ئەوەی کە پارتی کردوویەتی

Wednesday, 28/12/2016, 2:09

2111 بینراوە


ئەوەی کە پارتی کردوویەتی لەمێژووداو،لەئێستاداو ،لەداهاتوودا،
ئەوەی پارتی دیموکرات کردوویەتی، نەهاوشێوەی هەبووە و نەهاوشێوەی هەیە،وە نەهاوشێوەشی ئەبێت. بەڵام لە هەرسێ قۆناغەکەدا ئەوەی پارتی بەلایەوە ئاساییە (شەڕی برا کوژیە).
جەنگ لەپێناوی چیدا ؟
جەنگ بەگشتی دووشێوەی هەیە،
شێوەیەکیان لەلایەن هێزی داگیرکەرەوەیە کەپێی ئەوترێت دەست درێژی، شێوەیەکی تری لەلایەن خاوەن مافەوەیە کە پێی ئەوترێت بەرگریکار،
لەساڵی ١٩٤٦ ەوە، لەسەرەتای درووست بوونی پارتی دیموکراتەوە، چەندینجار جەنگ هەڵگیسێندراوە لەلایەن ئەم هێزەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەم هێزە لەهیچ کات لەو جەنگانەدا نەدەست درێژی کەرێکی سەرکەوتوو بوە، وەنە بەرگریکارێکی نیشتیمانیش بووە، ئاشبەتاڵەکەی ساڵی ١٩٧٦ بنموومە.
کەواتە لێرەدا ئەکرێت بڵێین ئەم جەنگانە جگە لەبەکوشت دانی کورد، وە جگە لە شەرمەزاری هیچ شتێکی بۆ مێژوو تۆمار نەکردووە.
زیانەکانی جەنگ و لێکەوتە سیاسیەکەنی بەکورتی لەچەند خاڵێکدا.
٠ فەرامۆش کردنی یاسا
٠ بردنی سەروەت و سامانی وڵات و بەهەدەردانی
٠نەهێشتنی ئینتیمای نەتەوەیی لای تاک
٠ترس و تۆقاندن بۆهەمیشە ژێر دەستەیی
٠ لەناوبردنی گەنجان و تواناکانیان
٠گرفتارکردنی نەوەی داهاتوو
ئەو خاڵانەی سەرەوە بەکورتی باسی لێوە بکەین هەموو ئەوکارانەن کە لایەنی ستەمکار بەرامبەر لایەنی ستەم لئ کراو ئەنجامی دەدات.
ئێستاو لەژێر فەرمانڕەوایی پارتی دیموکراتدا، تەواوی ئەم خاڵانە بەسەر نەتەوەی کورددا جەسپێندراوە.
فەرامۆش کردنی یاسا لەلایەن باڵاترین پێگەی دەسەڵاتەوە کە خودی مسعود بارزانیە لەپێناو کورسیەکەیدا، دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی و بەخشینی بە تورکیای داگیرکەر، درووست کردنی دۆخێکی خراپی ژیان بۆ هاونیشتیمانیان بەشێوەیەک کە بیرکردنەوە لە پارویەک نان ،
لەئاڵاو خاک و نەتەوە پیرۆزتر بێت، هەڕەشە کردن و لێدان و فڕاندن و تیرۆرکردنی نەیارانی سیاسی و پاشان پیشاندانی بە تاک بە تاکی کۆمەڵگا، وەک تیرۆرکردنی نووسەرو ڕۆژنامە نووسان، ناچارکردنی چینی گەنج بە بەجئ هێشتنی وڵات و کۆچ کردنیان بەڕێگایەک کە هێندەی جەنگەکان بوەتە هۆی نەمان و لەناو چونیان،ئەمە جگە لەوردکردنەوەی نەمای گەنج و کاریگەری هەمیشەیی لەسەر وڵات، ئەوەتا بەم هەموو نادادپەروەری و تاوانکاریانەیانەوە دەست بردن بۆ بەشی نەوەی داهاتوو قەرزار کردنیان.
ئەم خاڵانەی ئاماژەمان پێدان بەشێکی کەمی ئەوکارانەیە کە پارتی دیموکرات، بەرامبەر بەنەتەوەکەی خۆیان ئانجامیان داوە.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە زۆربەی ئەم کارانە دوای جەنگ و داگیرکاری ڕودەدەن، بەڵام بەقودرەتی پارتی دیموکرات و سیاسەتی چەوتیان ئەم ڕوداوانەیان پێش جەنگ بەسەر میللەتی کورددا هێناوە، ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئەوەیەپارتی دیموکرات  بەهەموو ئەم کارانەوە نەوەستاونەتەوەو واخەریکە جەنگەکەش هەڵئەگیرسێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە