شۆڕشى کورد لە لوتکەوە بۆ هەرەس

Monday, 27/03/2017, 20:09

1968 بینراوە


میللەتى کورد میللەتیکى شۆڕشگێڕە بەردەوام تێکۆشان و خەبات و بەرخودانى کردوە قوربانى زۆرى داوە  لەپێناو گۆڕینى سیستمى کۆمەڵگا، گۆڕینێکى ڕیشەیى بۆ قۆناغێکى پێشکەوتوى دیاریکراو .
جارى وا هەیە ڕاستیەکە  جا (سیاسى یان کۆمەڵایەتى یان ئیدارى و یان دەزگا یان زانستى چاکسازى ) بێت دەگۆڕێت . بەشێوەیەک دەوترێ ئەو بارودۆخە ناگۆڕێت شۆڕشێکى دەوێت . داگیرکەرانى  هەموو جۆرە زوڵمێکى لەم میللەتە کردووە  بەس بۆ ئەوەى  سەرکوتیان کات  لە ناویان برێ هەموو جۆرە لەناوبردنێکى  بەکارهێناوە  ئەم میللەتە شۆڕشگێرە هەر لە قەڵاچۆ کردنى گشتى  کورد ، قەڵاچۆى سەربازى   وێرانکردنى ماڵ و حاڵیان بە هەموو شێوەیەک  کاوکردنى گوند و شارەکان  وە چەکى کۆمەڵکوژ و ئەنفال و  ڕاگواستن لە نیشتیمانى خۆیان بۆ نیشتمانى بیگانە وە لەسێدارەدان و بەندیخان و  دەست ڕێژى گولە بەکۆمەڵ   گەمارۆى ئابوورى و برسى کردن  تا دەگاتە کردنەوەى  دەرگاکانى هەژارى ،بێ کارى ، گۆشەگیرى و بە دەیان و سەدان هۆکارى تر کە ئەنجامى نەگەتیفى لەسەر نەتەوەى کورد بووبیت دریغیان نەکردوە  وە بە سەدەها ساڵ داگیرکەران کلتورى خۆیان بەسەر  ئەم میللەتەدا سەپاندوە  بە درێژایى مێژوو  زۆر بیرۆکە و زاراوەیان بە پێچەوانەى  ڕاستیەکان سەپاندوە بەسەرماندا داگیرکردنیان لێ کردوین بە فتح و ڕزگارکردن،  تەنها بەو مەبەستەى ئەم گەلە نەگاتە ئاسۆى ڕزگاریى و بۆ هەتایى وەک نەتەوەیەکى داگیر کراو بە مەبەستى بەرژەوەندى بۆ داگیرکەرانى بمێنێتەوە ،بەڵام خۆش بەختانە خەونى داگیرکەران هەر  لە سەرەتاوە خەونێکى بەدینەهاتوو بووە. بەڵکو بە درێژایى ئەم هەموو ستەمە و     زوڵمەى لێکراوە  نەیانتوانیوە   لە شۆڕشگێڕى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان کەم کاتەوە  چیاو شاخ هەمیشە لانکەى شۆڕشە و پشت و پەنایەکى قایم و بووە .بۆ هەڵگیرسانى شۆڕش    وە شۆڕشیان  گەیاندوەتە لوتکە: بەڵام داگیرکەران کۆڵیان نەداوە بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە  شۆرش  لە ناو بەرن   ئەمەش  بە دوو هۆکار  توانیویانە لە قۆناغى چارەنوس سازدا دوچارى هەرەسهێنانى بکەن : هۆکارى یەکەم . داگیرکەران کوردستان بەردەوام پێکەوە   ڕێکەوتنامەیەکیان لە دژى ئەم شۆڕشانە کردووە  بۆ ئەوەى سنورەکانییان بە ڕووى  شۆڕشگێراندا  دابخەن و هاوکارى  یەک بکەن لەڕووى کەرەستەى سەربازى  لاوازبێ  بە ئاسانى  بەتوانن شۆڕشگێڕان لە ناو بەرن   چونکە چاک ئەیانزانى کە گەلى کورد هەر لە سەرەتاى  مێژووەو ە  بە نەبەردو قارەمان  ناسراون هەر کات  دەست بکەنە خەبات  یا مردن  یا سەرکەوتن  جێ بە جێ دەکەن   هەر بۆیە هەمیشە  داگیرکەران  نەیان  هیشتووە  خەباتى  کورد ببێتە  مەترسى بۆیان  هەرەسیان پێ هێناوە  چونکە داگیرکەران  لە هەموو ڕوویەکەوە  بەهێزتربوون لە  کورد هەر کاتیش داگیرکەران ناکۆک بونایە کوردیان دژى یەک بەکار دەهێنا بۆ نمونە ( سەفەوى .ئیران و عوسمانى تورک) یان ئیران و  عیراق  ئەگەر  لەگەڵ یەک ناکۆک بونایە کوردیان بەرامبەر یەک بەکاردەهینا ئەمەش دەگەڕیتەوە  بۆ  لاوازى سیاسى ئابوورى سەرکردە کوردەکان     هۆکارى دووەم :  خۆخۆری کورد  دیاردەی خۆخۆرى و خۆبەکەمزانین ، خزمەتکردنى نەیارانى  یەکدى و شەڕى  سەروماڵ کردن و پاکتاوکردنى  یەکترى  لە ناو کورداندا مێژوویەکى لە مێژینەى  هەیە ئەو دیاردەیە بە هیچ  شێوەیەک نوێ نییە و ناگەڕێتەوە  سەر مێژووى  دروستبوونى  پارتەکان (حیزبەکان) و سەردەمى ئێمە  . سەرتاسەرى مێژووى  نوسراو و نە نوسراوى کوردان ئاخندراوە بەو چەمک و دیاردانە .  هێرشکردنە سەر یەکتر ، بوون بە پاشکۆ و پیاوى دەسەڵاتدارانى ناوەندى، خیانەتکردن لەیەکتر، خۆخۆرى و یەکنەگرتوویى ، دیارترین هۆکار و بنەماى  رووخان و سەرنەکەوتن و سەرگەردانیى کوردان بووە ـ  بە ئیستاشەوە .مێژووى میرنشینییەکانى کوردستان ، یەکەم سەرچاوەى مێژوویى کوردە کە بە دەستى کورد خۆى نووسرابێ . لە شەرەفنامەدا ، هێچ میرە کوردێک  نادۆزییەوە کە خۆى  بە ڕەچەڵەکى کوردان زانیبێ ، جگە لە یەک  دووەیەکیان کە خۆیان بە مادەکان  دەزانن هەر هەموویان بە شەجەرە خۆیان دەبەنەوە سەر ئیمام و ئەسحابە و شەڕکەرانى سەدرى ئیسلام. هەروەها کەم  میرە کوردێک هەیە کە لە ماوەى میراتى خۆیدا شەڕى برا کوژیى  لەگەڵ میرە کوردەکانى تر نەکردبێ و خیانەت و خۆفرۆشیان   لە دژى یەکتر و تەنانەت بنەماڵەکەى خۆشیان ئەنجام نەدابێ . دەتوانم بەڵێم هۆى تێداچونى زۆرینەى هەرە زۆریان  هەر ئەو ئاهۆى ناتەباییە بووە . ئەو ناتەباییە بۆتە هۆى  شکست و روخانى  ئەو نەتەوەیە .تەنانەت زورجار تاران و ئیستانبووڵ، میرە هەڵاتووەکانیان  تەسلیمى یەکدى کردۆتەوە ،دیاردەى تەسلیمکردنەوە ، کورد لە دژى خۆى زۆرتر  لە هەموو  دوژمنەکانى ئەنجامى داوە ، لە ئیستاش دا لە باشوور و  ڕۆژئاوا  کوردستان  بە ڕووبارى خوێن گەشتووە بە خۆبەڕیوەبەرى کورد بۆ خۆى  خەرێکە  لە ناوى دەبەن . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە