ئەو چەقۆیەی ئاردۆغان دایە دەستی داعش بۆ سەربڕینی کوردان دواجار ملی تورکانیشی بڕی

Wednesday, 20/07/2016, 20:20

3109 بینراوە


تورکیا لە شەوانی ڕابردودا ڕوداوێکی کەم وێنەی بەخۆوە بینی کاتێک باڵێکی گەورەی سەربازی هەوڵیدا لە ڕێگەی کودەتاوە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاردۆغان بهێنێت .
لێرەدا قسەی من لەسەر شکستهێنانی کودەتاکە نیە یاخود کێ لەسەر حەقە و کێ ناحەقە، تەنها کۆمێنتی من لەسەر ئەو دیمەنانەیە کە لەشاشەکانی تی ڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە  بینیمان سەلماندیان کە تورک ئیسلامی  بێت یا عەلمانی دڕندەیی لە ناخیدایە.
لایەنگرانی ئاردۆغان شانبەشانی پۆلیس و میتی تورکی ڕژانە سەر شەقامەکان وکەوتنە پەلاماردان و ئازاردانی سەربازو دەرەجەدارو هەر کەسێک کە پەیوەندی بە کودەتاکەوە هەبووبێت  ، بینیمان چەندە گەلێکی دڕندەو بێویژدانن تەنانەت کارگەیشتە کوشتن و سەربڕین و ڕوتکردنەوەی دیلەکان وەک جۆرێک لە سوکایەتی پێکردن.
لێرەدا ئەمەوێت بڵێم خودا فرسەتی کوردانی باکور بدات  کەئەتوانن لەگەڵ ڕژێم و گەلێکی دڕندەی وەک تورکدا ژیان بگوزەرێنن،ئەوەی دوێنێ و پێرێ لە شەقامەکانی ئەنکارە و ئەستەنبول بەو دەردەیان بردن تورک بون و هاو ڕەگەزی خۆیان بوون ،داخۆ کاتێک  کوردێک بکەوێتە بەر شاڵاوی ئەو نەژادپەرستانە چارەنوسی چیدەبێت .
بەهەرحاڵ ئەوەی لەو ڕوداوانەدا خۆشحاڵی کردم خۆخۆریەکەیان بوو ،هەر ئەو سەربازانەی  کە ببون بە مەخسەرەی خەڵکی هەر ئەوان بون لە دوو مانگی ڕابردودا بە دڕندەترین شێوە لە ناوچەکانی جزیرەو هەکار هاوڵاتیانی کوردیان ئەکوشت و شەلم کوێرم ژن و منداڵ و پیریان ئەشکەنجە ئەدا ،هەر ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ لە گرتوخانەکاندا ڕوتکرانەوە و سوکایەتی بەکەرامەتیان کرا،دوێنێ لە لەباکوری کوردستان هەمان کاریان دژ بە برا کوردەکانمان کردبوو . 
بەڵێ ئەوچەقۆیەی ئاردۆغان دایە دەستی داعش بۆ سەربڕینی کوردان دواجار ملی تورکانیشی بڕی.
لەکۆتایدا بەسەرهاتێکی سەردەمانی بەعستان بەبیر دێنمەوە کاتێک هێزی پێشمەرگە لە شەڕێکدا ڕۆبەڕوی جاشە خۆفرۆشەکان دەبۆوە کۆپتەرەکانی بەعس بۆ پشتیوانی جاشەکان بۆردومانی دەکرد بەڵام لەبەر نزیکی پێشمەرگەو جاش لەیەکەوە نەیدەزانی کێ بۆردومان بکات ، ناچار فڕۆکەوانی کۆپتەرەکە پەیوەندی بە فەرماندەکەیەوە دەکات و ئەڵێت :گەورەم جاش و پێشمەرگە جلیان وەک یەکە چۆن بۆردمانیان بکەم فەرماندەکەش لەوەڵامدا ئەڵێت چۆن بۆردومان ئەکەیت بیکە گرنگ ئەوەیە لە کۆتایدا ئەوەی ئەیکوژیت کوردە .
منیش ئەڵێم ئەردوغانی بکوژرێت یان کودەتاچیەکان گرنگ ئەوەیە لە کۆتایداتورکن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە