لە سەردانەکەی ئەم دواییەدا بۆ ئەمەریکا، بارزانی دوو جار درۆی کرد

Saturday, 06/06/2015, 23:25

11969 بینراوە


بارزانی و شاندە یاوەرەکەی کە سەردانی ئەمریکایان کرد، بەڵێنیان بە میللەتی کورد دابوو، کە باسی مەسەلەی سەربەخۆیی کورد  و  دەوڵەتی کوردی لەناو پرۆژەی ئەو سەردانە سیاسیەدا بکەن، کە بۆ ووڵاتی ئەمریکا و کۆبونەوەکان لە کۆشکی سپی دەکەن بە ئامادەبونی کۆنگرێسی ئەمریکا، بەڵام بارزانی و شاندە یاوەرەکەی بە هیچ جۆرێك باسیان لە مەسەلەی سەربەخۆیی و دروستبوونی دەوڵەتی کوردی نەکردووە، بەڵکو داوای چەكیان کرد، کە ڕاستەوخۆ لەڕێگای فرۆکەخانەی هەوڵێرەوە بە دەستی کورد بگات، بۆ ئەمە گلەیی و بیانوی ئەوەیان هێنابووەوە، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەك پێویست چەکی پێ نییە، تا ڕووبەڕوی گروپی تیرۆریستی داعش ببێتەوە و کوردستان لە مەترسی گەورەی تیرۆر بپارێزن، بۆ ئەمەش ووتویانە حکومەتی ناوەندی بەغدا بە هیچ جۆرە چەکیان نەداوە پێمان و یارمەتیی و هاوکاریی نەکردووین.
کۆنگرێسی ئەمریکاش بەم قسانەی بارزانی و شاندە یاوەرەکەی سەیریان پێهاتووە، کە بەم شێوەیە قسە دەکەن، هەڵبەت کۆنگرێسی ئەمریکا بەڵگە و دیکۆمێنتی لەبەر دەستدا بووە، کە حکومەتی بەغدا چوار جار چەکی ڕەوانەی کوردستان کردووە. جاری یەکەم بەرپرسی ئەمجومەنی ئاسایش وەریگرتوە، کە مەسرور بارزانییە،  مەسرور بارزانییش چەکەکەی بە پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە نەداوە. جاری دووەم چەك ڕوانەی کوردستان کراوە و لەلایەن بەرپرسی دژە تیرۆر وەرگیراوە، کە لاهور تاڵەبانی بەرپرسی ئەو هێزەیە، لاهور تاڵەبانییش ئەو چەکەی کە بەدەستی گەیشتوە هەمووی لە خواروی کەرکوك تەسلیم بە قاسم سلێمانی کردووە، جاری سێیەم چەك ڕەوانەی کوردستان کراوە بۆ ئەوەی شەنگالی پێ ڕزگار بکرێت، ڕاستەوخۆ چەكەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێم مسعود بارزانی وەرگیراوە، مەسعود بارزانییش ئەو چەکەی تەسلیم بە پێشمەرگە نەکردووە. جاری چوارەم چەك ڕەوانەی کوردستان کراوە، وەزیری پێشمەرگە ڕاستەوخۆ ئەو چەکانەی وەرگرتووە، بەشێکی ڕەوانەی میحوەری گوێڕ کراوە بەشێکی تری ڕەوانەی جەلەولا و بەشێکی کەمی ڕەوانەی شەنگال کردووە، ئەوەی ماوەتەوە ڕەوانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کەرکوك کراوە.
ئەو چوار جارە کە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا چەكیان ڕەوانەی حکومەتی ناوەندی بەغدا کردووە کە بۆ پێشمەرگە و هێزی عیراقی بە هاوبەش دابەشی بکەن، هەمووی بە بەڵگە و دۆکۆمێنتەوە لەبەر دەستی کۆنگرێسی ئەمریکادا بووە و لەلایەن حکومەتی ناوەندی بەغدا و ئیمزای حەیدەر عەبادی لەسەر ئەو دیکۆمێنتانە هەیە، هاوکات واژووی ئەو کەسانەی، کە لە هەرێمی کوردستان ئەو چوار جارە چەکیان وەرگرتوە ناوی هەموویان بە واژووی خۆیان لەسەر نووسراوە. بارزانی و شاندە یاوەرەکەی کە چاویان بەو هەموو بەڵگە و دیکۆمێنتانە کەوتوە، ئیتر شەرم دایگرتوون و توشی شۆك بوون، چونکە ناو و واژووی خۆیان لەسەر ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتتانە  بینیوەتەوە، کە پیشانیان داون، بۆ ئەمە نەیانتوانیوە نکۆڵی لێبکەن، هەروەها کۆنگرێسی ئەمریکا گلەیی زۆری کردوە، کە بارزانی ئەو چەکەی بۆ شەنگال و یەزیدییەکان ڕەوانە نەکردووە و نەیداوەتە دەستیان.
 لە درێژەی کۆبونەوەکەدا کۆنگرێس باسیان لەوە کردووە، کە قاسم سلێمانی کەسێکە دەستی باڵای لە تەقینەوەکانی عێراقدا هەیە، بە تیرۆرست لەقەڵەمی دەدەن، دەڵێن چەندین سەربازی ئەمریکی لەو تەقینەوانەدا شەهید و برینداربوون، قاسم سلێمانی بە فەرمی لەلایەن ووڵاتی ئەمریکاوە داواکراوە، هەروەها وتویانە ئێمە لە ساڵی 2005 زانیاریی دروستمان هەبووە، کە قاسم سلێمانی لە هەولێر بووە، ژەنەڕاڵێك و هێزێکی مارێنزمان ڕەوانەی هەولێر کردووە، بۆ ئەوەی قاسم سلێمانی دەستگیر بکەن، بەڵام لەلایەن هێزێکی کوردییەوە ڕێگری کراوە، ئێمە پێمان وایە، کە مەسعود بارزانی بۆ خۆی قاسم سلێمانی داڵدە داوە و رزگاری کردووە، هەر بۆیە ئەو کاتە ئێمە نەمانتوانی دەستگیری بکەن، ئێستا کە زانیمان چەك لەلایەن حکومەتی ناوەندی بەغدا ڕەوانەی هەرێم کراوە، کە بدرێت بە هێزی پێشمەرگە، ئیتر ئێوە بەچ هەقێك چەکی پێشمەرگەتان داوە بە قاسم سلێمانی!؟
 لە درێژەی قسەکانی کۆنگرێسی ئەمریکیدا، باسیش لەوە کراوە، کاتێك داعش موسڵی گرت، بارزانی وتی ئێمە شەش مانگ پێشتر زانیاریمان داوە بە حکومەتی بەغدا، کە داعش دەیەوێت موسڵ داگیر بکات! ئەی چۆن و بۆچی جەنابی بارزانی و حکومەتی هەرێم پێش دوانزدە سەعات، ئاگادار نەبوون، کە شەنگالیش ئەوەی بەسەر دێت!؟ ئێمە زۆر نیگەرانین کە شتەکان بەم شێوەیە دەبینین، ئێمە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەین، چونکە دەزانین بەرپرسانی کورد لە زۆر مەسەلە و کاری تیرۆریستی ئاگادارن، ئاگادارییشین کە بەشێك لە بەرپرسانی کورد مامەڵە و بازرگانی بە چەك و نەوتەوە دەکەن لەگەڵ داعش. ئێمە ئەو سیاسەت و بازرگانییە ڕەت دەکەینەوە و بە شتێکی خراپ لەسەر کورد حیسابی دەکەین.
هەروەها لە کۆتاییدا بە مەسعود بارزانیی و ساندەکەی دەڵێن، لە ئێستادا ئێمە پێمان باشە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا بمێنێتەوە و یەکڕيزی گەلانی عێڕاق بپارێزن. ئێمە ناتوانین چەك ڕاستەوخۆ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکەین، چونکە ئێوە نەدەوڵەتن، نەسەربەخۆن! ئێمە چەك ڕەوانەی بەغدا دەکەین و بەشی هێزی پێشمەرگە دەنێرین، حکومەتی حەیدەر عەبادی چەکەکان ڕەوانەی هەرێم دەکات، بەڵام دەبێت ئێوەش بەڵێنمان پێبدەن ئەو چەکانە بدەنە دەست هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و لە دژی تیرۆریستتانی داعش بەکاری بهێنن، جارێکی دیکە ئەمە دووپات دەکەینەوە: دەبێت ئێوە لەگەڵ عیراق بمێننەوە و یەك ئاڵا و یەك سرود و یەك هێز و یەك دەنگ ڕووبەڕوی گروپی تیرۆریستی داعش ببنەوە و لەناوی بەرن! ئێوە بۆتان نییە لەم قۆناغەی ئێستادا داوای جیابوونەوە بکەن، کە عیراق و هەرێمی کوردستان بە توندی ڕووبەڕوی تیرۆر بوونەتەوە. ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی داعش بەرە بەرە پێشڕەوی دەکات و مەودای جوگرافیای خۆی بەرین دەکات، ئەگەر بەم شێوە بڕوات دوور نییە ئەو شەڕە ماوەی 5 بۆ 8 ساڵ درێژەی هەبێت، ئەوەی گرنگە ئێمە کەمتەرخەم نابین، ئەوەی لەدەستمان بێت هەموو جۆرە هاوکارییەك ڕەوانەی عێراق دەکەین.

وەرگێڕانی لە ئینگلیز ییەوە.
بـكـر ئەشكەنەیی
تێبینی: کوردستانپۆست بە وەرگێڕانەکەدا چووەوە و جوانتر و رێکو پێکتری کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە