پارتی و گۆڕان بەتەمای چین؟

Tuesday, 20/12/2016, 3:49

2922 بینراوە


لەدوای دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان و داخستنی پەرلەمان،گۆڕان هەموو کۆبونەوەو دانشتنێکی لەگەڵ پارتی ڕەتکردبۆوەو پێیان وابوو بۆ هەر کارێکی لەو جۆرە ،پارتی پێوستە دۆخەکە ئاسایی بکاتەوەو نیاز پاکی خۆی نیشان بدا.
وا ئێستا نە دۆخەکە ئاسایی بۆتەوەو نە پارتیش هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی داوە سەبارەت بە کارا کردنەوەی پەرلەمان و گەڕاندنەوەی وەزیرەکانی بۆ پۆستەکانی خۆیان،کەچی گۆڕان ئامادەیی نیشان داوە کەئەم جارە لەگەڵ پارتی کۆببنەوە. ئاخۆ کاتێ هیچ لە ئاریشە دروستکراوەکانی دەستی پارتی چارەسەر نەکراون و قەیرانەکان زیاتر و زیاتر بوون و ئاڵۆزتر کراون،خێرە وا گۆڕان بازێك بەسەر ئەو هەموو بەڵێنانەی دابوونی ئەدا و ئامادەیی نیشان داوە کۆڕ و کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ساز بدا؟ گۆڕانخوازەکان ئەم پرسیارەیان لە بزووتنەوەکەیان کردوە؟ یاخود گۆڕانیش وەك پارتەکانی تر سەرکردەکانیان لەجیاتی ئەوانیش بڕیار ئەدەن و پرس و ڕایان ناخوێندنەوە. 
پارتی گەلێ باش ئەزانێ کات لەبەرژەوەندی ئەو نیە و چیتر ناتوانێ درێژە بەو کەڵەگاییەی بدا و خەڵکی سلێمانی و گەرمیان ئامادەنین مل بۆ داواکانیان درێژ بکەن. هەر بۆیە لەسەرەتاوە وویستیان لەڕێگای (قوباد)وە کۆتایی بەو بایکۆتە بێنن و ئەمیش لەڕێگای چەتەکانیەوە هەستان بە سووتاندنی هەندێ ئۆتۆمۆبیل و گرتنی هەندێ لە مامۆستا و ناڕازییان،بەو ئۆمێدەی کۆتایی بەم بایکۆتە بهێنرێ لەڕێگای ترس و تۆقاندنەوە،لێ ئەو هەوڵەی قوباد و چەتەکانی جەلال ،نەیتوانی کۆتایی بە بایکۆتەکە بهێنرێ.
ئەوڕۆ جارێکی تر پارتی پەنا بۆ (گۆڕان) دینێتەوە بەڵکە ئەوەی بە(قوباد) نەکرا بەمان بکرێ. ئامانجی ئەو کۆبونەوەیە تەنها و تەنها بۆ شکاندنی ئەو بایکۆتەیە کە مەسعود لەپەیامەکەی مانگی ڕابردوو داوای شکاندنی کرد. گۆڕان لەوەتەی دروست بوە ڕۆڵی (گسکی کارەبا)یان پێ سپاردوەو لەوەدا گەلێ کارامەن. هەرچی دەنگی ناڕەزایی هەبوو کۆیان کردەوەو لەشوێنێکد ا قەتیسیان کرد. وا هەنووکە بەتەمان هەمان شت بکەنەوە بە هەندێ‌ دەست کاریەوە. گۆڕان لە ڕێگای بەڕێوەبەرەکەی نەیتوانی ئەو هەوڵە بدا،بۆیە ئێستا سیاسیەکانیان بەتەمان کەلێنێك بدۆزنەوە و بچنەوە نێو ئاپۆڕەو کۆتایی بەو ناڕەزاییە بهێنن. بەڵام با گۆڕان باش بزانێ کەوا چاوەڕوانی لێ ئەکا ئەو هەوڵەیان تەنها شکست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە