کوردستان پێویستى بە رابەرە

Tuesday, 22/12/2015, 15:51

1665 بینراوە


لە دیرۆکی جیهانیدا هەموو شۆڕش و راپەڕینەکان کەسایەتی و شۆڕشگێرەکان پێی هەستاون و بونەتە هۆکار و هێنانەدی ئاشتى و ئارامی و لەناو بردنى هەموو زوڵم و نارەحەتى و نادادپەروەرى و خراپەکارییەکی ناوچەکەیان، ئەوەتا ئێمەى کوردیش وەک هەموو لایەک شانازی بەو کەسانەوە دەکەین و هەمیشە لە مێژوو و گێڕِانەوە و پەرتوکەکانمان دا ناومان هێناون و دەیهێنین، چونکە مێژوو ناتوانێت لە هیچ خاڵێکی رەش و سپی خۆى لابدات.
بەلام بەداخەوە گەلی کوردستان هەر پەلە بەخۆیاندا هاتونەتەوە و بەردەوام دژایەتی ناحەزان و داگیرکەرانیان کردووەو توانیویانە لەناویان بەرن، بەڵام ئەوەى جێی نیگەرانییە هەر لەنێو ئەم کوردستان گەورەیەدا و لەنێو ئەم هەموو راپەڕینە مەزنانەدا گەلی خۆخۆری خۆکوژى خۆزەلیل کراودا هەر خەریکی یەکتر لەناو بردنن.
ئەوەتا لە پاش ساڵى 1991 خۆشبەختانە ئەم گەلە ستەمدیدەیەى باشوور توانى بەناو شۆڕشگێڕە سەرلێشێواوەکەى عەرەب (سەدام حسێن) لەناو بەرێت و تەخت و تەراجی لەم هەرێمە وەدەرنێت، راپەڕێنەرانى راپەڕێن و هاوکار و هاوسۆز و هەم هاولاتیانی ئەم دەڤەرەش بە ئومێدی لەدایکبوونێکی نوێ و دەسەڵاتێکی دادپەروەرهێنێکی نوێوە هەرێمێکی کوردستانى لەدایک بێت، بەڵام هەر زوو، زۆرى نەبرد کەوتینە خۆ و خۆمان کوشت و خۆمان بڕی، هەرچی سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە هەیە کەوتە دەستى چوار کەس و لەتێکی ئەم هەرێمەوە و دادپەروەریەکەشی لە گیرفانى دادوەرەکانمان دا بێ خەم لێی دانیشتوون و هەموو کەسێک لە هەرێمەدا وەک کەرتى تایبەت خەمى سک و گیرفانى خۆیەتى و نە باوک ئاگاى لە کچە و نە دایکیش ئاگاداری کوڕەیەتى، ئیتر با زا و زا بوەستن و کەس ئاگایی لێیان نییە، لەم هەموو کەس بە کەسییەدا کەسێک کەسێک لەدایک نەبوو ئاوات و ئارەزووەکانى ئەم گەلە بگێڕێتەوە و بهێنێتەوەو بێنێتە دی.... بە بڕواى من ئەم هەرێمە پێویستى بە سەرۆکێکە بۆ هێنانەدی ئاشتى و ئازادی و دادپەروەرى و برایەتى و خۆشەویستى و سەربەخۆیی کوردستان، ئاخر سەرۆک پێش تێرکردنى سکی خۆی، سکی گەلەکەى پڕ کرد، پێش خۆشبەختى خۆی گەلەکەى دەیەوێ گەلەکەى خۆشبەخت بکات، پێش گەیشتن بە ئارەزووەکانى خۆى، دەیەوێ ئارەزووەکانى گەلەى بهێنێتەدی، پێش ئەوەى بڵێت من و بنەماڵەکەم، وتى دەرکردنى داگیرکەران و ئازادی بۆ خاکەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە