پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


پارتی هیلانه‌ی حزب و ئیسلامیه‌ توندره‌وه‌كانه‌

Tuesday, 04.12.2016, 11:29

3234 بینراوە


  له‌ شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو بۆ پێش گرتن له‌بیری كۆمنستی ، زۆر وولات پشتگیری و  گروپ و پارتی ئیسلامیان ده‌كرد یان  دروستیان ده‌ كردن ، تا كێشه‌ له‌نێو كۆمه‌لگا  دروست بكێ و شه‌ری خۆشیان پێ بكه‌ن ،  وه‌ك   له‌لوبنان  حزب الله‌ ، له‌فه‌لستین حه‌ماس  ، ئیسرائیل  سه‌ره‌تا پشتگیری كردن  دوایی بونه‌ به‌لا بۆ خۆی و ناوجه‌كه‌بونه‌ به‌ڵا ،  هاوكات ئه‌مریكا پشتگیری تالیبان و قاعیده‌ی كرد ، ئه‌و دووهیزه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ تائیستا كۆمه‌لگای مروڤایه‌تی له‌تاوانه‌كانیان رزگار نه‌بوه‌  . 

له‌كوردستانی باشوریش یه‌كیتی له‌سه‌ره‌تای راپه‌رین پشتگیری و پێی خۆش بوو هاریكاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكات له‌دژی پارتی  ،  به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا هیزی كۆنه‌په‌رستن و له‌جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌بات به‌لام هه‌ر زوو یه‌كیتی تێگه‌یشت  كه‌بزوتنه‌وه‌  ده‌بیته‌ مه‌ترسی بۆیه‌ شه‌ری له‌سه‌ر قازێك له‌گه‌ل هه‌لگیرساندن  . پارتیش جه‌ندین گروپی ئیسلامی توندره‌وی دروست و پشتگیریكرد  تا له‌شه‌ر و كێشه‌دا به‌كاریان بهینی به‌لام  هه‌رزو فرانسو حه‌ریریان لێ تیروركرد ... وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌لات و  ره‌فتاری بكه‌ی به‌به‌رده‌وام هه‌رجی مه‌لا و ره‌فتاری قێزه‌وه‌نه‌ له‌نێو هه‌ناوی ئه‌و حزب و ده‌سه‌لاته‌ گه‌شه‌ ده‌كات به‌نمونه‌  مه‌لابه‌شیرله‌٩٠كان و  مه‌لا عه‌لی كه‌له‌ك له‌ ئیستا دا ... ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ شیخ زانا  .  وه‌ پشتگیری له‌جه‌ندین   مه‌لا مه‌زهه‌ردا .  كه‌مروڤ  ئه‌مرو بجیته‌ هه‌ولێر هه‌ست ناكات مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتوخوازی له‌م شاره‌ی كه‌سه‌ره‌تای ئه‌لقه‌كانی ماركسی و حزبه‌ كۆمنسته‌كان له‌رزگارو  شۆرش و  حزبی شوعی له‌ ٤٠كاندا  تیابوه‌ ؟  شارێك كه‌هیزه‌ بزوێنه‌ر و  قوربانیده‌ره‌كه‌ی له‌شۆرشی ئه‌مجاره‌ به‌بیری جه‌پی كوردستانیانه‌ هه‌زاران روله‌ی بۆ ئازادی به‌خشی ، كه‌جی ئه‌مرو داهینه‌ره‌كانی مه‌لا عه‌لی  له‌ پزیشكایه‌تی  و هونه‌ره‌كه‌شی حه‌مكۆ ، گورانی بیژه‌كه‌شی ده‌شنێ و   مامۆستای زانكۆكه‌شی پیرباله‌، شارستانیه‌كه‌ی پارتیش ، ژیانه‌وه‌ی خێڵ و سه‌له‌فیه‌ته‌ ....
 سه‌یری ئه‌و به‌لگه‌ بكه‌ن كه‌جون وه‌زیری سه‌پاوی ئه‌وقاف پشتگیری له‌رێبه‌ری سه‌له‌فیه‌كان ده‌كات ، جونكه‌ له‌گه‌ل سیاسه‌تی  حزبه‌كه‌ی یه‌كناگیره‌ و ده‌رویشی بارزانین، وه‌له‌هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩ فتوای دا   كه‌ پێویسته‌ موسلمانان ده‌نگ بده‌ن به‌بارزانی    بۆیه‌شه‌ شاعیرێیكی ده‌رباری ئه‌وبنه‌ماله‌یه‌ . ده‌لێته‌ مه‌لا عه‌بدوله‌تیف عه‌له‌فه‌كه‌ی له‌سه‌ری ره‌شه‌ !! 

كه‌چی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی  له‌گه‌ل سیاسه‌تی پارتی ناگونجێ  و ترسی له‌جه‌ماوه‌ربونی هه‌یه‌  جونكه‌ ٦٠ هه‌زار ده‌نگی زیاتر  له‌هه‌ولێر هیناوه‌   له‌گوتار بیژی  ده‌ری ده‌كات  ، یان مه‌لا نادر كاریتانی   ره‌خنه‌ و ناره‌زایه‌تی دژ به‌پارتی له‌هه‌ولێر ده‌رده‌برێ ، هه‌ولی سوتاندنی ریشی   له‌نێو مزگه‌وت ده‌ده‌ن  ..... واتا پارتی پشتگیری له‌و ئیسلامیانه‌ ده‌كات  كه‌ده‌بنه‌ ئه‌لقه‌له‌گوێی خۆی ...
 ئاخر كه‌ بیری توندره‌وی له‌نێو كۆمه‌لگای كورد گه‌شه‌ده‌كات ، گه‌نج كۆج ده‌كات ، هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوخوازی و دادپه‌روه‌ریه‌ ،  به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له‌نێو هه‌موو مالیكه‌ . بۆیه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی زۆرترین ئیسلامی تیروریست به‌رهه‌م ده‌هینێ و كۆمه‌لگای كوردی به‌ره‌و دواوه‌  گه‌راندوته‌وه‌  له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشی ببات  ، جونكه‌ به‌ ئاشكرا پشتگیری له‌سه‌له‌فیه‌كان و ژیانه‌وه‌ی خێل ده‌كات   كه‌هه‌ردوو  پالپشتیكردنی  وایكردوه‌  به‌ده‌یان پروفیسور و دكتوری زانكۆكانی ژێر ده‌ستی شانازی به‌ پاشگری  خێل له‌گه‌ل ناوه‌كانیان بكه‌ن  وه‌ پشتگیری له‌ فیستڤالی خێلایه‌تی سالانه‌ بكه‌ن و  ، هاوكات له‌زانكۆكان له‌بری ئه‌وه‌ی زانست و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا بجیته‌ نه‌و گه‌نجان بیروباوه‌ری سه‌له‌فی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی داگیركردوه‌ .... ئه‌م سیاسه‌ته‌ كاره‌سات بۆئه‌مرو سبه‌ی كۆمه‌لگای كوردی دروست ده‌كات . له‌هه‌مووی كۆمیدیا تری    ، بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌رپرسه‌كانی پارتی ، كامه‌ كاری قێزه‌وه‌نی نێو كۆمه‌لگا له‌فه‌ساد و رابوردن و حه‌رامی ئیسلامی  هه‌یه‌ ده‌یكه‌ن به‌لام هه‌ول ده‌ده‌ن كۆمه‌لگا به‌ره‌و  ئاین و خێل بگه‌رێته‌وه‌  ، جونكه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌دواكه‌وتویی خه‌لك دایه‌