لە سەر دەفتەرى یادگاریەکانى نوسیبووى: (دڵم پڕپڕە لە خۆشە ویستى بۆت)

Thursday, 30/07/2015, 19:19

4607 بینراوە


 زۆر جار بە هۆى ماڵ  بارکردن و کۆڵان و کۆڵان یان بە هۆى گەڕان و  كارکردنەوە مرۆڤگەلێكی  باشم  ناسیی  بە ڵا م خوێندن كۆمەڵە ئینسانێكی جیا و غەریبی پێناساندم . ئەو دەمەی لە زانكۆبووم  کچێکم  لەوێ ناسىی کە پڕى کردم لە یادەوەرى خۆى ، پێش ئەوەى دەفتەرە کەشیم بۆ بنێرى  ،  بڕیارمان وا بوو تا تەمەنی  40 ساڵى هیچ ووشە یە ک لە بارە یە وە باس نە کە ین ،  بە س چاوەروانى ئاخ چاوەر وانى  وەک دە ڵێن (چەند  تاقەت پڕوکێنە ) ئەگەر ویستت کەسێک ئازار بدەى توشى چاوەروانى کە هەر چەندە ئە و مە بە ستى ئازار دانى من نە بوو بە س پی ى ووتم لە 40 ساڵى دا دە فتەرە کانمت پێش کە ش دە م ئە و سا و ئێستاش تێنەگەشتم بۆ 40 ساڵى بۆ 25 ساڵى نە بێ بۆ 30 یان ژمارە یە ک کەمتر لە 40 نە بوو  من و
( پاریا ) ، "راستە لە یە ک بە ش بوین بە س درەنگ یە ک مان ناسى ڕەنگە هەر هى ئەوەش بێت ئاسان نیە بیرچوونەوەى، ئە م کچە گوند نشینە کەخۆشم دانیشتوى گوندبووم  . لە زانکۆ جگە لە سلاوێک هیچى کە لە نێوانمان دا نە بوو ڕۆژێک مامۆستایەکمان  ووتى ڕاپۆرتێکم لە سەر ( پلان ) بۆ بکەن لە ناو خوێند کارى زانکۆ دا ،  ئە و ڕۆژە م قە ت بیر ناچێتەوە  " ووتى بۆ نایە ى پێکەوە ئە و  " ڕاپۆرت" ە بنوسین  ڕازى بووم ولێرە وە تێکەڵاویمان دروست بوو لە کاتى  دواندنى خوێندکارەکان دا وا راهاتبوو چى سەرنجى رابکێشایە ئە وە ستاو لە دەفتەرى یادەوەرى دا دەنوسی ، بە جۆرێكی تا بڵێی غەریب و بێ وێنە عاشقی نوسینی یادگاری و بەسەر هاتەكان بوو ، نەم دەتوانی لەم نێهێنیە تێبگەم كە " پاریا"  بۆ هێندە یادگاری خۆش دەوێت !!!  
 رۆژێک کە " پاریا" بڕیاریدا یادگاریەكانم نیشان بدات ، زۆر بێ ئارام بووم  چونكە ئەو نەیدەهێشت ئەو دەست نوسانە كەس بیبینێ ،  كە بەرگى دە فتەرە کەى نیشان دام سێ رستەم تیدا بینی ، نوسراوەكان زۆر  كورت و سەرنج ڕاكێشبوون  . 
+ دڵم پڕپڕە لە خۆ شەویستى بۆت
  + با بمێنى بۆ دواى خۆم 
لە ناوەراستى بە رگە کەشى دا نووسیبووى
 + دونیا سێوە
سەرە تا وا هە ستم کرد رستەى یە کە مى بۆ من نوسی بیت !!!  دواتر ووتى مێژوی ئەم ڕستە نوسراوە  نزیکەى (دە ) ساڵ  ئە بیت من ئە نووسمەوە  ، هە ر ساڵەو دەفتەرى خۆیم بۆ دانا وە  پێ ووتم هاورێ " زاریا ، "  تۆ بۆنانوسى جوانى ئە م ژیانە لە وەدایە بینوسیتەوە ، دە ى ووت من بڕوام وایە جوانترین شت مرۆڤ لە دواى خۆى لی بە جێ بمێنى نە سەروەت و سامانە نە دە سە ڵات تەنها دەستنوسە  ، وەى چە ند لە (سێو ئە چێت نوسین  ) ئارەزوو ئەکەم هەموو دونیا بکەم بە چیرۆک بە رۆمان بە نوسین ، لە بەر ئەوەى خەڵکى  لادێ ى بووم ئارەزووى چاخواردنم زۆر بوو ووتم بۆ نەچینە کافتریا چایەک بخۆین لە وێ ى قسە کان درێژە پێبدەین پێکەنى و ووتى ناشێ خەیاڵ و لاى قسە کانم نە بووبێت هههه بە پێکەنینەوە ڕۆشتین ئەوەندەى من ناسیم هەمیشە ڕێگایەک بە پێنج  دە قە ببڕیا ئەو بە 10 دە قە ئە ى بڕى  ، تا شوێنى مە بەست شە قام پارک و باخى زانکۆى لە کلینس و جگەرە و دە بە ئاوى خوێندکارى زانکۆ پاک ئە کردوە بە س ئەوەندەى ئە وت فێربە ئە ى مرۆڤ فێربە .  
بە دە م چاخواردنەوە ووتم دەکرێ ى باسى ژیان ى خۆتم لە منداڵیەوە بۆ بکەى ناوى گوندەکەتان چى یە ؟ کێ ى لە پشت ئە م پەروەردە و بیرکردنەوە جوانە تەوە یە پێکەنى و ووتى من خەڵکى گووندی
" دوورە دە ستم "  ئە و گوندەى جگە لە خودا دەستى هیچ حیزب چە پ و ڕاستى پێنەگەشتووە لە وێ باخمان هە یە من کچى باخم باخ گەورە ى کردووم ، بە سەر سورمان هە م لە ناوە کە ى و هە م لە وەى چۆن ئە بێت دە سە لات دەستى پێ ى نە گەشتبێت ووتم خۆ ئەوان هەر جارەو بە ناوێکەو و بیر و باوەڕێکەوە شوێن نەما وێرانى نەکەن ووتى ئێمە کە مینەیەکین لە و گوندە ئە ژین لە سەر ڕێگاى هاتن بۆ گوندەکەمان نووسیومانە 
نە ئازادى مان لێتان ئەوێ ، نە کەس ئازاد ئە کەین 
نەخزمەت گوزاریمان ئە وێ ، نە ئە کەوینە خزمەتانەوە 
هەموو ئەوانەى گەورە و بە هێزن ئێمە باریان لێ بار ئەکەین گەورەکان لاى ئێمە ژێربارن
کەس گەورە نیە لاى ئێمە جگە لە و خودایاى کەى نای بینین 
تیێگەشتم مە بە ستى ئە سپ و گوێدرێژ بوو بە تەنزیکەوە پیم ووتم 
ئەم کەم ڕوانینە بۆ لە ئاژەڵ ، ووتى هاورێ (زاریا ) کەم ڕوانین نیە ،  لە بەر ئەوەى گوندە کەى ئێمە مەجالى هاتوو چۆى سە یارە ى ئاسان نیە کارە قورسەکان ناچارین بە وان بکەین پاشان باوکم ئە م ئە سپ و گوێ درێژەى لە تەواو ى شۆڕش و سە رکردەى کورد خۆشتر ئەوێ ، لە و کاتەدا هەورێکى ڕەش ئاسمانى گرتوو ووردە ووردە باران بارین دەستى پێکرد ووتى بڕوانە چەند جوانە ئە م جۆرە باران بارینە کە لە ناکاو دێت و ئە مان شواتەوە ژیانیش ئاوا بوایە جوان ئە بوو نەک شتەکان ببەستن بە چارە نوسوە ئاخ چارە نووس نایە ڵى کەس قە دەرى خۆى دیارى کا ،  نەم دەوسیت لە سەر هەر ووشە یە ک راى گرم و پرسیارى لێبکەم چونکە کاتەکەمان زۆرى نە مابوو بۆ وانەى دووەم ، هەر کە باران ئە بارى کافتریا پڕئەبوو لە خوێندکار ووتى با برۆین هەر شوێنک پڕبوو لە مرۆڤ من حەزم لێ ى نامێنێ بە پێکەنینەوە ووتم بە هەشتیش؟ ووتى لە وێش گوندێک هە ر ئە بێت لێ ى بژین خودا خواستى دڵ  جێ بە جێ ناکا داواى گوندێکى وەک ئەوەى خۆمان ئە کم گەر ئە هلى ئە و بە هەشتە بم ، ووتم ڕۆژێک دیم ئە م گوندە ئە بێت ببینم کە تۆ لێت کردووم بە بە هەشت ، زۆر بە لایەوە ناخۆش بوو بە ناوى خۆیە وە بانگم بکردایە ووتم 
" پاریا  "  بۆ لە ناوەکەى خۆت بێزارى ووتى  پوورم بە رەحمەت بێت ئەم ناوەى لێناوم ئاخ پورى ئاخ بۆ شەرمن ؟  ( " پاریا "  لەو گوندە دورەدا بە مانایی  شەرمن دەهات )ئاخر من هاتمە ژیانەوە تا شەرم بکەم هاتنە ژیانەوە شەرمى بۆچى یە خۆ ویستى خۆمان نیە ناو چۆن بوبەبەڵا بە سە رمانەوە  پاشان ووتى باشە تۆ بۆ( زامدارى ) بە پێکەنینەوە ووتم منیش مامێکم دواى ئەوەى خۆشەویستەکەى خۆى بۆنەبوو لە وکاتەش دا من لە دایک ببووم زامەکەى خۆى نابوو بە منەوە (لە ناو خێزانەكەی ئێمەش دا زاریا بە مانای زامدار بەكار دەهات تا كەس لە زامەكانمان نەگات) ،باشە  " پاریا " شەرمن پێم بڵێ چى ى دە بوو مرۆڤ وەک باڵندە وەک مریشک و کەڵە شێرو پە لەوەرەکانى کە سەر ەتا ناوى کورى بچوک و کچە بچوک بوایە  تا گەورە ئە بوو ناوى بۆ خۆى هەڵبژاردایە وە ک  (جوچک بوایە یان چۆلەکە یان کەو ) داوى گەورە بوون ناوى بە دڵى خۆى دانایە پێکەنى ووتى نابێ نا ئێمە لەدایم ئە بین ئەزانین نیرین یان مێ ئەوان مرۆڤ نازانى بیان ناسیتەوە بۆ یە وا بانگیان ئەکەن سروشتمان وایە دایک و باوک و کەسەکانمان ئارەزووى چى ناوى بکەن لێت ئە نێن تۆ بڕوانە ئە م هە موو کوڕو کچە جوانە ناویان ( عاسیى و عیسمەت و حەپسە و ئایشێو کورە چووزانم دونیایەک ناوى ترە ) ئەم ناوە کۆنانە بۆ ؟ من پورم تامرد ئەى ووتم خۆشترین ناوت هە یە ڕۆژێک دێت کوران  عاشقى ناوەکەشت ئە بن ههه هه  بۆ ئەو سەردەمەى پورم ڕەنگە ناوێکى خۆش بوبێت بە س بۆ ئێستا نا خۆش بەختانە ناویش وەک مرۆڤ گۆرانکارى بە سەردا هاتوە تە نها ناوێک من ئارەزووى کەم و کۆن نابێت (ئەوینە ) حەزمەکرد ناوم ئە وین بوایە ئە ى تۆ  (زامدار ) واز لە کور بێنە من گرنگى زۆر بە ناو نادەم ئێمە زۆر ناوى جوانیشمان ناشرین کردوە مرۆڤ بونەوەرێکە زۆر گرنگە بە ناو نادەن و رەگەزى نێر زوو شتەکان ناشرین ئەکەن وەک ئێوە نین دوو مەتر زەوى تان هە بێت  نیوەى ئە کەن بە گوڵ و باخ ئێمە بیر ئەکەینەوە کێ ى تیا بنێژین لە و دوو مەترە دا  ، ووتى کاتى وانە خوێندن وا دەستى پێکرد بابرۆین جوان لە دونیا بڕوانە دونیا سێوە سێو ووتم  ئە م 40 ساڵى و  ووشەى سێوە ى ئە بێت هەر پێ بدرکێنم  پێكهنی و ووتی با برۆین 
ماویه تی ......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە