش پرسیار لەبەرپرسانی دەوڵەتی تورك دەكریت دەڵین ئیمە بی ئاگاین لەچوونی تیرۆرستان بۆ ڕیزەكانی داعش، ئەم ژنانە لەمیوانخانەی ژنان پیشوازیان لی دەكریت كەلەهەمان كاتدا بارەگای سەرەكی ژنەپۆلیسەكانی داعشەو ناوی ئەو یەكەیەش بە(یەكەی خەنسا)ناسراوە، دواتر ئەم ژنانە دەبرینە كۆشكی پیشوازی كە یەكیكە لەهەرە كۆشكە گەورەو دڵڕفینەكانی سوریاو هەموو پیداویستیەكی حەوانەوەی تیا فەراهەم هاتووە، هاوشیوەی ڤیلا ئەوروپیەكان ئەویش لەپیناو ئەوەی ئەو ژنە بیانیانە كەدەهینرینە ئەوی هەست بەغەریبی و دووری لەخیزانەكانیان نەكەن، پاڵەوانی ئەم داستانەش كاكی حمسی لەدواجاردا دوای بڕینی 250كیلۆمەتر ڕیگا بەدیداری هاوسەرەكەی شادبوولەم شوینەدا، بەرپرسە باڵاكانی ئەم ڕیكخراوە ئۆتۆمبیلی تایبەتیان هەیەو سووتەمەنی ئۆتۆمبیلەكانیشیان بەخۆڕاییە، دواتر لەبەر ئەوەی شاری ڕەقە جوانترین و خۆشترین شوقەو ڤیلای تیایە كە ڕژیمی ئەسەد بۆ پیاوەكانی دروستی كردبوون لەم شارە ئیستا بەرپرسە سەربازیە باڵاكانی عیراقی تیانیشەتەجی كراوەو وەكو میراتی خۆیانی دەزانن، ئەم بەرپرسانەش پۆستی زۆر هەستیاریان هەیە لەناو داعشدا، لەڕووی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانەوە هەموو ئەندامانی داعش بەخشراون لەپارەدان بەپیچەوانەی هاووڵاتیانی ئاساییەوە، لەهەوڵیكی تری ئەم ڕیكخراوە بۆ هیشتنەوەی ئەندامە بیانیەكان لەڕیزەكانیدا هەستاوە بەدروستكردنی دایەنگای تایبەت بەمنداڵەكانیان، بەجۆریك ئەوانەی لەو دایەنگایە كاردەكەن هەموویان زمانی ئینگلیزی دەزانن، لەكۆتاییدا سەرەگەورەكانی ڕیكخراوی تیرۆرستی داعش لەشاری ڕەقەی سوریا كۆنترۆڵی هەموو قاوەخانەكانی ئەنتەرنیتیان بۆخۆیان كۆنترۆڵكردووە و بە شیوازی (میگابایت) ئەنتەرنیت بەهاووڵاتیان دەفرۆشنەوە بەو نرخەی خۆیان دای دەنین، كەئەم ئەنتەرنیتەش لەڕیی مانگەدەستكردەكانەوە دەگوازریتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە