نیجیرڤان بارزانی و 50 هه‌زار دیناره‌كه‌ی سلێمانی

Sunday, 03.19.2017, 20:30

15823 بینراوە


سالی پار كه‌سایه‌تیه‌ك په‌یوه‌ندی پیوه‌ كردم كه‌ ئه‌و جیروكه‌ كۆمیدیی و تراژیدیایه‌ی نیچیرڤان بارزان بۆ خوێنه‌ران و مێژوو له‌سه‌رده‌می راپه‌رینی ١٩٩١ باس بكه‌م، كه‌نیچیرڤان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستنیشان كرابوو به‌به‌رپرسی رزگاركردنی شاری كه‌ركوك به‌لام چون ره‌فتاری كرد ؟ كه‌مروڤ به‌بیستن و زانینی هه‌م ده‌گریی هه‌م پیده‌كه‌نێ كی ١٩ساله‌ سه‌روكی حكومه‌ته‌؟ داوام لێكرد بابۆسالی داهاتوو و ‌سالروژی رزگاركردنی كه‌ركوك بیت ، بۆیه‌ لێره‌ وه‌ك به‌لگه‌ و مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسی و ئاستی ناسینی كه‌سیتی نیجیرڤان بارزانی وه‌ك به‌لگه‌یه‌كی مێژویی بۆتان باس ده‌كه‌م، گه‌رنا نیجیرڤان بارزانی له‌وه‌ده‌رجووه‌ ،مروڤ ره‌خنه‌ی لێبگری، جونكه‌ ئه‌و یه‌كیك له‌كه‌سه تاوانباره‌ هه‌ره‌قێزه‌وه‌نه‌كانی ده‌سه‌لاتی كوردیه‌ كه‌داهینه‌رو دینه‌مۆی كرینی ویژدانی خه‌لك و بی كه‌رامه‌تكردنی تاكی كورده‌، كه‌به‌پاره‌ی دزراوی خه‌لك وه‌ك مه‌رو مالات و ئه‌سپ خه‌لكی له‌سه‌روك حزبو وه‌زیره‌وه‌ بۆ نوسه‌ران چاوشوری خۆی و پارتی كردوه‌ ؟ 
ئه‌و هاورییه‌م وای بۆگیرامه‌وه‌:
پاش ئازادكردنی شاری سلێمانی ، كه‌جه‌ماوه‌ر و ریكخستنی هه‌ندیك لایه‌نی سیاسی رولی گرنگیان له‌رزگاركردنی شاری سلێمانی بینی، هیزیكی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی قادر قادر و ده‌روش ئاغا دواتر هاتنه‌وه‌ سلێمانی ... ، به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وكات له‌ ٧ حزب پیك هاتبوو ، له‌گردی رعایه‌ و بینایه‌ی هۆلی روشنبیری و جه‌ماوه‌ری بوو ، روژانه‌ كۆبۆنه‌وه‌ی خۆیان تیایدا ئه‌نجام ده‌دا له‌یه‌كیك له‌كۆبۆنه‌وه‌كان ، بریاریان دا نیچیرڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی رزگاركردنی شاری كه‌ركوك بگریته‌ ئه‌ستو ، به‌لام نیچیر گه‌نجیكی هه‌رزه‌كار بوو روژانه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكات و بچیته‌ نیو پیشمه‌رگه‌ هه‌ر خه‌ریكی رابوردان و داوه‌تی مالان …بوو، بۆیه‌ نه‌ك نه‌یتوانی هیج رولێك له‌رزگاركردنی كه‌ركوك ببینی، به‌لكو به‌شداری له‌هیچ له‌شه‌ره‌كانی رزگاركردنی كه‌ركوكیش نه‌كرد و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش كۆمیدیی تری كه‌رزگاریش كرا نه‌جووه‌ نێو شاری كه‌ركوك؟ به‌لكو له‌وكاتدا جگه‌ له‌داوه‌تكردنی مالان ، هه‌لسا به‌ناردنی جه‌ند به‌رپرسیكی پارتی وه‌ك عوسمانی قاله‌ منه‌وه‌ری كۆجكردوو، خاله‌ عه‌فان بۆلای جه‌ند ده‌وله‌مه‌ندیكی دیاری سلێمانی كه‌له‌پارتیه‌وه‌ نزیك بوون وه‌ك سالاری فه‌ره‌جی گورون و ئه‌حمه‌دی مه‌لا قادر تا هه‌ندی پاره‌ی پیبده‌ن، كه‌ هه‌موو داوای نیچیر ئه‌وه‌بوو بتوانن ٥٠ هه‌زار دیناری سویسری بۆ كۆبكنه‌وه‌ تا بۆكه‌ره‌ج تیی بته‌قینته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌نده‌شیان پێ كۆنه‌كرایه‌وه‌ ، جونكه‌ نیجیرڤان بارزانی بۆئه‌وه‌ نه‌هاتبووه‌ شۆرش و كوردایه‌تی بكات به‌لكو هه‌ندی پاره‌ وه‌ربگری و بجیته‌وه‌ كه‌ره‌ج پێی رابوێڕی.
ماڵی نێچیر لە کەرەج و ماڵەکەی ئیستای لە هەولێر
کاکە نێچیر بە جلوبەرکی شڕ و پڕەوە 
نێچیرەڤان لە کەرەجەوە بۆ کوردستانی باشوور


تێبینی وێنه‌كان له‌فه‌یسبوكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌