دادگای گشتی" تێهەڵچونەوەی هەولێر"

Tuesday, 28/03/2017, 22:07

3833 بینراوە


ئــێــرە " دادگای گشتی هەولێرە" دادوەر لێرەوە لێپرسینەوە دەکات تەنها لە خەڵکی هەژار " لێرەوە چەندین جار بەنایاسایی فەرمانکراوە هاوڵاتی بێتاوان سزادراوە بەتۆمەتی جیاجیا بڕیاری زیندانی کردنی دراوە بەفیتی کۆیلەکانی حیزب " ئەم وێنەیە دیوەخانی دزو جەردەکانی حیزبە لە پایتەختی باشوری کوردستان هەولێر نەك دادگای نیشتمانی لە پایتەخت.
پێویستە ئەم تەلاری دادوەری گشتیە " نوێژنبکرێتەوە ! نوژنی چاکسازی و ڕەگی حیزبی تێداهەڵبکێشرێت و دەستوپای بەرپرسەکانی تێدا ببڕدرێتەوە " دەبێت لێرە یەک بەیەکی ئەوانەی خیانەتی نیشتمانیان کردوەو درۆی نەتەوەیاین سوێندراوە بڕیاریان لەسەربدرێت و بگەن بەو سزایەیی دیکتاتۆرەکانی بەهاری عەرەبی پێی گەیشتن و چارەنوسیان بڕیاری گەلــــبوو 
دەبێت مەسعود بارزانی لێرە داگایی بکرێت لەسەر خیانەتی نیشتمانی 
دەکرێت نێچیرڤان بارزانی لێرە داگایی بگرێت لەسەر ئەو چوار ملیۆن دۆلارەی بەبەر جاوی هەر یەك لە وەزیرەکان دزی بەهەڕەشە بێدەنگیان لێکرد " سەرکردەکانی پارتی لێرەوە بڕیاری سزادانیان دەرکرێت بابەتەکانی ئیراهیم خەلیل و جاشایەتیو بازرگانی ترکیا بەناوی کوردەوە.
دەبێت بەرپرسەکانی ناو یەکێتی و پارتی خاوەنی دووکۆمپانیاکەی هەرێمی کوردستان کەلە چنارۆکەوە بۆزاخۆو لـــــە دێگەلەوە تا خانەقینیان داگیر کردوە سەروەت و سامانی هەرێمی کوردستانیان کۆنترۆڵی گیرفانی خۆیان کردوە بەناوی ڕێکخراوێتیەوە.وەکێشەی هەرێمی کوردستان و چێشمە چێشمەکانی گەندەڵی و چاکسازی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لەناو ئەم تەلارەدا چارەسەر دەکرێت بەجۆرێك کە پاش گەرانەوەی بڕیاری سەربەخۆ بۆ دادوەر وەك دادگایەکی نیشتمانی ناسرابێت ئەمەش لەکاتێکدا دەگوترێ کە دولایەنی سەرەکی سەروەری دادگایان قۆرخکردوەو دەسەڵاتی نێو ئەم دادگایە لەبڕیاری حیزبەوە دەکرێتە فەرمان.ئەوانن ساڵەهای ساڵە خەڵکیان سەرقاڵ کردوە بەناوی پڕۆژەو خۆدورخسنەوە لە ڕاستیەکان و فریوی هاوڵاتیان ئەدەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان مانەوەی هەمان ئەو دەموچاوانەی ڕوکاریان وەك دزو درۆزن نیشان ئەدەن.دەبێت ئەوان دەسەڵاتی دادوەر ئازادبکەن و سزاکان لەدادگاوە بدرێت نەك لە بارەگاو ناوماڵی بەرپرس بارەگا حزبیەکانەوە.
ئادۆلف هیتلەر،لەساڵی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ لێدەری زەنگێك بوو هەموجیهان سەرسامبوو لەو بوێریە تاکڕەویە" بێ ئەوەی پشت بە کەس ببەستێت " هەوڵی داگیرکردنی هەموو روی زەوی ئەدا, بەملیۆنان خەڵکی سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی زیانیان لێکەوت و زیانی ماڵی زۆری گەیاندە وڵاتان بەتایبەت ئەوروپا،دەرەنجام شکستی هێناو دواینەی لەمێژودا بەگەورەترین دیکتاتۆری جیهان ناوبرا.
دوای شکستی جەنگ و لەناوچونی ئادۆلف هیتلەر،دەسەڵاتدارانی حکومەت بەردەوامبون لەکوشتنی دواکەوتوانی هیتلەرو نازیەکان بەبەردەوامی لێیان دەکوشتن تا کۆتاییان پێبێت بەڵام نازیەکان یاخی دەبون و توڕەیی ئەوان زیاتردەبوو،هەموو شتەکان ئاسایی نەبونەوە بەڵکو بەردەوامبونی تەقینەوەکان و تیرۆرکردنی هاوڵاتیان و کوشتنی سەرکردە نوێیەکان ئەندام و لایەنگرانی پارتە نوێیەکان لەمەترسیدابون و زیانی ماڵی و گیانی هەر هەبوو.دوای پتر لە ٢٠ ساڵ ململانێی دەوڵەت دژ بە نازیەکان زیانەکان لەزیادبوندابون،لەساڵی ١٩٦٨ پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایەکی دەرکرد«.
تـــاچیتر خەڵک لەیاخیبون سڵبکەنەوەو بەرنامەی سیاسەتی خۆیان بگۆڕنە پاڵ بەرژەوەندی گشتی و پەیوەندیەکانیان پێکەوە ببەستنەوە،هەروەکو هەتا ئەمڕۆش داگای نیشتمانی پشتیوانی خەڵکەو لایەنە سیاسیەکان گوێدەدەن بەنوسەران و ڕەخنەگرانی وڵات و گرنگی دەدەن بەکارە خزمەتگوزاریەکان.
بـــەڵام لــەوڵاتی ئێمەدا پاش 26 ساڵ حوکمڕانی نەتواندراوە یاسا سەروەربێت و هەمان دەسەڵاتی ڕابوروی بەعس لەنێو دادگادا بونی هەبوەو خاوەنداریەتی ئەو تەلارە لەبندا هی حیزبە و فەرمانەکانی دادوەر لەپشتی دەسەڵاتی حیزبیەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت " جا هاوڵاتیەک،رێکخراوێک» کاریکی لەمشێوەیە ئەنجامبدات وەک رەخنە" بەسزای زێرەڤانی و دەزگای دژەتیرۆری دەگەیەنن بەرلەچونی بۆ دادگای سەرکردەکان بڕیاری خۆیان دەدەن.لەوانەش نــمــونــەمان زۆرە و بە ئاگاین لەوانەی تاوانیان ئەنجامداوەو ئێستا چۆن دەگوزەرێن.
هەرێمی کوردستان بە دەیان پارتی نیشتمانیمان هەیە لە رێگای مێدیاکانیانەوە ڕایدەگەیەنن چەند دڵسۆزن بۆ خەڵکەکەی بەناوی دیموکراسیەوە گرەوی سیاسیان بردۆتەوە،لەهەمانکاتدا نایاسای بازرگانی دەکەن بە خاک و ئاوی وڵاتەوە،هەر پارتەو دەیان بازرگانی تێدایە گەندەڵی و ناپاکی دەکات لەناو پارتەکەیدا،هەموو بەر پرسێك چەندین ڕاوێژکارو پاسەوانی بندیواری هەیەو سەرقاڵی خۆجێگە خۆشکردنیەتی تەنانەت ئامادەیی ڕفاندن و تیرۆرکردنی هاوڵاتی مەدەنی هەیە لە پێناو بەرژەوەندی تاوەك کۆیلەیەك بمێنێتەوە بەوئاراستەیە" ئەمانە هەمووی یەك ڕێگە چارەسەریی هەیەو بەپڕیارێکی سەرۆکایەتی هەرێم یان سەرۆکی وەزیران و پەرلەمان بنەبڕدەکرێت بەوەی ڕاستگۆیانە بێنە سەرخەت و هەموو دەسەڵاتێکی لێپرسینەوە بگەڕێندرێتەوە ناو دۆڵابەکانی دادوەرو وەك خۆی کاربکات،تەواوی سزای نیشتمانی لەدادگای سەربەخۆی خۆیەوە ئەتوانێ ئەم چاکسازیە بەسەرکەوتویی فراوان بکات و ڕیشەکێشی گەندەڵکاران بکات بەئاستێکی باش و کاڵ بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە