خــــــەون

Monday, 27/06/2016, 19:19

2241 بینراوە


لەوانەیە میللەتێک بین هاوشێوەمان نەبێ لە خەون بینین لەکاتێکدا  کەمترین کات دەخەوین!
 هەر سەر خەوێکمان ئازارێک خەبەرمان دەکاتەوە لەدوای نەمانی ئەو ئازارە دیسان خەوێکی کەم و خەونێکی زۆر ڕێگەمان پێ دەگرێت هەمدیسان تراژیدیایەکی خراپتر لەوەی پێشوو یەخەمان دەگرێتەوە،
 هەمومان هەڵگری خەونی ڕەنگاڵەی زۆرین کەچی بە تێکۆشان و هەوڵدانمان هەم دیسان بە خەون دەمێننەوەو نابنە واقع!
 نازانم خەون بۆ ئەوەندە بەو ژینگەیەوە ئاڵودەیە؟!
 لێرە هەموومان خەون بە مەرگەوە دەبینین نەوەک ژیان چونکە دڵنیاین هەر ئەوە دەبێتە واقع لێرە ئەمەل باڵندەیەی باڵ شکاوە لە ناو چەنگەڵێکی پڕ دڕندەدا، هیوا هەر بۆنیشی نی یە چ جای ڕەنگ و شکڵی!
 هەندێ شت تەنانەت ناچێتە خەونیشمان وەک خەو بینین بە ئازادی بە دادگەری بە دەوڵەت بوون بە نەمانی دکتاتۆریەت بەیەکسانی ماف و ئازادی تاک بە ژینگەیەکی جوان بە نەمانی براکوژی خەون بینین بە داهاتوی پرشنگدار بە نەمانی فرمێسکی هەژاران.
یاسایەکی زانستی هەیە دەڵێت:  مرۆڤ هەموو ئەو شتانە دێتە خەونی کە پێشتر بینیونی و وێنەیان لە خەیاڵ و بیرماندا ماوە،  بەپێی ئەو یاسایە بێت ئەوانە بۆیە تەنانەت نایەنە خەونیشمان چونکە پیشتر نەمان بینیوەو چێژمان نەکردوون! ئاخر کێ بۆنی ئازادی کردووە ؟ کێ دادگەری بینیوە؟ کێ دوکەڵی جەنگ هەمیشە سیمان نە تەنیوە ؟ کێ .......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە