گۆڕان کاتى ئەوە هاتووە چوار ساڵى ئارامى و سەقامگیرى دروست بکەیت

Tuesday, 22/11/2016, 23:43

1736 بینراوە


ئەگەر چاوێک بە بارودۆخى ئیستاى هەریمى کوردستان بخشێنیت ئەوا بۆت دەر ئەکەویت ئەو دۆخە نا هەموارەى دروست کراوە گومانى تێدا نى یە بۆ خستنى  بزوتنەوەى گۆڕانە لەبەر ئەوەى لە بیتایەتى کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان دروشمەکەیان ئەوە بوو چوار ساڵى سەقام گیر و ئارام دروست ئەکەن ، بەڵام وەک ئاشکرایە سەرکەوتوو نەبوو لەوەى چاوەڕوان ئەکرا ، لەلایەک وادەى کۆتاى هاتنى پۆستى سەرۆکى هەریم و هاتنى تیرۆرستانى داعش بۆ ناوچە جیاوازەکانى عیراق و کوردستان و دەرکردنى سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرەکانى گۆڕان لە حوکمەتى هەریم  ئەوەندەى تر دۆخەکەى قوڵتر کرد کە واى کرد هەرێمى کوردستان بەرەو ئیفلیج بون بچیت ، بەڵام ئیستا کاتى ئەوە هاتوە گۆڕان ئەو دروشمەى لە بیدایەتى هەڵبژاردنەکانى ٢٠١٤ بلاوى ئەکردەوە بیبابە سەر (چوار ساڵى سەقام گیر و ئارامى) ئیوارەى ئەمر ( 20 تشرینی دووه‌م 2016) کە مەسعود بارزانى پەیامیکى دواى   ئەو گلەى و گازندانەى لەلایەن خوپیشاندانەکانى سلێمانى و گەرمیان و هەلەبجە و ڕاپەڕین و شارو شارۆچکەکانى کوردستان ئاراستەى لایەنە سیاسیەکانى کورردستان کرد وتى ئامادەم واز لە پۆستى سەرۆکى هەریم بێنم ، بەڵام چەند مەرجێکى هەیە ئەویش داواى گۆڕینى سەرۆکایەتى حکومەت و سەرۆکایەتى پەرلەمان کردوە ، بەڵام پەیامەکەى کەمێک مزایدەى سیاسى پێوە دیار بوو چونکە وتى نابیت ئەو لایەنەى ئەم قەیرانەى کوردستانى دروست کردوە سەرۆکایەتى پەرلەمان بگرێتە دەست ، ڕونتر وابوو بڵى گۆران جارێکى تر بۆت نى یە سەرۆکایەتى پەرلەمان بەدەست بگریت ، بەڵام بۆ ڕاست و دروستى پەیامەکەى بارزانى پیویستە ئەم جارە گۆڕان بە هەموو شێوەیەک لە خۆى ببورێت بۆ ئەوەى دۆخەکە زیاتر خراپتر نەبێت و شەڕى ناوخۆ دروست نەبیت لەلاین لایەنە سیاسەیەکانەوە ، بۆ ئەوەى مسعود بارزانى هەوڵى ئەوە نەدات ببێت بە دیکتاتۆر پیویستە گۆڕان ڕازى بیت بە لەدەست دانى پۆستى سەرۆکى پەلەمان ، لەپیناو پاراست و ئارامى خەلکى کوردستان ، هیوادارم ئەمجارە بەجدى لایەنەکان لەسەر  مێزى گفتوگۆ ڕێک بکەون لەسەر گۆڕى هەر سێ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ، هەرچەندە پەیامەکەى بارزانى لە کاتیکى خراپى بارودۆخى سیاسیدایە لەلایەک یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کێشەى ناوخۆى حزبەکەى هەیە و دابەس بوە بەسەر دوو باڵدا ، بزوتنەوەى گۆڕانیت ڕێکخەرى بزوتنەوەى گۆڕان چەند مانگێکە هەرێمى کوردستانى جێ هێشتوە ، یەکگرتوى ئیسلاویش وەک دیارە نیوەى پارتین و نیوەکەى تریش معارەزەن ، باسى حزبە بچوکەکانیش ناکەین دیارن ئاراستەکانیان بەرەو کاملایەنە ئەڕوات ، وەک باسمانکرد ئیستا گۆڕان پیویستە بە ئەرکى سەرشانى خۆى بزانیت سەردانى هەموو لایەنەکان بکات و هەڵى گەڕانەوەى سەقامگیرى میلەتەکەى بدات . 
هێدى محمود سەرمۆردى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە