هەژاری ئاستەنگ لەبەردەم تەواوکردنی قوتابخانە درووستدەکات (بەشی یەکەم)

Tuesday, 08.11.2015, 20:11

4107 بینراوە


مەرجەکانی گەشەکردنی مناڵ بەشێوەیەکی بەرچاو جیاوازن لە مناڵێکەوە بۆ مناڵێکی دی. کاتێک مناڵ لە خێزانێکی هەژاردا گەورەدەبێت مەترسیەکانی تەندرووستی خراپ بەجۆرێکی کارەسات ئامێز زیاددەکەن هەروەها ناتوانن قوتابخانە تەواوبکەن و لە ژیانی گەورەساڵیشیاندا بۆ بژێویان وابەستەی یارمەتیەکانی کۆمەڵەگان. چ مەرجێک دەتوانرێت بخرێتە سەر قوتابخانەکان ، ئایە هیچ سنوورێک هەیە بۆ ئەو ئەرکە قەرەبۆکراوانەی قوتابخانە لەئەستۆیەتی؟ گۆڤاری جیهانی قوتابخانە لە مناڵە هەژارەکان دەکۆڵێتەوە و بەدوای چارەسەردا وێڵە هەم لە ژووری کلاسەکاندا و هەم لە دابەشکردنی سەرچاوە ئابووریەکان بەسەر قوتابخانەکاندا.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە دەربارەی تەندرووستی مناڵ کراوە ئەو مناڵانەی کە لە هەژاریدا گەورەدەبن مەترسی ئەوەیان لیدەکرێت کە سی جار زیاتر دیاگنۆسی ئادێهۆدێ یان هەبێ. راپۆرتێکی نوێی ستادسمیشوونی ستۆکهۆڵم ئەوەمان بۆ دەردەخات کە پەیوەندی هەیە لە نێوان ئەوەی کە مناڵێک قوتابخانەتەواوناکات و لە کوێ دەژی. لە گەڕەکە هەرە هەژارەکاندا تەنها ٥٠ لە سەدی مناڵەکان دەست بەخوێندنی ئامادەیی دەکەن لە کاتێکدا بۆ ناوچەکانی تر ئەو رێژەیە لە سەدا هەشتاو هەشتە. بەپێی رێکخراوی مناڵپارێزی سویدی( رریددا بارن) ئەمڕۆکە ٢٣٢٠٠٠ مناڵ لە هەژاریدا دەژین. ئەم رێکخراوەیە هەر لە ساڵی ١٩٩١وە بەدواداچوونی بۆ گەشەکردنی مناڵە هەژارەکان کردوە لە سوید و هەر لە ساڵی ٢٠٠٢ شەوە راپۆرتی ساڵانەی دەربارەی نووسیوە. 
حیساباتەکانی ئەو رێکخراوەیە لە لایەک لە سەر پێوانەکانی دەزگای ناوەندی ئامار هەیەتی بۆ توانا ئابووریەکانی خێزانێک کە بتوانێت ئەوەی زۆر پێویستیانە بتوانن بیکڕن و لەلایەکی تر لە سەر ژمارەی ئەو مناڵانەی کە لە خێزانێکدا دەژین و پیویستیان بە هاوکاری ئابووری هەیە.
ئیلیزابیت دالین کە سکرتێری گشتی رێکخراوی مناڵپارێزە دەڵێت: ئەگەر بە قووڵی بچینە نێو ئەو ئامارانەوە کە لیرەدا لە رێکخراوەکەماندا کۆیاندەکەینەوە پیاو دەتوانێت ئەوە بەدیبکات کە ئەو مناڵانەی لە گەڕەکە هەژارەکاندا گەورەدەبن لە ترۆپکی هەموو ئەو سیفەتانەوەن کە نابێت ببن. ئەوان مەترسی زۆریان لەسەرە کە قوتابخانەی ناوەندی تەواونەکەن، کە ئامادەیی دەستپینەکەن، کە کاریان دەستنەکەوێت. ئەوان مەترسی زۆریان لەسەرە کە تووشی نەخۆشیەکانی شەکرە، دڵ رەقبوونی دەمارەکان ببن، بەرزبوونەوەی کێش و کەمی کێش، کە بکەونە بەر زەبروزەنگ و تاوان و رووداو هەروەها ژیانێکی دوور و درێژ لە دەرەوەی کۆمەلگا بەرنەسەر.
گۆڤاری جیهای قوتانخانەکان دەپرسێت ، بەڵام تەنانەت مناڵگەلێک کە لە و خێزانانەدا گەورەدەبن کە لە سەر سنووری هەژاریدا دەژین توانای کڕینی مۆبایلێکی نوییان هەیە یاخود قەمسەڵەیەکی گرانبەها بکڕن، ئەم رفتارانە یەک ناگرنەوە لە گەل هەژاریدا.
ستینا فێرنکڤیست کە دوکتۆرای لە کۆمەڵناسیدا هەیە و لێکۆڵینەوە لەو مناڵانەدا دەکات کە لە هەژاریدا دەژین وا دەڵێت: دایک و باوکەکان خۆیان قەرزاردەکەن بۆ ئەوەی مناڵەکانیان مۆبایلێکی باشیان هەبێ و کەل و پەلێکی باشیان لەبەردابێت. ئەوە شێوە دەربڕینێکە بۆ ئەوە کە چەند گرنگە بۆ مناڵەکان و ئەومەرجانەی کە لەژیریا دەژین. ئەو مەرجانەی کە مناڵەکان لەژێریا دەژین نابێت بەکەم سەیربکرێت. هەرچەند ستینا دەستەواژەی ناوچە بیتوانائابووریەکان بەکارناهێنێ و راستەوخۆ دەڵێی مناڵەکان هەژارەکان.ئەو پێی وایە کە باکرهێنانی ئەو دەستەواژەیە هەڵوێست وەرگرتنێکی سیاسیانەیە.
ئەمە پرسە دەربارەی ئەوەیە کە کێشەیەک بخەیتە بەرچاو کە ئاکامەکانی زۆر قوولن بۆ ئەو کەسانەی کە لە دۆخەدا دەژین هەم لە رووی بژێویەوە و هەم لە رووی کۆمەڵایەتیەوە. 
جیهانی قووتابخانەکان دەپرسێت بەڵام ئایە پیاو هەژارە ئەگەر بتوانێت کەل و پەلی گران بەها بکڕێت؟
ستینا لە وڵامدا دەڵێت: بەشێوەیەکی گشتی ئێمە قسە لە هەژاریەکی رێژەیی دەکەین و بەس نەک لە جۆرێکی تری هەژاری. ئەگەر بڵێن هەژاریەکی مودقع هەیە ئەوە زۆر سەیردەبێت چونکە لەوڵاتێکدا کە ئاستی بژێوی باشبیت و خۆشگوزەرانی هەبێت نابێت ئەو ئاستی هەژاریەهەبێت کە مرۆڤەکان توانای هیچیان نەبێت. ئەوە لە توێ پێناسەی وڵاتێ خۆشگوزەرانی خۆیدایە. بۆ زۆربەی ئەو مناڵانەی کە لە هەژاریەکی رێژەییەدا گەورەدەبن واتای فشارێکی زۆرە لەسەریان هەرچەند لەوانەیە زەحمەت بێت بۆ چواردەورەکەیان تییبگەن. مناڵەکان ناڕەحەتن بە هۆی ئەو ئابووریەی کە هەیانە بەڵام باس لە هەست و نەستەکانیان ناکەن بەتاینەت لە بەردەم دایک و باوکیان.
مناڵەکان هەرچیەکیان لەدەست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی هەژاری خۆیان نیشاننەدەن. ئەوان لەوانەیە دڵەراوکێیان بێ و لە سترێسدا بژین بۆ هۆی رەوشی ژیانیانەوە بەڵام ئەوان ئەویان پێباشترە کە هیچ نەڵێن بە دایک و باوکیان بۆ ئەوەی زیاتر ناڕەحەتیان نەکەن.
(ماوێتی)

ئەم نووسراوەیە لە گۆڤاری جیهانی قوتابخانەکان، ژمارە ١٠ی مانگی دیسامبەری ٢٠١٤ لە سویدیەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.
لە نووسینی: ڵۆتتا نویلاندەر
وێنەکێش: جێف تۆمسۆن
وەرگێڕ: کاروان سەعید
١١ی ئابی ٢٠١٥

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر