من و تۆ

Tuesday, 04/08/2015, 16:02

2721 بینراوە


تا خودا حەزبکات تەنیاین
تاگوڵ حەزبکات تەمەن کوڕتێن
تا ئاوێنە حەزبکات سیمایه‌کی تێکشکاوین
تا نیگا حەزبکات ڕوانینین
تا ڕوانین حەز بکات جێماوین
تا دیکارت حەزبکات گوماناوین
تا هایدیگەر حەزبکات بونگەراین
تا بتهۆڤن حەزبکات نۆتەیەکی گریاوین
تا مەریەمە ئیبراهیم پور حەزبکات بولبولی باڵشکاوین
تاڕێبوار سەعید حەزبکا تابلۆیەکی بێ بینەرین
تا بەختیارعلی حەزبکات فەنتازیاین
تاشێرکۆ بێکه‌س حەزبکات شیعرێکی گەردونین
تا شێرزادحەسەن حەزبکات نیگەرانین
تا کاروان کاکەسور حەزبکات ڕاماوین
تا ماردین ئیبڕاهیم حەزبکات خه‌دیجه‌ و ئۆفیلیاین
ئێمە 
تاپاییز حەزبکات وەڕیوین
تا زەمەن حەزبکات پیربوین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە