هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


پرۆژه‌ى په‌سه‌ندکراوى یه‌که‌مین کۆنفرانسى هه‌رێمى سلێمانى

Monday, 18/01/2016, 19:18

1787 بینراوە


ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان
له‌ په‌راوێزى ئه‌و راستیانه‌ى که‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانمان بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ پێى ده‌گه‌ین، ئه‌‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات هه‌ره‌سى هێناوه‌، نه‌ک ناتوانى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان بکات، به‌ڵکو بۆخۆى بۆته‌ کێشه‌‌و قه‌یران به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا‌و هه‌رێمه‌که‌مان. به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تى دووفاقى، ململانێى حیزبایه‌تى کلاسیک، درێژه‌دان به‌ سیاسه‌تى چه‌وتى هه‌رێمچێتى‌و نادیموکراتى که‌ له‌ماوه‌ى زیاتر له‌ 24 ساڵ تا ده‌چێت کێشه‌ سیاسى ئابوورى‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان قووڵتر ده‌بێته‌وه‌، بۆ به‌ده‌وامیدان به‌ مانه‌وه‌ى خۆیشى هه‌روه‌ک چۆن درێخى نه‌کردووه‌. ئێستاش بێ چاره‌سه‌ریه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى که‌ دروستیان کردووه‌ له‌ بێ ئیراده‌کردن‌و به‌ حزبى کردن‌و میلیتاریزه‌کردنى کۆمه‌ڵگا، بۆیه‌ به‌ حساب نه‌کردن بۆ هاوڵاتیان‌و سیاسه‌تى برسیکردن، به‌ سیاسه‌تێکى تایبه‌ت دروستکردنى کۆمه‌ڵگایه‌کى مشه‌خۆر‌و موچه‌خۆر‌و دابڕیندار‌و له‌ ره‌نجى ژیان، دواتر نه‌دانى موچه‌‌و کپ کردنى ده‌نگه‌ نارازیه‌کان‌و سنوردارکردنى ئازادى راده‌ربڕین‌و پێوه‌ره‌ بنچینه‌ییه‌کانى مافى مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ هه‌رێمه‌که‌مان به‌ هه‌رێمى هه‌ڵمه‌ت‌و قوربانى به‌ناوبانگه‌‌و ئه‌م ناسناوه‌یش له‌جێى خۆیه‌تى، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵى شکاندنى ئه‌م رۆحه‌ به‌رخۆدانیه‌ ده‌درێت. له‌ بێ به‌شکردنى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌ بۆ ژیانێکى شایسته‌ که‌ تا ئێستا چه‌ند پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌مان بۆئه‌وه‌ کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌، هه‌روه‌ها به‌ سیاسه‌تى گه‌مارۆخستنه‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگا له‌ پێنه‌دانى خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى وه‌ک ئاو، کاره‌با، ته‌ندروستى په‌روه‌رده‌ تا ده‌چێت خراپتر ده‌کرێت، دیارده‌ى به‌کارهێنانى جه‌سته‌ى ژن له‌ ژێر ناوى ئازادى، به‌رده‌وامى دان به‌ توندوتیژى، کوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌کانى سه‌ر ژنان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادى کردووه‌، به‌ڵکو که‌مى نه‌کردووه‌، به‌ سیاسه‌تى تایبه‌ت دروستکردنى ره‌وشى بێکارى‌و هه‌ژارى، بێ هیوایى بۆ پاڵنان‌و هاندانى گه‌نجان بۆ به‌جێهێشتنى وڵات به‌ ئاشکرا درکى پێ کراوه‌ پێ ده‌کرێت. له‌ رووى ئیدارى‌و به‌رێوه‌بردنه‌وه‌ گه‌نده‌ڵى قۆرخکردنى داهات له‌لایه‌ن ده‌سته‌‌و گروپه‌کان، گه‌نده‌ڵى‌و رۆتینى داموده‌زگا فه‌رمیه‌کانى به‌ره‌و ئیفلیجبوون بردووه‌. سه‌ره‌ڕاى ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان له‌ پیشه‌وه‌رى تا ده‌گات به‌ کشتوکاڵ، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆ له‌ ئاستى هه‌ره‌ نزمى مه‌ترسیداردایه‌. بازاڕو بازرگانى به‌هۆى قۆرخکاریه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر داگیره‌وه‌‌و یارى به‌ ژیان‌و داهاتووى هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌که‌مان ده‌کات. ئه‌و کێشانه‌‌و چه‌ندین کێشه‌ى ترى مه‌ترسیدار به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ت‌و سیسته‌مه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ستبوون‌و هه‌ره‌س دێنێت له‌ هه‌رێمه‌که‌مان گه‌له‌که‌مانى تووشى بێ هیوایى‌و ره‌شبینى کردۆته‌وه‌. 
وه‌ک ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى سلێمانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌سه‌ر بنه‌ماو پره‌سیپى به‌رێکخستنکردنى گه‌ل‌و پێشخستنى چاره‌سه‌رى دیموکراتى‌و به‌ ئیراده‌کردنى ده‌نگى گه‌ل له‌ پێناو تێپه‌ڕاندنى هه‌موو ئه‌و کێشه‌و قه‌یرانانه‌ى که‌ رووبه‌ڕوى هه‌رێمه‌که‌مان کراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م سیسته‌مه‌ شکخست خواردووه‌وه‌ بۆ پێشخستنى چاره‌سه‌رى به‌ ئیراده‌ى گه‌ل پرۆژه‌ى کارو چالاکیه‌کانمان به‌م شێوه‌یه‌ راده‌گه‌یه‌نین بۆ ساڵى داهاتوومان:
1 ـ کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى‌و گۆڕانکارى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رێگه‌ى چالاکى‌و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دروستکردنى فشارێکى زۆرتر بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و بۆ ئه‌مه‌ش دادى کۆمه‌لایه‌تى دروشمى سه‌ره‌کیمان ده‌بێت.
2 ـ له‌ پێناو پێشخستنى سیسته‌مى خۆبه‌رێوه‌بردنى دیموکراتى، ناساندن‌و به‌ره‌وپێش بردنى هێڵى سێیه‌م وه‌ک هێلى سیاسه‌تى دیموکراتى، گوڕ به‌ تێکۆشان ده‌ده‌ین‌و سیسته‌مى خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ینه‌ بنه‌ماى سه‌ره‌کى کارو خه‌باتمان.
3 ـ له‌ پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و قه‌یرانه‌کان له‌ هه‌رێمه‌که‌مان بۆ به‌رێکخستنکردنى باشتر‌و به‌رفراوانترى ناره‌زایه‌تیه‌کان، هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ین بۆ ئاواکردنى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌رێوه‌به‌رێتى‌و دروستکردن‌و فراوان کردنى کۆمیته‌‌و کۆمینه‌کانى رێکخستن له‌ گوند، شارۆچکه‌، شاره‌دێ‌و گه‌ره‌ک‌و کۆڵانه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ى تا ئێستا ده‌ستمان پێیان نه‌گه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها پێشه‌نگایه‌تى‌و رێکسختنکردنى هه‌موو چین‌و توێژه‌کان ئامانجى سه‌ره‌کیمان ده‌بێت.
4 ـ له‌ به‌ر رۆشنایى "په‌روه‌رده‌‌و هۆشیارى بنه‌ماى زیهنى تاک‌و کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد ئاوا ده‌کات"، له‌ به‌رامبه‌ر لاوازیه‌کانمان له‌ بوارى هزرى‌و ئایدیۆلۆژى به‌رده‌وامکردن، فراوانکردن‌و قووڵکردنه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌. ده‌که‌ینه‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى کارو خه‌بات‌و وه‌ک مه‌رجێکیش ده‌ڵێین هه‌ر ئه‌ندامێک پێویسته‌ ساڵانه‌ په‌روه‌رده‌ ببینێت. 
5 ـ له‌سه‌ر بنه‌ما‌و پره‌سیپى پێشخستنى سیاسه‌تێکى ئه‌خلاقى، بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌کان له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆ خزمه‌تکردن له‌ پێناو چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان له‌ هه‌وڵى جددى داده‌بین بۆ دانان‌و باشترکردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، که‌سایه‌تیه‌ دیموکراته‌کان بۆ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ پرسه‌کانى کۆمه‌ڵگا. 
6 ـ بۆ راستکردنه‌وه‌ى به‌لارێدابردنه‌کانى ئاین‌و باوه‌ڕیه‌کان له‌ پێناو خستنه‌ خزمه‌تى کۆمه‌ڵگا له‌ هه‌رێمه‌که‌مان هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنێکى راست‌و دیموکراتیانه‌ بۆ رۆڵى ئاین‌و ئاینزا‌و ته‌ریقه‌ته‌کان بگێڕینه‌‌وه‌ له‌سه‌ر تاک‌و کۆمه‌ڵگا خاوه‌ن به‌رنامه‌‌و پرۆژه‌ ده‌بین.
7 ـ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره‌ توندوتیژیه‌کانى له‌سه‌ر ژنان له‌ رووى سیاسى، کۆمه‌ڵایه‌تى، ئابوورى‌و یاساییدا ئاستى تێکۆشانمان بڵندتر ده‌که‌ین‌و له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو هێزوو تواناکانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ. 
8 ـ بۆناساندنى زیاترى فیدراسیۆنى ژن له‌ ته‌ڤگه‌رى ئازادى‌و به‌شدارى ئاکتیڤانه‌تر له‌ هه‌موو چالاکیه‌کاندا بکه‌ین له‌گه‌ڵ به‌ستنى کۆنفرانس‌و سیمینارى تایبه‌ت له‌مباره‌یه‌وه‌. به‌ڵێنى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌تێکى فراوانتر بۆ په‌روه‌رده‌‌و به‌رێکخستنکردنى ژنان تا ئه‌وه‌ى که‌مترین ژن بێ په‌روه‌رده‌‌و رێکخستن نه‌مێنن ده‌ده‌ین.
9 ـ له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى په‌راوێزخستن‌و کوشتنى پۆتانسێل‌و وزه‌ى شاراوه‌ى گه‌نجان‌و بێکارى، بێ هیوایى، کۆچى به‌کۆمه‌ڵى گه‌نجان له‌ هه‌رێمه‌که‌مان، هۆشیارکردنه‌وه‌‌و په‌روه‌رده‌کردن‌و به‌رێکخستنکردنیان ده‌که‌ینه‌ ئامانجى سه‌ره‌کى.
10 ـ له‌ پێناو پاراستنى سامانه‌ سروشتیه‌کان، شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کان، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گونده‌کان، له‌ سه‌روى هه‌موویانه‌وه‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌‌و ده‌وروبه‌ر هه‌وڵى به‌رفراوانمان ده‌بێت بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى مرۆڤ ‌و ژینگه‌، پاراستنى نرخى سامان‌و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنى هاوسه‌نگى نێوان گوندو شار. 
په‌سه‌ندکراوى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى سلێمانى
ته‌ڤگه‌رى ئازادى 
15 – 1 - 2016

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست