دیسان جەنگی کورد لە تەک کورد

Friday, 05/06/2015, 22:03

2799 بینراوە



جەند رۆژ پیش تێهەڵچوونی پەکەکە و حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، بووە هۆی دڵەورێزی گەلی کورد  لە هەر چوار پارجەکەدا . حیزبی دێموکرات ئەیژێ ، ئێمە دەمانەوەێ بچین بۆ رۆژ هەلات و پەکەکە ناهیێلێت . پەکەکەیش دەبێژێت بۆ لە لایکی ترەوە ناچنەو و ئەگەرێش لە قەندیلەوە دەچن دەبێ لە تەک ئێمە هاوئاهەنگی بکەن. ئەمە روالەتی کێشەکەیە ، بەڵام لە پشتی ئەم رووداوە و لەم کاتەدا دەستی داگیرکەرانی کوردی تیدایە  بەتایبەتی تورکیە بە هاوکاری و فیتی هێزیکی باشور تێدا دەبینریت.کاتێک کارەساتی تێکهەلچوونەکە روویدا ، کاسە لێسانی رووداو دەستیان کردە گەورە کردنی رووداوەکە ولایەنگرانە بوونە بەشیک لە سورنای جەنگی براکوژی و تەنانەت هەندێکیان نەیان ئەتوانی بەرەقەلای خۆیان بۆ حێزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بشارنەوە و هەوڵی تەشەنەی ئاگرەکەیان ئەدا. 
بە کورتی هۆکاری ئەم جەنگە چەند چتە. ١- هەلبژاردنەکانی تورکیە  و دەست تێوەردانی تورکیە. ٢ ، پلانی مەسئود بەرزانی بۆ درێژە وە کردنی سەروکایەتیەکەی لە باشور. ٣ ، نۆکەری حێزبی دیموکراتی روژهەلات بۆ بەرزانی کە پارە و یارمەتیکەیان نەبرێت. ٤- قین لە دڵی سەرانی هەر دوو لەتەکەی حێزبی دیموکرات و کۆمەڵەی شورشگیر لە پەکەکە کە جێگە و پێگەی ئەوانی لە روژهەلات لێژ کردووە . لە خوارەوە هەندێ لەم هۆکارانە دەخەینە بەر باس.
ئێستا لە تورکیە بانگەشەی هەڵبژاردن گەرمە و دەسەلاتدارانی تورک ئەترسن هەدەپە بەربەستی  دە لەسەدی دەنگەکان دەرباز کات و ببێتە ئەستەنگ لە بەردەم دەسەلات و خەلافەتی ئوردوغان . دەبێ بە هەرجورێک بووە بەرگری لەم کارە بکەن  و نەهێڵێن کوردان بە شەست تا هەفتا پارلەمانتارەوە بگەنە پارلەمانی تورکیە و ببنە ئەستەنگی دەسەڵاتی حێزبی ئوردوغان.  هەر بۆیە ئوردوغان داوای پشتیوانی لە هاوپەیمانەکەی واتە دارو دەستەی بەرزانی  لە باشوری کوردستان دەکات بچنە یارمەتی. بەرزانێش بە هەمو توانای حێزب و میدیاکانی  بە ئاشکرا و نهێنی هەڵالە و پرۆپاگەندەی هەلبژاردن بۆ ئاک پارتی دەکات. پارتی دێموکراتی باکور کە دەسکردی بەرزانییە لە گەلی کورد داوا ئەکات دەنگ بە هەدەپە نەدەن وبۆ داگیرکەرانی تورک ئاک پارتی بانگەشە دەکەن و لە خزمەتی جاشیەتی تورکن. 
دەسەڵاتدارانی تورک دیان مەسئود بەرزانی پێگەیکی کاریگەری وای لە باکوری کوردستان نییە بتوانی یارمەتیان بدات ، ئینجا کەوتنە ناو پیلانی چەپەلی تر واتە سەرقاڵ کردن ودڵەورێز کردن کورد بە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی براکوژی و کێشە نانەوە بۆ پەکەکە. بۆ ئەم مەبەستەش حێزبی دێموکراتی رۆژهەلاتیان قود کردەوە ، تا لەم رێگەوە سرنج و هەوڵی گەلی کورد لە باکۆر بۆ لایکی تر راکێشن و رەنگە بتوانن نەهێلن کورد لە هەڵبژاردنەکانی تورکیە سەرکەویت. تا ئێستا مەسئود بەرزانی  و پارتەکەی پشتیوانیان لە هەدەپە کە ئومیدی گەلی کوردە نەکردوە و هەمیشە بە ئاشکرا و نهێنی هەڵالە و یارمەتی  ئوردوغانیان داوە. گەڵی کورد لە باشور دەبێ لە مەسئود بپرسن ، بۆچی خۆت و پارتەکەت پشتیوانیت لە هەدەپە نەکرد و لە داگیرکەران پشتیوانی ئەکەیت؟ ئەمەیە کوردایەتیەکەت؟
مەسئود دەیەوی بە هەر جوریک بووە دیسان ماوەی سەروکایەتیکەی درێژ بکاتەوە ، ئێستا دەیەوێت لە کوردستان قەیران دروست بکات، دوو مانگی پێش لە نامەکەی هوشداری جەنگی ناوخویی دا کە گۆڕان و یەکیەتی خۆیان لێ گێل ئەکرد و ئەیانوت ئێمە نازانین روودەمی لە کێیە ئێستا ئەزانن بۆ لەو کاتە هوشداری دەدات، واتە هەر لەو کاتەوە لە پلانی گێچەڵ نانەوە بوو و ئێستا  خوی و حێزبەکەی ناتوانن لە تەک پەکەکە جەنگ بکەن ، بۆیە کاردی حێزبی دێموکراتی رۆژهەلاتی خستوە گوڕەپان ،  کە خوی ببێتە کوێخا و ناوجێگەری بکات ، و وا پیشان بدات کە لەم کاتە کوردستان تووشی جەنگی دائەش لە لایک و لە لایکی تر جەنگی براکوژیە  و باشور پێویستی بە مەسئود بەرزابیە و ئەو بەدیلی نیە و خوی بە سەر باشوری کوردستان بسەپنێت و خەڵک و حێزبەکانی تریش ناچار بکات ، مل بۆ سەروکایەتیکەی جارێکیتر دابنوێنن.
حیزبی دیموکراتی رۆژهەلات نابێت ببێتە سوتەمەنی جەنگی تورک و مەسئود لە تەک پەکەکە. خەڵک دەزانێت ئێوە فرەتر لە بیست سالە کەمپ نشینن و بە پاساوی  حکومەتی هەریمی کوردستان، چالاکی سەربازی دژی ئێرانتان نەبووە ، بۆچی لەم کاتە لاوە شوڕشگێرەکانی موکریان ئەکەنە قوربانی و سوتەمەنی جەنگی براکوژی  لە بەر موچەیکی کەم کە پارتی مەسئود بەرزانی بە ئێوە ی ئەدات.هەر دو لەتەکەی حێزبی دیموکرات هێشتا خودموختارچین و هەر وەکۆ سالی ١٩٧٩ بیر ئەکەنەوە و دابەش کردنی کوردستانیان لە لایەن دوژمنەوە  پەسەند کردووە و هەر لەو چوار چێوە هەڵسو کەوت ئەکەن و ئەلێن پەکەکە و حێزبەکانی پارچەکانی تر نابێت لە بەشەکانی تر دەست تێوەردان بکەن . دەبێ لێان بپرسی ئەی دارودەستەی مەسئود بەرزانی بۆچی لە رۆژئاوا و باکوری کوردستان ، حێزبی دیموکراتی دەستەمۆی لەو پارچانە دروست کردوە؟  بۆ ئەوان قەیدی نییە بەڵام بۆ پەکەکە بڤەیە و دەبێت پەکەکەیش وەک ئەوان بیر کاتەوە و دەست لە کوردستانی یەک گرتوو هەڵگرێت و جیگە و پیگەی ئەوان لە روژهەلات لیژ نەکات.
ئەندامانی ناوەندی هەر دوو لەتەکەی دیموکرات لە رووداو ئەڵێن ئێمە نامانەوەێ چالاکی سەربازی لە رۆژهەلات بکەین ، چۆن هەلو مەرجی ئەوە نەهاتوە ، ئیتر ئەگەر بۆ کێشە دروست کردن بۆ پەکەکە نییە  بۆ دەچن لە ناوچەی قەندیل بمێنن ، ڕەنگە حەز ئەکەن بچن لە بان کێلەشین و لە دوورەوە تەماشای رۆژهەلات بکەن. دێر یا زوو خەڵک دەزانێت ئیوە بە فیتی دارودەستەی بەرزانی کەوتونە ناو ئەم گێچەڵە و ئەمە لە بەرجەوەندی خوتانیش نییە و لە بەرانبەر مێژووی کوردیش بەد ناو دەبن .
 دوا قسە بۆ پێشمەرگە  و گریلاکان، تکایە ئێوە جەنگی براکوژی مەکەن  و روو تفەنگەکانتان لە یەک مەگرن  و یەکتر مەکوژن ، با ببێتە وانەێک بۆ ئەندامانی دەفتەری سیاسیتان کە بە خۆیان بچنەوە و دەست لەجەنگی براکوژی هەلگرن. جەنگی براکوژی لە بەرجەوەندی داگیرکەرانی کوردستان و و هاوپەیمانە جاشەکانیانە کە بۆ کورسی خۆیان حازرن هەزاران کورد بە کوشتن بدەن ، هەروا کە شەنگالیان بۆ دائەش بە جێ هێشت و ژن و مندالی کورد بە ئەنفاڵ چوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە