ئابی ئەمساڵ بۆپارتی چۆن دەگوزەرێت؟

Wednesday, 24/06/2015, 21:27

3435 بینراوە


تادێت ماوەی سەرۆكايەتی مەسعود بەرەو كۆتايی و ئاوابوون دەچێت، لەدوارۆژەكانی حوكمداری نزيك دەبێتەوە. بۆ ئەوەش پارتی هەرچی پيلان وپلان و موجازەفەيەك هەيە لەپێناوی پاراستنی كورسيەكەی سەرۆك دەيگرێتە بەر، تەنانەت شەڕو كوشتاريش بێت، وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان و، وتەبێژەكەی پارتی باسي دەكات.
   گەر رەوشەكە وەها گوزەربكات و لايەنەكان سوربن لەسەر ئەوبڕيارانەی خۆيان، كە خۆی لەكۆمەڵێك پڕۆژە و بژاردەدا دەبينێتەوە، ئەوا خەونی كانديدكردنەوەی مەسعود شتێكی  ئەستەم ومەحاڵ  دەبێت. مەگەر چەشنی  بەشار ئەسەد و هاوتاكانی، بۆخاتری پێدانەوەی چانسێكی ديكە، بەفێل و حيلەی سياسی دەستكاری دەستور وياسا و رێسای ولاَتی بۆ بكرێت.و  بخرێتە خزمەتی پارتی و بنەماڵەوە. بۆيە ئێستا ئەم پرسە ئەمە بۆتە خەمی ئەوەڵ و ئاخری پارتی و مەسعود.
  گەر سەرنجێك لەسەر وتە و لێدوانەكانی لايەنەكانی بدەين، ئەگەينە ئەو راستيەی كە چانسی مەسعود بۆ پۆستەكەی زۆر لاوازە، بەمەرجێك ئەو پارت و لايەنانەنە لەسەر بڕيار و راسپاردەكانی خۆيان سوور بن و، لەپێناويدا سازش نەكەن. هەرچی يەكيتی يە بەقسەی خۆی دەڵێت: رێگا نادەين جارێكی ديكە چەشنی روداوی 20ی حوزەيران دوبارە بێتەوە.بزوتنەوەی گۆڕان و سەركرديەتيەكەشی  سەرقاڵی ئەوەن كە، پرۆژەی كانديدكردنەوەی سەرۆك راستەوخۆ لەرێگەی پەرلەمانەوە بێت، كە ئەمەش بۆ ئێستا و ئەم كاتەی پارتی زيان بەخشە، چونكە لەناوپەرلەماندا دەنگی تەواوی نیيە بۆ يەكلاكردنەوەی ئەو پرسە,هەروەها لايەنە پاشكۆكانيشی ناتوانن بەدەنگەكانيان ببنە فرياد رەسی. ئەوەشی تايبەتە بەكۆمەڵی ئيسلامی ئەڵێن كە بوار و دەرفەتی ئەوە نەماوە جارێكی ديكە مەسعود لەسەركورسی سەرۆكايەتی دانيشێتەوە. گەر ئەو لايەنانە لەسەربڕيار و قسەی خۆيان پێداگر بن و لێی لانەدەن، ئەوا هەل و درەفەتێكی زێڕين بۆ كوردستان و ناوچەكە دێتە پێشەوە، رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ دورخستنەوەی  بی كاريگەر كردنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەكايەی سياسی و دەسەلاَتدا و گەڕاندنەوەی شكۆ و ئيعتيباريش دەبێت بۆكورد و ئەزمونەكەی، كە سالاَنێكە ناپاكێك سەركردايەتی دەكات..
   هەڵسەنگاندنی چارەكە سەدەيەك لەفەرمانرەوايی و خۆسەپاندنی مەسعود، جگە لەقەيران و شەڕ و گرانی و بی موچەيی وخيانەت و تيرۆر و بی ياسايی و تۆقاندن و، كۆمەڵێك كێشەی تر هيچ شتێكی دڵخۆشكەرو ئومێديكی گەشی نەبووە، تاميللەت و  لايەنەكان  ناچار بكات جارێكی ديكە باوەڕو متمانە بە مەسعود ببەخشنەوە. بەدرێژايی ئەو ماوەيە لەرابردويەكی تاڵ و تاريك و، پڕ لەنشێو و نۆچدان و ملكەچی بۆدوژمنان، هيچی ديكەمان نە لەمەسعود نەلەپارتەكەی، نە لەحكومەتەكەی نەبينيوە، تا سوكنايی بەدڵمان بێت.
ئەوەی كە پەست و نيگەرانی ومايەی نارەحەتی يە، ئەو دەستەواژە بازاڕی و بی نرخەيە كە پارتييەكان دەيڵێن(سەرۆك بەديلی نیيە). گەر لايەنەكان بۆ ئەو قسەيە هيچ وەلاَم و بژاردەيەكيان نەبێت، يان زاتی ئەوە نەكەن بڵێن بەديلمان بۆ ئەو شوێنە هەيە، بەڕاستی كارەساتە، چونكە مومكين نیيە و شتێكی نەفامانە و عەقڵ نەگيرە، لەنێو ميللەتێكی چەند ميلۆنی، كەسێك نەبێت شان بات لەشانی، يان خۆی بەشياوی ئەو شوێنە نەزانێت. لەواقيعدا ئەو دەستەواژەيە تابڵێت پڕاو پڕە لە سوكايەتی و بی رێزی و بچوكردن و رەزيلكردنی تاكی كوردە لەسەرو هەمووشيانەوە بەناو سياسيەكانی ولاَت، ئاخر چ رەوای هەقە، كورد لەكەسێكی گوندی و عەشايەر و نەخوێنەوار رابردوو ناشيرين وخائين زياتر بەديلی بۆ ئەو پۆستە نەبێت؟
   ئەوەی كە ماوەتەوە بيڵێن  ئەوەيە لە رابردودا كەمانگی ئاب بۆپارتی پڕ لەخێر و فەڕ و فەرەحی بووە، ئاخۆ 19ی ئاب يش ئاوێتەی 16 ئاب و 31ی ئاب دەبێت؟ يان دەبێتە هەڵگەرانەوەی هاوكێشەكە و ئاوابوونی خۆری دەسەلاَتی مەسعود و بنەماڵە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە