نەتەوەیەک پڕۆفسۆر و رووناکبیری وای هەبێ کوا رزگار دەبێ! ؟

Wednesday, 12/08/2015, 20:59

3008 بینراوە


عەشیرەی بارزانی وئەیاغەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی بناغەی تێکۆشان وخەباتی چەندساڵەی خۆیان بۆ رزگاری کورد لە باشووری وڵات لەسەربە فیڕۆدانی رەنجی شەهیدان وکوشتاری نەتەوەی کورد دامەزراندوە.هەرکات کەوتنە تەنگنای سیاسی باسی نەهامەتی وئەنفال وشەهیدوکۆڕەووئێعدام وشکەنجەکانی سەر کورد دەکەن.ئەو گووتارەرەفتارگەرایانەی ئەورۆژانەی مەسعودبارزانی لە چوارچێوەی سیاسەت دەرچووە وبۆتە بازەرگانیکردن بە خاک وبە خوێنی شەهیدان. دەسەڵاتێک کە داگیرکارەکان زیاتر بۆ مانەوەی سەرۆکایەتی بارزانی بە پەرۆشترن هەتا کۆمەڵگای کورد.! ئاخرئەوان باش دەزانن نەقڵ، نەقڵی تووتنی خۆش وئاغای کەرە. لەویان باشتر وەگیرناکەوێ.ئامریکا خۆی بە ناوەندی رزگاریخوازی پێناسە دەکاکەچی بۆ مانەوەی بارزانی وپاراستنی ئیمپریوکانی خۆی پشتیوانی لە کەسێکی وەک مەسعود دەکا.!
سەراسەری پیاوانی سەرۆک عەشیرەی بارزانیم بۆ وەدۆزە تاقە پەڕتووکێکیان نوسێبێ! من لەسەرئەوباوەڕەم ژن وکچیان بە زۆرینە نەخوێندەوارن.لەژووری ماڵەکانیاندا وەک کۆتەڵێک دێن ودەچن. ئەو پەڕتووکەی جەلال تاڵەبانی بۆ خەباتی ٥٠ساڵەی خۆی دەریداوەپڕە لە درۆی شاخدار، بەڵام کەسێکی وەک عیرفان قانعی فەرد وەگیردەخەن کەتاڵەبانی وەک سەرکردەیەکی مێژوویی پێناسەبکا.! تا سەددام لەسەرکار بوو دەمانگووت باشووری وڵات داگیرکراوە، بەڵام دوای٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کورد بەڕادەی هەمووتەمەنی بەعس خەریکە پۆل پۆل گەنجاکانمان وڵات بەجێ دەهێڵن!
پڕۆفسۆرومامۆستای زانکۆکانیشمان وەکی هەندران ناچن پڕۆفسۆرعەلی قەرەداخی لەدونیای سیاسەتی عەشیرەگەریدا سەرگەردانەومن نازانم لەچی دەگەڕێ؟ رەنگە بخوازێ بەتەنیا کوردستانی مەزنمان بۆرزگار بکا دەڵێ من بۆخوداکاردەکەم ولایەنگری هیچ ئیدئۆلۆژیایەک نیم. رووناکبیرەکانمان لە تاریکیدا دەژین، لەشاعیرونوسەریش گەڕێ چۆن خامەکانیان لە خزمەت داگیرکاری کورددایە. کوڕە هەژاری کوردیان فێرکردووە بڵێ پێشمەرگەم وبۆ رزگاری وڵات شەهید دەبم. کەچی لەسەرداڕشتنی یاسایەکی سەرۆکایەتی پارڵمان جورئەتیان نییە بڕیار بدەن.بۆرۆژهەڵاتی وڵاتیش مەزنترین بێبەختی چاوەڕوانمان دەکا. تەنیا کارێکی کە حیزبەکانی رۆژهەڵات لەو سێ دەیەیەداکردوویانە / کۆپی / بەرداری بووە لە شێوەی سیستمی ناوچەی زەردوسەوز بۆ داهاتووی ئەوبەشە فەلاکەت زەدەیەی خاکی نیشتمان. پێکدادانی چەندپێشمەرگەیەکی،ح،د،ک،لەگەڵ چەندپاسدار سناریوی مەسعود بارزانییە بۆ راکێشانی دەسەڵاتی تاران لەئاست دووبارەبوونەوەی سەرۆکایەتی خۆی ،دەنا ئەو لەتە حیزبە بە ئاگاداری وی پەل نابزێون ودوای زیاتر لەسێدەیە کوشتنی چەندپاسدارێک کێشەی کورد نییە لەوبەشە لەوڵات.
ئاشکرایە کوردستان بەگشتی وباشووری داگیرکراوی دەستی کوردساڵەهادەخایەنێ هەتا بگاتە ئاستێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابوری وڵاتێکی وەک/ ئوستراڵیا / رەنگە بەخەونیش نەیەتەدی. بەڵام گرینگ ئەوەیە کە دەسەڵاتی دزمەسلەکی باشوور دەبوایە لە ئەزمون رێکارەکانی پێشکەوتنی ئەو وڵاتانە دەرس وەرگرێ. بە جێ گەیاندی ئەودەرسانە لەسەر یاساکانی سەردەم کارێکی قورسوگران نییە. ئێمە وادەزانین لەئاسمانەوە وەحیمان بۆ نازڵ دەبێ کە وڵات چۆن بەڕێوە بەرین.! قسەیەکی بەنرخی کوردی هەیە دەلێ: ئەسپەکان کە گەیشتنە لووتکەی هەورازێک قەپاڵ (گاز) لەیەکتر دەگرن. ئەوەخودای ڕاستانی ئەو سیستمەیەلەباشور. ئەوان سواروخەڵکی هەژاریش پیادەن. رۆژانە دەبیسین بە میلیونان پارە لەسەروەتووسامانی ئەوخەڵکە دەچێتە گیرفانی بەرپرس وکۆمپانیاکانی بیانی، کەس متتەقی لێوە نایە! چاولەوڵاتێکی وەک ئوستڕاڵیا بکەن کە چۆن لەخزمەت کۆمەڵگای خۆیاندا.
لەچەنەرۆژی رابووردوودا سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا/ تۆنی ئابووت / بەهاوڵاتیانی خۆی راگەیاند وگووتی: بڕۆنین بیشووت، سەرۆکی پارڵمانی ئەووڵاتە، سێ هەزار( بەڵێ ٣هەزار) دۆڵاری ئوستراڵیایی بە بێ ئیزنی پارڵمان وخەڵکی وڵات خەرج کردوە! دەبێ دەست لەکارەکەی بکێشێتەوەوداوای لێبوردن لە خەڵک بکا.!لەحاڵیکدا ئەوبڕەپارەیە بۆ خەرجی شەخسی خۆی نەبووە. یەکڕاست بیرم لە ساڵی ١٩٧٥ کردوە کە مستەفابارزانی گووتی: شکستی ئەو شۆڕشە خەتای من نەبووە! یان وەبیر حیزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتی وڵات کەوتمەوە کە دوای بەکوشت دانی هەزاران مرۆڤ بەڕیشی بنەماڵەی شەهیدان پێدەکەنن ولەسەرناوی وشەی/ دێمۆکڕات / پێکەوە ناسازێن.
گەنجەکانیشمان پۆل پۆل روولەهەندەران دەکەن پێان وایە پاڕەی لێ هەڵڕژاوە.ئەوەبەرهەمی داگیرکاری خۆماڵییە کە سامانی ئەو خاکە تووشی دەربەدەری وئاوارەیی دەبن. ئەگەر گەنجاکانمان خاووکەم ئەزموونن خۆ پڕۆفسۆروزانکۆکانمان پوختە وکارامەن.ئەدی ئەوان بۆ چی بەخاتری بژیوی رۆژانەیان دەستەوداوێنی دەسەڵاتی کوردکوژ دەبنەوە.؟ ئەوان دەبوایە لەبەرەی خەڵکدا ژیابان. عەشیرەبارزانی بۆ مانەوەی خۆیان بەموولەدوژمن وداگیرکارجودا نابنەوە ووێنەی بەراز خۆیان دەپارێزن هەتاتووشی رقو سەرهەڵدانی کۆمەڵگا نەبنەوە.بەڵام سەردەمێک دادێ کە دەفتەری ژیانیان بەدەستی کورد بکوژێتەوە. ئەوە یاسای سرووشتە وهیچ لافاوێک ناتوانێ پێشی پێ بگرێ.


" چەندزمان دەزانی؟ "
لەدەرگای فڕۆکەخانە هاتینەدەرێ، جانتاکانمان قورس بون وگوتمان با بەتاکسی بچینەوەماڵێ. خاوەن تاکسیەکە مرۆوێکی میانساڵ وخۆشڕەفتاروبەحورمەت بوو.جانتاکانی بۆ بردینە پشتەوەی تاکسیەکەی وپاشآن دەرگای تاکسیەکەشی بۆ کردینەوە!من شەرمم لەخۆم دەکرد ئەوپیاوە ئاواحورمەتی ئێمە دەگرێ.دەتگووت نۆکەری بابمانە.وەڕێکەوتین بەرەوماڵ.
--- ببورە ئەوتاکسیەهی خۆتە؟
--- نا هی شەریکەیە من کاری لەسەردەکەم.
--- دەرست بۆ خوێندوە؟
--- بەڵێ، جگەلەوەش من ،دوکتورای ئابوریم هەیە،.!
--- چەند زمان دەزانی؟
--- جگە لەزمانی دایکی، ئینگلیزی، ئاڵمانی،روسیش دەزانم، وەک ئاکادێمی خوێندومە.
گەیشتینە بەردەرگای ماڵێ بەهەمان دەستورجانتاکانی بۆ داگرتین ودەرگای تاکسی بۆ کردینەوە. جگەلەوانەش لەجیاتی ئێمە سپاسی بکەین، ئەو سپاسی ئێمەی دەکرد!
بۆ ماوەیەک لەناوژووری ماڵێ فکرم لە خۆمو زاناونوسەروپڕۆفسۆرو سەرکردەی کورد دەکردەوە،چۆن ماڵی کوردیان بە سێ چەپەی بەقوڕگرتووە. تەنیا زمانێکی کە ئەوان دەیزانن زمانی بە کۆیلەکردنی کوردە لە کەسایەتی خۆیاندا.کاتی خۆی بەئێمەیان دەگووت: دوکتورقاسملوچەندزمانان دەزانێ وپیاوێکی سیاسەتمەدارە،گووتم خۆزگە تەنیا زمانی نەتەوەکەی خۆی زانیبا. دەبوو بزانێ کۆمەڵگای کورد لە کوێ قەتیس ماوە.مەلامستەفای بارزانی حەوت قەددادێتەوە دەستی شای ئێران ماچ دەکا!کوڕەکەشی بە هاوکاری جەلال تاڵەبانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردۆتە دیاری بۆ دەسەڵاتدارانی تاران.شۆفیری ئەو تاکسیەش دەلی: جارێ حەزم لەوکارەیە تابزانم کەی دەگەڕێمەوە سەرکاری پێشووم.
جەعفەرکەریمی
١١/٨/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە