یەکگرتوو بۆ دەیەوێت بەردەوام بچوک بێت ؟

Friday, 21/08/2015, 9:21

2937 بینراوە


 من پێم وایە ، کە یەکگرتوی ئیسلامی هەمیشە دەیەوێت برابچوک بێت ، یەککگرتوی ئیسلامی و تەواوی هێز و لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی تا ساڵی ٢٠٠٩ هەمیشە خاڵی بچوک بوونە لە ناو گەمە سیاسیەکانی کوردستان ، هەمیشە لەهەر نارەزایەتیەک کە هەیان بووبێت نەک گوێیان لێنەگیراوە لەلایەن دووحیزبی دەست رۆیشتووی هەرێم بەڵکوو زۆر بەی جار تۆمەتیان بۆدروستکراوە ، هەوادارەکانیان خرەونەتە کونجی زیندان . 
دوای ئەوەی زیندانەکانیان پێ ئاوەدان کراوەتە ، لە هیچ قەرەرارێکی سیاسی گرنگ کە پەیوەست بوە  بە میللەتی کورد ، پرس و ڕا و بەشداریان پێنەکراوە ، بەڵکوو هەمیشە هێزێکی گوێ لێنەگیرا و پەراوێزخراوی ناوگەمەکان بوونە ، بەڵکوو هەردووهێزی دەسەڵاتداری هەرێم بەناوی میللەتی کورد ، بریاری سیاسی تایبەت بە بەرژەوەندی حیزبی خۆیان داوە ، بەرەنجامی خەباتی حکومەتی هەرێم لە رابردودا ، ئێستا دەستکەوتەکانی دەچنینەوە . لە نەنبونی کارەبا و موچە و خزمەت گوزاریە سەرەتایەکانی هاوڵاتی 
دوای ٢٥ / ٧ / ٢٠٠٩ هاوکێشەی سیاسی گۆرانکاری گەورەی بەسەرداهات ، لە بوونی ئۆپۆزسیۆنی کارا لەهەرێم و گێرانەوەی هەردوو حیزبی دەسەڵات دار ، بۆسەر کێشە کەڵەکە بوەکانی هاوڵاتیان و ئاوەردانەوەیکیش لەتەواوی لایەنەکانی تری سەرگۆراپانی سیاسی کوردستان ، تا ئەم بەروارەی سەرەوە ، هیچ گرنگیرک کەم تازۆر بە حیزبە بچوکەکان نەدراوە ، مەگەر جار و بار بۆ خۆنمایش کردن لەبەردەم رێکخراوە جیهانیەکان ناویان لەسەر قەزیەی دیموکراسی هاتبێ ئەویش زۆر بەسادەیی، بەڵام دوای دروست بونی بزوتنەوەی گۆران ، دەسەڵات کەوتنە موجامەلەی لایەنەکان ، ئەو حیزبانەی تا دروست بونی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان ،باوەرناکەم  سکرتێری هیچ حیزبێک کە سەرۆکی هەرێم کۆبونەوەی بۆ بەرژەوەندی حیزبی رێک دەخست و بەناوی میللەت دەیفرۆشتەوە ، بینای سەرۆکایەتی هەرێمی لەسەری رەش بینیبێتیان ، بەڵکو تاکلایەنە بێ هیچ هێزێک لە کوردستان بریاریان لەسەر قەزیەی کەرد داوە،  بەڵام دوای ٢٠٠٩ بۆ کەمکردنەوەی هەیبەتی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن سەرجەم حیزبە کارتۆنیەکانی کۆدەکردوە و رای وەردەگرتن ،لەکاتی بونی کێشە حیزبیەکانی بەناوی  کێشەی گەلی کورد  . 
پێویستە یەکگرتوو هەستی بەم گرنگیە بکردایە کە لێی دەگیرێت لەلایان پارتی ، ئەوە لە بەر ئەوەنیە کە دەنگی هەیە ، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە ئەوان دەنگیان کەمکردوە ، ئەگینا پێشوش یەکگرتوو دەنگی هەبوو ، بەڵام ئەوکات بۆ گوێتان لێ نەدەگیرا ؟؟ بەڵکو لەبەر ئەوەبوو چونکە پێویستیان بە ئێوە نەبوو لەروی دەنگ و ترسیشیان لەسەرکەوتنتان نەبوو ،بەڵکو بەردەوام لەهەر هەنگاوێکی گەشەکردنتان ، تۆمەتێکتان بۆ ئامادەبوو ، دواجاریش هێزێکی چەکدار لەپشت دەرگای حەوشەتانەوە ئامادەی هەبوە. 
بەڵام ئەمرۆ کەدێن لەدەرگاتان دەدەن بۆ ئەوەی داخوازیەکانتان بۆ جێ بەجێ بکەن ، مەسەلە ئەوەیە ئێستا ئەوان ترسیان هەیە لە دوای ٢٠٠٩ وە کەبزوتنەوەیک  دروست بوە ، ئەوان ناتوان ئەوکارەی بەرامبەر بە ئێوەیان دەکرد ، بەرامبەر بەبزوتنەوەی گۆران بیکەن ، بۆیە ئەم مجامەلە کردنەی ئەوان بەرامبەر بە یەکگرتوو دەیکەن ، مەسەلە ئەوەنیە کە یەکگرتوو بەهێز بووە ، 
 ئەوان یەکگرتوو و حیزبە بچووکەکان هەر وەک جاران دەبینن ، بەڵام ئەم بەشان و باڵ هەڵدانەی کە بۆیەکگرتوو کرا لە هەردوو کێشەی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی هەرێم ، تەنیا بۆئەوە بوو ، بەرنامەی گۆرانکاری و چاکسازی سەر نەگرێت ، بەوەش یەکگرتووی ئیسلامی لەخۆی  بای بوو ، کەوتە داوی بەرژەوەندی پاوان خوازی دەسەڵات ، 
بۆ جارێکیتر یەکگرتووی ئیسلامی نەیتوانی خۆی لە جوغزی بەکەم  سەیرکردنی خۆی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرباز بات ، بۆ ئەوەی بتوانێ گەشەی سیاسی بکات ، میللەتی کورد بەگشتی و ئەندامان و لایانگرانی بەیەکجاری لە داوی هەژمونی تاکراوی حیزبی کوردی رازگار بکات ، یەکگرتووی ئیسلامی نەک میللەت بەڵکو نەی توانی خۆشی رزگار بکات ،  
بەڵکوو یەکگرتوو وایکرد کە حزبێکی وەک پارتی هەر بەبچوکی سەیر بکات ، بەجێ بەجێکاری بەرژەوەندیەکانی خۆی ببینێت ، یەکگرتوو نەک نەیتوانی خۆی لەبادینان بکات بەبەدیلی پارتی و پارتی لاوازکات ، لەدوای لاوازکردنی پارتی خۆی لەوێ نمایش و کاری سیاسی بکات ، بەداخەوا جارێکیتر یەکگرتوو بوە هۆی هێشتنەوەی پارتی و خۆ بچوککردنەوە خۆی و ناشیرن کردنی پرۆسەی سیاسی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە