PKK


پەكەكە بەیاننامەیەك لەدژی پارتی بڵاودەكاتەوە

Saturday, 14/11/2015, 0:57

5893 بینراوە


دەقی بەیاننامەكە:
بۆ رای گشتی
هێزی گەریلا بووەتە گەرەنتی ئازادی شەنگال
ڕۆژی ١٢ ی تشرینی دووەم لە شەنگال بە مەبەستی پاككردنەوەی شەنگال لە چەتەكانی داعش ئۆپەراسیۆن دەستیپێكرد. ماوەیەك بوو بە تایبەتی پەدەكە لە میدیاكانی خۆیدا رایدەگەیاند لە شەنگال دەست بە ئۆپەراسیۆن دەكەن. هەندێك راگەیەندنەكانی نزیكی پەدەكە و فەرماندارانی پێشمەرگە لە دیمانەكانیاندا لەگەڵ دەزگا راگەیەندنەكاندا كەش و هەوایەك دڕوست دەكەن كە گوایا شەنگال لە ژێر كاریگەری پەكەكە رزگار دەكەن. بەو كەش و هەوایە نكۆڵی لە بەرخۆدانی و قارەمانی و فیداكاری ١٥ مانگەی هێزەكانی هەپەگە، یەژاستار و هێزەكانی یەبەشە دەكرێت. بە تەئكیدەوە دڕوست كردنی ئەو كەش و هەوایە بە تەواوەتی بە واتای نكۆڵی لە بەرخۆدانییە و هیچ سوودێكی بۆ تێكۆشانی یەكێتی نەتەوەیی نییە.
هەم ژمارەی هێزەكانمان لە شەنگال بچووك نیشان دەدەن و ژمارەی هێزەكانی خۆشیان زۆر زیادەدەخەنە ڕوو، هەروەها نزیكایەتی بەمجۆرە نیشان دەدەن كە هێزی خۆیان لەگەڵ هێزەكانی هەپەگە و یەبەشە بەراورد دەكەن. ئێمە خۆمان بە ژمارە و لایەنی تەكنیكی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەراورد ناكەین، پێویستمان بەمجۆرە بەراوردە نییە. گرنگ ئەوەیە ئازادی بۆ ئەو كەسانە بگەڕێندریتەوە كە لەسەر خاكی خۆیان كۆچبەر بوون، ئەوانەی رووبەروی كۆمەڵكوژی كران و خاكە ئازادەكەیان لێ داگیركراوە و ئەوەش بە وڕەیەكی مەزن و بڕیارداری و گەیاندنی بەرخۆدان بە سەركەوتن دەستەبەر دەبێت.
هەموو رای گشتی جیهانیش بە باشی دەزانێت گەریلاكانمان لە یەكەم ڕۆژدا شەنگالی پاراستووە، شەڕی بۆی كردوە و لە بەرەكانی هەرە پێشدا بەرخۆدانی نیشان داوە. هیچ كاتێك نكۆڵیمان لە بوونی پێشمەرگە نەكرد و نایكەین. بەڵام ئەوەی لەشەنگال زیاتر لە ساڵێكە بەرخۆدانی دەكات و بۆئەوەی هەموو هەرێمەكە رزگار بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ هێزەكانی دیكە لە پەیوەندی دایە، گفتوگۆ و دیپڵۆماسی پێش دەخات، جارێكی تر فەرمانداری هەپەگە لە شەنگالە.
بە چەواشەكاری و نكۆڵی كردنی بەرخۆدانی و بە ووتنی ”ئەگەر تا ئێستا  لێرە بوون، بۆچی شەنگالتان ئازاد نەكردوە” هەڵوێست و نزیكایەتییەكی راست نییە. تا ئێستا لەگەڵ فەرمانداری هاوبەش بۆ رزگاری شەنگال لەسەرەوەی هەموویان لەگەڵ هێزی پەدەكە و هێزەكانی هەرێمەكە دیدارمان ئەنجامداوە و بۆ هەڵمەتی رزگار كردن ئامادەكاری پێویست و بەرنامەكانمان بە شێوەیەكی مسۆگەر لەسەر بنەمای پێشنیاری رادەستی هێزەكان كردوە. بەڵام بەردەوام رایاندەگەیاند كە چاوەروان بن، لە كاتی خۆیدا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەین. بەڵام ئۆپەراسیۆنی رزگاری شەنگال بەردەوام دوا خرا.
ڕۆژی خۆی هات و رایانگەیاند كە ئامادەكاری ئۆپەراسیۆنمان كردوە، رایانگەیاند ئۆپەراسیۆنەكە ئێمە ئەنجامی دەدین و لە دەرەوەی هێزی ئێمە هیچ هێزێكی تر بەشدار نابێت. پەدەكە بەو هەڵوێستەی دەیەوێت ئۆپەراسیۆنەكە تەنیا بكاتە ماڵی خۆی.
ئۆپەراسیۆنی ئازادی شەنگال ڕۆژی ٨ ی تشرینی یەكەم لەلایەن هێزەكانی هەپەگە و یەبەشەوە لە گەلی شیلۆ دەستیپیكردوە. سەرەرای ئەوەی داوای بەشداریمان لە هێزەكانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كرد، بەشدار نەبوون. ئەو هەڵمەتە بە سایەی هێزەكانی هەپەگە لە شەنگال، هێزەكانی یەبەشە و هەموو ئەو مرۆڤانەی لە بەرخۆدانیدان، دڕوست بووە، هەر چەندە رەنج و فیداكاری و هەبوونی گەریلا بە كەم دەبینرێت و نكۆڵی لێدەكرێت.
ژمارەی ئێستای هێزەكانمان لە شەنگال بە گوێرەی ئەوەی باسی لێدەكرێت و ژمارەی واقعی هێزەكانمان یەكتر ناگرێت. باس لە ١٥٠ گەریلا دەكرێت،  بەڵام ئەوە شتێكی زۆر بێ بنەما و بێ واتایە و هەڵوێستێكی نكۆڵیانەیە. ئێستاكە تەنیا لە ناوەندی شەنگالدا ژمارەی هێزەكانی یەبەشە و هەپەگە هەزار و ٥٠٠ كەسە. لە پەخشی ڕاستەوخۆدا كە هێندە هێزی پێشمەرگە نیشان دەدات، ئەگەر بەشەكانی راگەیاندن كامێراكانیان وەرچەرخێنن، بە راحەتی هێزی چۆنێتی و چەندایەتی گەریلا دەبینن.
هەپەگە، یەژاستار، یەبەشە، پەدەكە، یەكێتی و هێزەكانی ئیزیدخان و گەلەكەمان هەر كەس بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كردوە.
١٣ ی تشرینی دووەم
فەرمانداری هەپەگە لە شەنگال – فەرمانداری گشتی یەبەشە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە