تایبەتیترین چرکەکانی ئەوین

Friday, 29/07/2016, 22:01

3768 بینراوە


هەڵچونی حەز
بە شاشەی پێست،
هەفپەیڤینی دەست و ستیان.

پرتەقاڵەکانی ئاسۆ بێ ئوقرە،
بەبەرچنی باخی بەختەوریمان.

هەڵمژینی لێوی زەریا و قەراخ...
من بە ئاسمانی چاوەکانت،
 چ کۆترم.

ئاڵۆز بەپرچەکانمدا...
شەرابیترین شیعرت،
کە تەڕە
لێوانلێوی لێو ڕوواوە شکۆفەکانی تکا.

هاندانی ماچەکان پیرۆز ترین وشەی خۆشمدەوی
لە شێتخانەێ کەئامێزە...
سەرشێتترین دانیشتوی من.

پەنجەرە، پاموورەی لاولاو دەچنێتەو،
شکۆدارە سەمای پەردە بەبزەی سروە.
هەڵکوڕمانی تاریکی و دزەی تریفە 
تایبەتیترین چرکەکانی ئەوینم ...
من لە ئیزگەی مانگ دادەبەزم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە