نەخۆشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە

Friday, 19/06/2015, 1:02

2408 بینراوە


ئەوەی لە فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری کوردستاندا ڕوئەدات لەھیچ شوێنێکی تر بونی نیە ! بێ سەرو بەری و نەبونی یاسا و نەبونی ڕۆشنبیری گشتی و پوکانەوەی خۆشەویستی و رێزگرتن لە مرۆڤ و قورباینەکانی مرۆڤ، وەھای کردوە کە کایەی سیاسی و کایە ڕۆشنبیری و کولتوری و کایە جیاجیاکانی تر پڕببێت لە "دەم" ی پڕ لە جنێو پڕبێت لە "مرۆڤ دەرون نەخۆش" بەتایەتی کایەی سیاسی و ڕۆشنبیرییە کە وەھای لێھاتوە ئەوەی دەستەکانی قەڵەم بگرێت و بەئەسپای بتوانێت دوو دێـڕبخوێنەیتەوە، بون بەچاودێری سیاسی و نابەرپرسانە بەشەق بەربووتە کەرامەتی مرۆڤ و بەناوی ئازادی یەوە سوکایەتی بەو مرۆڤانەدەکەن کە بۆچونەکانیان وەک یەک نین یان وەک ئەوان لەتەنیشت سێبەری حیزبێکی سیاسی یەوە موچەیەکی چەور وەرناگرن!
بەشێک لە ڕۆشنبیرە دیارەکان، ئەوانەی ڕاگەیاندنی حیزب، کردنی بەپاڵەوان، ئەوانەی لەسەر حسابی خۆش باوەڕی خەڵکی کوردستان بون بە نوخبەی پلەیەکی ناو کۆمەڵگا، ئەوانەی لەشوێنی گەرمەوە قسەیان لەسەر ساردی دونیا دەکرد، ئەوانەی لە کەشێکی فێنکدا باسی جوانی ھاوین دەکەن، ئەوانەی لەسەر شاشەکانەوە قسەی زل دەخەنە ناو مەزادی خۆشباوەری میللەتەوە، ئەو تاقمە مشەخۆرانە ھۆکاری یەکەم بونی ئەو پاشاگەردانیەی بیرکردنەوە و لێکترازانە ئەقڵییەن کە یەخەی بەشێکی زۆری ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردی گرتوە !! ھەربۆیە بڕوابە قسەکانیان مەکەن چونکە بۆچونەکانیان ھیچی ھی خۆیان نین، ئەوانەی بە جۆرەکانی جنێو ئاشناتان دەکەن، سەری بەڵـــــێ یان بـۆ ڕامەوەشێنن؟ چونکە ئەوانە لەناخەوە نەخۆشن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە