دیوان2 (ئیتر ناچم بۆ مزگەوت)

Saturday, 23/07/2016, 19:51

2369 بینراوە


خۆشەویستانم: لەژێر ئەم ناوەدا، جارجار دیارییەکتان پێشکەش ئەکەم. دیاریی شوانیش، یا شنگە یا هەڵەکۆک. هیوادارم بۆ ئێوە ببنە: ئەڵماس و زێڕی گەردن و بەرۆک. فەرمون ئەمە دیاریی دوەم:





ئیتر ناچم بۆ مزگەوت
نە هەمیشە نە رێکەوت
جاران مزگەوت پەنابو
جێگەی ئەوینی خوابو
مەڵبەندی خوێندەواری
کلتوری کوردەواری
ئێستە لەخشتەبردن
منداڵ بە داعشکردن
سەلەفێتی و گەوجاندن
درۆی:بۆ بەهەشت ناردن
دەسەڵاتیش کۆڵەوار
سەرخۆشی بادەی دۆلار
هاکا زانیت وەک فتبۆڵ
تێیانهەڵدان،وتیان: گۆڵ!
بۆچی بۆ مزگەوت بڕۆم!؟
خواناسین: لە ماڵی خۆم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە