ژن یان پیاو کامیان مرۆڤن!

Sunday, 04/09/2016, 17:09

2310 بینراوە


لە کۆمەڵگایەکدا دەژین تا ئێستاش جیاوازی دەکرێ لەنێوان کور و کچ ، ئێستاش هەندێ باوەڕی دواکەوتوو هەیە پێی وایە ڕەگەزی مێ لە پلەی دووەمدایە! وەک ئەوەی ئەو خۆی ڕەگەزی خۆی هەڵبژاردبێ، خۆی فەزڵ بەسەر خۆیدا دەدات، پێیوایە مادام  نێرە کەواتە خۆی پلە یەک و بەرامبەر پلە دوو و سێ یە ، ئەم بیروباورە سەقەت و ناچیز و قێزەونە هەندێ جار ڕەگەزی [ مێ ] شی  گرتۆتەوە! ئێستاش دایکانێک هەن حەز بە ڕەگەزی مێ ناکەن! حەز دەکەن تەنها کور ببینن وا هەست دەکەن کوران هەموو شتێکن! لەکاتێکیش دەکەونە جێگا کچان لەخزمەتیان دەبن، سەیرکە ئەم هەموو نەزانینە، وەک ئەوەی خۆت ڕقت لەخۆت بێتەوە، ئەم تاقمە لە ئینسان وا هەست دەکات رەگەزی مێ بۆ خزمەتی ئەو دروست کراوە! تا ئەوپەری زوڵم و ستەم لە ئافرەت دەکرێ بێ بەشدەکرێ لەهەموو مافێکی! خۆی، دانیشتووە بەدەم چا خواردنەوە یان کێشانی جگەرە یان سەیری تیڤیەوە داوای ئاو و خۆراک لە دایکی یا خوشکی یا خێزانی دەکات بۆی بهێنێ، چونکە ئەوان بە دیدی ئەو بۆ خزمەت دروست کراون! ئەمە ناشرینترین ئەخلاق و تێروانینە، چەند سەختە مرۆڤ بتوانێ بەرگەی ئەم بیروڕایە بگرێ، چەند سەختە بیروڕایەکی ئاوا قێزەون هەبێ و نەتوانی بیگۆری، چەند زەحمەتە ئەم بیروڕایە بنبڕ بکرێت.
تۆخ بونەوەی ئەم جیاوازیەش بە دروست بوونی ئەم ڕێکخراوانەی ئافرەتان  زیاد دەبێت، تا ئەوپەڕی ئەم دیاردەیە تۆخ دەکاتەوە چونکە ئەو رێکخراوانە لەجیاتی ئەوەی خەڵک و کۆمەڵگا ڕۆشنبیر بکەنەوە بە گوتارو ڕاگەیاندنەکانیانەوە دەیانەوێت پیاو وەکو دێوەزمە سەیر بکرێت ،بەرگی دێو و ئەژیدیها بکرێت بەبەریا، ئەم تێڕوانینە هەڵەیەش ئاوا نیشانی پیاوان دەدات کاتێک ئافرەت دەستی ڕۆیشت ئیتر حوکمی مەرگ بۆ پیاو دەردەکەن، ئافرەت دەبێ لە سوچێکی ماڵ بۆخۆی دابنیشێ و پیاوەکە خزمەتی بکات....... 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە