هەرگیز حیزب و دەسەلاتدارانی هەریمی کوردستان باوەریان بە دیموکراسی نەبووە

Friday, 04/09/2015, 20:11

2058 بینراوە


بەپێی دەستوور و ریککەوتن لە دوای ١٩ ئاب سەرۆکایەتی هەریم ئیتر تەواو و نابێت دریژ بکریتەوە. مەسعود بارزانی بۆی نیە خۆی وەک سەرۆکی هەریم دەست لەکاروباری هەریم وەربدات. کەچی دەبینین چوار لایەنی حیزبی لە نیو خۆیاندا و لە دەرەوەی دەستوور و پەرلەمان ئەمە دوو هەفتەیە خەریکن لە ریگای سازان سیحریک بکەن و خۆل بکەنە چاوی خەلکەوە. بۆ ئەوەی فیلیک بدۆزنەوە چۆن جاریکیتر مەسعوود بکەنەوە سەرۆکی هەریم. خۆ پارتی ئەوە چەند مانگە هاوار دەکات دەلێت کیشەی سەرۆکایەتی بەسازان چارەسەر دەکرێت واتە دەم چەورکردن ئەی هاوار. کەچی لەسەرەتا ئەم چوار حیزبە وایان نمایان کرد کە باوەڕیان بە دەستوورە بەلام وا دەرنەکەوت ئەوانیش پاشکۆیکی پارتین و بەس. بنەمالەی بارزانی ئەوها بنەمالەی تالەبانیان پەروەردە کردووە و ئەو حیزبانەی دیش هەر لەسەر دەمی شاخ وا ڕا هاتوون کی دەستکەوتی باشتری دەستکەوێت بۆ ئەو لا دەخشێت،  میللەتی کوردیش چی بەسەر دێت بابیت، پرۆپاگەندەی پیوە دەکەن و بەرەکەی دەخۆن.
تا ئیستاش نەمان دیوە کە ئەو حیزبانە گۆڕانکاریەک لە خۆیان نیشان بدەن. جاریک کە یەکیک دەبیت بە سەرکردەی حیزبێک ئیتر تەواو ئەوە ئاغایە تا دوای مردن ئەو حیزبە وەک شەریکەی بازرگانی لەسەر خۆی و بنەمالەکەی تاپۆ دەکات. 
ئەگەر راستە بۆ کەس تا ئیستا ناویریت جیگرەوەیک بۆ جەلال تالەبانی دابنیت؟
ئەگەر ڕاستە بۆ جەلال تالەبای لەم رەوشە پر لە ململانی یە نایت قسەیەک ناکات؟
ئەگەر ڕاستە بۆ گۆڕانی نەگۆڕ کە سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیری پیشمەرگەی بەدەستەوەیە نایەت بەیاننامەیک دەرناخات و نالێت هەرێم بی سەرۆکە و سەرۆکی پەرلەمانە کە کاربەریکەری سەرۆکە؟
بارزانی و حیزبەکەی راسیان گوت کە بازانی بەدیلی نیە و پیاو نیە جیگای بگریتەوە. خۆ ئەگەر پیاو نەماوە بۆ ژنێک یان ئافرەتێک خۆی کاندید ناکات ؟ گریمان ژنە بارزانیەکان ناتوانن خۆیان دەربخەن، بەلام ژنی ئازا تۆ بلیی نەمابن؟
سەرۆکی هەرێم لەم دەسالە چ سوودێکی بە کوردستان گەیانووە جگە لە هینانی داعش و دوو ملیون عەرەبی ئاوارە بۆ کوردستان . ئەگەر هاوارمان دەکرد کە با عەرەبی کەرکوک بگەرینەوە شوینەکانی خۆیان ئەمە دەسالە نە سەرژمیری کرا لە کوردستان و نە کەرکوکیش پاککرایەوە لە تەعریب بەلکو بە پیچەوانە ئەمرۆ کوردستان گشتی تەعریب کرا و کوردە ئاوارە دەبێت. ئەگەر هەریم بێ سەرۆک بەرێوە ببرێت قازانجی گەلیک زۆرترە. ئەوکاتە پارتی ناتوانیت ببیتە کەلەگا بەسەر ئەم هەریمە. 
دەسەلاتی پارتی و حیزبی ئوپوزیسیۆنمان لەبەر گەندەلی و بێ رەووشتی و ناپاکیان لەدوای ئەو کارەساتەی کەلە شەنگال روویداوە ئیستاش ناویرن باسی تاوانبارانی کەیسی شەنگال بکەن . ئیستاش دەیانەوێت ئەو تاوانبارانە ڕزگار بکەن لە دادگاییکردن. سەرۆکی هەریم و وەزیری پیشمەرگە و سوپاسالاری لەشکری ئیراق بەرپرسیاری یەکەمن لەم کارەساتە. لەم دۆخە کە هەریمی کوردستان تیی کەوتووە پرسی سەرۆکایەتی هەریم گریدراوە بە دادگایی کردنی ئەم بەرپرسانە. چونکە ئەگەر حەسانەیان لەسەر هەلبگیریت ئەوە دادگای عیراقی فیدرال دەتوانێت ئەوانە پەلکیشی بەردەم دادگا بکات بۆ لێپرسینەوە. بۆیە مەسعود بارزانی دەیەوێت دوو سالیتریشی بۆ دریژ بکریتەوە و بابەکر زیباری خۆی خانەنشین کردو رایکردە هەولیر. ئەگەر ئەو حیزبانە بەو فسەفسە بەردەوام بن واتە مەبەستیان رزگارکردنی ئەو بەرپرسانەیە لە دادگا و دان پینانە لە بێ تاوانی ئەو بەرپرسانە. ئەوەش دەچیتە قالبی رزگارکردنی تاریق رەمەزان و خەزرەجی لە دادگای فیدرال. و ملکەچ کردنی خۆیان و ئەو میللەتە بەدبەختە یە بە بنەمالەی مافیاکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە