من و مەسعود وەکو یەکتر لە چەند شتێکدا خراپین

Saturday, 24/12/2016, 22:48

2891 بینراوە


1-من بابایەکى بێ دەسەڵات و قوڕبەسەرم ناتوانم هیچ شتێکى باش و بەکەڵک بۆ خێزانەکەم بکەم،ئەویش  ناتوانیت هیچ کارێکى باش بۆمیللەتەکەى بکات  لەبەر ئەوەى دیکتاتۆرە
2-من هەمیشە خەم دەخۆم کە سفرەم خاڵییە و نانى شەوم نى یە،مەسعودیش لەمن زیاتر خەم و خەفەت دەخوت لەبەر ئەوەى خاوەنى دەیان نەخۆشییە و ناتوانێت بەدڵى خۆى ئەو هەموو خواردن و شتە خۆش و بەتامانە بخوات.
2-من هەمیشە خەفەت دەخۆم گە باخەڵم  خاڵى و بێ پوولە،مەسعودیش لەمن زیاتر خەفەت دەخوات کەنەیتوانیوە هەموو بانکەکانى جیهان پڕ بکات لە دۆلار.
3-من خەفەتى ئەوە ئەمکوژێَت کە بەدرێژایى ژیانم نەخۆم، نەبنەماڵەم خیانەتمان نەکردوە،تا لاى حیزبەکەى ببین بەبەرپرس،ئەویش داخى ئەوە کوشتویەتى کە نەتوانیوەلەتەواوى کوردستان بەدڵى خۆى خیانەت بکات.
4-من شەو تابەیانى لەخەم و مەراقى ئەوەدام کە ناتوانم دوو تاک قەنەفەى شڕ بۆ مناڵەکانم بکڕم ،مەسعودیش وەک من بگرە زیاتریش بۆ ساتێکیش خەو ناچێتە چاوى ئەترسیت چاو لێک بنێت و کورسییەکەى داگیر بکەن.
5- من زۆر خراپم کەناتوانم بەچارەکە مووچەیەکى سێ مانگى شتێک بۆمناڵان و برسییەکانى دەرو دراوسێم بکەم، مەسعودیش هاوشێوەى من مەراقى ئەوەیەتى کەنەیتوانیوە بەدڵى خۆى تەنەکە ئاڵتون و جانتا دۆلار بۆکوڕ و نەوەکانى ئەردۆغان و بیناڵى یەڵدرم بەرێت.
6-من خراپم کەنەم توانیوە بەبڕوانامەى زانکۆ وە خزمەتێکى بچووکى وڵاتەکەم بکەم، لەشوێنێک دابمەزرێم،مەسعود خراپترە لەبەر ئەوەى بڕوانامە و خوێنەواری نى یە، کەچى  رێگەى داوە خوێندن و خوێنەوارى پەرەبسێنێت و خەڵک ببێتە خاوەن بڕوانامە.
7-من خراپم کەنەمتوانیوە بچووکترین هاوکارى خوشک و براکانم بکەم،تۆش خراپیت گلەیى بێت کەتا ئێستا هیچ پۆستێکت بۆ بابۆ( مچەى کوڕە بچووکت) دانەتاشیوە،بیکەیتە وەلى عەهد و خاوەن شکۆ.
8- من خراپم کەزاتى ئەوە ئەکەم رەخنە لەتۆ بگرم، سوور لێم مەعلومە چارەنووسم کوشتنە،تۆش خراپیت کە ئەمانکوژیت، بەڵام نازانیت بەچ سیناریۆ و چیرۆکێک  ئەو کوشتنەمان رەوایى پێبدەیت، دەوروبەرەکەت هەڵخەڵەتێنیت.
9-من خراپم کەناتوانم یەک لیتر نەوت بۆمناڵەکانم دابین بکەم، تۆش خراپ و بەدنمەکیت کە شیرینى نەوتت نەداوە بەهەموو دوژمنانى کوردستان.
10- من خراپم کەرێگەم داوە خوشک و مێینەکانى بنەماڵەکەم خۆشەویستى و عیشق بازى بکەن، تۆش خراپیت کە چەندین جار لێرەو لەوێ دەبیستم باسى کچ و نازدارەکانى بنەماڵەت دەکەن،کەچى نەتدۆزیونەتەوە هاوشێوەى سەردەشت لەناوت نەبردوون.
11-من خراپم کە بەردەوام گیرفانم بەتاڵ و حەتاڵە،تۆش لەمن خراپتر و وێرانترى لەبەر ئەوەى مێشک و هزرت بەتاڵە
12-من خراپم لەبەر ئەوەى هەموو  وێنەى ژن و کچەکانم بڵاو ئەکەمەوە،تۆش خراپیت باش بزانە ،لەبەر ئەوەى کاتێک ئەچیت بۆ سەردانى وڵاتان لەبرى ژنەکەت ، وەزیرى شارەوانى نابەیت و بەوەکالەت نایکەیتە ژنى خۆت (هاوشێوەى خانمە وەزیرى کاروبارى کۆمەڵاتى پێشوو)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە