فشە قەومى و جنێو فرۆشەکانى دەوڵەتى کوردى

Friday, 07.01.2016, 21:25

2953 بینراوە


ئاخر ئینسان ئەگەر لە خەیاڵى ئەوەدا بێت دەوڵەت دروست بکات پەلامارى دارو بەردى نیشتمان دەدات ، یان هەوڵى ئەوەدەدات وێنەیەکى جوانى خۆى نیشان دات ، ئاخر بانگەشەى دەوڵەت و ڕیفراندۆمى ئەم فشە قەومیانە ، کاتێ دەکرێ باوەڕى پێبکرێت ، کە لانى کەم وەک تیودۆر هرتزل هەموو لە دەورى مێزێ کۆکاتەوە ، نەک ئەوەى هەر ڕۆژپەلامارى قاچ و قولى هاونیشتمانیەک بدرێت ،ئاخر ئەم فشە قەومیانە جگە لە خۆیان کەس بەکورد نازانن، جگە لەخۆیان کەس بە هاونیشتمانى نازانن، ڕۆژێ دەرگاى سنوربەڕوى ئازادیخوازانا دادەخەن ، ڕۆژێ  سەرکردەو فەرماندەوکەسایەتى ئەم نیشتمانە دەدەنە دادگاو هاوڵاتى دەڕفێنن و ڕۆژێ نەوتى نیشتمان دەدزن و هەڕاجى دەکەن ، ئەم فشە قەومیانە هەر لە خەیاڵى ئەوەدان چۆن فریوى هاونیشتمانى بدەن و چۆن خۆڵبکەنە چاوى خەڵکى ڕەش و ڕووتى وڵات .
کۆمەڵێک جنێو فرۆشیان بردوەتە نێو میدیاو پارلەمان و دام و دەزگا هەستیارەکانەوەو کاریان بەس پەلاماردانى خەڵکە ، کاریان ئەوەیە عەیب و عارى خۆیان بە خەڵک بفرۆشنەوە ، کاریان ئەوەیە ڕاپۆرتى درۆلە سەر حزبەکانى ئەم نیشتمانە بدەنە کونسوڵگەریەکان و کاریان ئەوەیە چۆن کار لەسەر سوک کردنى هەموو ئازادیخوازێکى نیشتمان بکەن ، کۆمەڵێک جنێو فرۆش کە بەردەوام خۆیان وەک قوربانى نیشاندەدەن و لەبەردەم خەڵکا دەنوزێنەوەو بە قوڕگى پڕ فرمێسکى خیانەتەوە پەلامارى هەموو جیاوازیەک دەدەن و بەرانبەرەکە وەک پەلاماردەر نیشاندەدەن .
فشە قەومى و جنێو فرۆشەکان چاویان بە هیچدا هەڵنایەت ، چاویان بە پێشکەوتنەکانى ڕۆژئاوا ، ئازایەتى پارلەمانتارانى هەدەپ ، نوسەرانى بوێر ، رۆشنبیرانى سەربەرز دا هەڵنایەت و حەز دەکەن هەموو کەس لارە خوارى ئەوان بێت ، ئەوان چونکە هەمیشە لارە خوارى دەرو دراوسێ و نەیارانى کورد بوونە حەزدەکەن خەڵکیش وەک خۆیانى لێبێت .
ئاخر کێ بڕوا بەوە دەکات تۆ لە بنباڵى ئەردۆغانەوە بێیت باسى دەوڵەت بکەیت ، ئەو دەوڵەتەى ئەردۆغان گوتى ئەگەر لە مۆزەمبیقیش دروست بێت بە فڕۆکە لێیدەدەم ، من قسەم لەسەر ئەوە نیە ئەردۆغان درۆ دەکات یان ڕاست قسەم لەسەر فشە قەومیەکانە کە زۆریان کەیف بە دۆستایەتى ئەردۆغان دێت ،ئەم فشە قەومیانە ڕۆژێک بەسەر دەبابەى عێراقەوەن ، ڕۆژێ بەسەر تۆپى ئێرانەوە ، ڕۆژێ لە بن دەستى میت و جەندرمەوە ، کەچى ئەوان باسى ئەوەدەکەن لە پەردەم پیلان و هەڕەشەدان .