کۆسرەت رەسوڵ دژی بنەماڵەی تالەبانی خەریکی دروستکردنی هێزێکە هاوشێوەی دژە تیرۆر

Wednesday, 01/03/2017, 17:24

10252 بینراوە


سەرچاوەیەک لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا لە ئیستادا کۆسرەت رەسوڵ خەریکی دروستکردنی فەوجێکە هاوشیوەی دژە تیرۆر، ئەم فەوجەش لەسەر پێشنیاری پارتیی دیموکراتی کوردستان و بە پارە و یارمەتی پارتیی لە ژێرەوە بەڕێوە دەچێت، کە دەیانەوێت لە رێگای کۆسرەتەوە یەکێتیی و هێزە چەکدارەکانی یەکێتیی بەرت و بڵاو پێبکەن و ئەوەندەی دیکە بچوکتر ببێتەوە.
مەرجی وەرگرتنی لەو هیزەدا ئەوەیە، کە دەبێت تەمەنی ئەو کەسەی لەو فەوجەدا دەبێت لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت. ئەوانەی کە وەردگیرێن تەمەنیان لە نێوان 18 - 25 بێت، کۆسرەت بە نیازە فەوجەکەی ٣٠٠٠ کەس بێت، وەک سەرچاوەکە پێی راگەیاندنین، کە هۆکاری دروسکردنی ئەم هێزەش ئەوەیە، تا سەنگەر لە ماڵی تاڵەبانی و هێرۆ بگرێت، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، لە ئیستادا گردی عەلی ناجی سەدان چەکداری نەخوێندەوار حیمایەی کۆسرەت دەکات، فەرعێکی سەیارەیان گرتوە چونکە نزیکە لە ماڵی کۆسرەتەوە و نایەڵن کەس هاتوچۆی پێدا بکات، ناچار ئەو جادەیەی لە نێوان یانەی ئەندازیاران و گردی عەلی ناجیی، کە مالی کۆسرەتی تێدایە، ئەو فەوجە تایبەت دەبێت بەحیمایەی کۆسرەت، ئەمە لە کاتێکدایە کە فەرمانبەر موچەی نییە، خەڵکی ئاو و کارەبا و ژیانی نییە، ئەمانیش بەو پارە زۆرەی لەبەر دەستیاندایە بۆ خۆسی خۆیان و مانەوەی خۆیان، ئەم کارانە دەکەن، بەڵام بۆ دوژمن و نەیارەکانی خۆشیان سوک و ترسنۆکن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە