تەواوی سیناریۆکانی لێدانی فەرهاد پیرباڵ ئاشکرا دەکەم

Thursday, 13/04/2017, 22:54

33768 بینراوە


کارمەندێکی دەزگای ئاسایش:

تێبینی و داوای لێبوردن: لە کاتی دانانی وێنەکاندا کوردستانپۆست هەڵەیەکی کردبوو، بۆیە بە داوای لێبوردنەوە ناوەکان و ئەو هەڵەیەمان راستکردەوە  (کوردستانپۆست)٠
-------------------------------
لێدانی فەرهاد پیرپاڵ پەیوەندی بە کێشەی باڵەکانی نێو دەزگای پاراستن و بنەماڵەی بارزانییەوە هەیە، کە فەرهاد پیرپاڵ کەسێکی گونجاوە بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەمجارەیان پریشکێک بەر فەرهادیش کەوت.
پێش مانگێک فەرهاد پیرباڵ ، لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی پەیجی فەرمان ناشاد، هێرشی کردە سەر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بێت، داوای دەست لەکار کێشانەوەی کرد، گوتی تۆ دوانزدە ساڵە پاریزگاریت، ئیتر بەسە. ئەم لێدوانە بەتەواوی نەوزاد هادی و بارزان قەسابی برای نەوزادی دڵگران کرد. 
بەرزان قەساب جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێرە، لە هەولیر ببڕ و بکوژ خۆیەتی، بڕیاری گرتنی هەر لە هەر کەسێک بدرێت ئەم بڕیار دەدات، چەندەها کەس بزر کراون لەسەر دەستی ئەم كه‌سه، ‌زۆربەی تاوان و ونکردنی خەڵکی ئەم لێی بەرپرسیارە، کابرایەتی جەلاد و تاوانبارە، 
بەرزان قەساب خاوەنی چەندەها کۆشک و تەلار و ڤیلایە لە هەولێر، خاوەنی ڤیلاکانی سەر ڕێگای هەولێر پیرمامە، کە جێگایەکی فەسادیی و بێئەقلاقییە و  ناوی جێگاکە پێی دەڵێن جانشین
پاشان ئێوارەی ١٢ / ٤  / ٢٠١٧  دوای ئەوەی نەیان هێشت فەرهاد پیرباڵ بچێتە نێو پارێزگا لەلایەن پاسەوانەکانی نەوزاد هادی دەرکرا ، فەرهاد بە دەنگۆ و مایکرۆفۆنێک شەقامی سەرەکی گرت و باسی نەوزاد هادی و گەندەڵیەکانی کرد ، لەو کاتە بارزان قەساب برای نەوزاد هادی و جێگری ئاسایشی هەولێرە مەفەزەیەکی ناردە پێش پارێزگا و وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بە دوو کەس، هەر یەکە بە قۆناغی دەمانچە و ئەویدیکە بە قۆناغی تفەنگ کەوتنە گیانی فەرهاد پیرباڵ، دوای ئەوە گرتە ڤیدیۆکە خرایە نێو یوتوب و فەیسبوکەوە و ئیشەکە گەورە بوو مسعود بارزانی  هاتە سەر خەت، نەوزاد هادی و بارزان قەسابی هەژان  و توشی شۆک بوون، هەر وەکو سەرچاوەیەک بە ستاندەری راگەیاند ئەو گەنجەی کە گرتە ڤیدیۆکەی گرتووە ، لە ئێستادا دەستگیرکراوە بەتۆمەتی گرتنی ئەو گرتە ڤیدیۆیە و بڵاوکردنەوەی.
بەرزان قەساب
بە دوای ئەمانەدا نەوزاد هادی و بارزان قەساب بە ناچاری هاوڵاتییەکیان فێرکرد و سیناریۆیەکیان بە جۆرە دروست کرد گوایە کەسێک گەراجی هەیە و سێ ڕۆژ پێش ئیستا فەرهاد پیرپاڵ جانتاکەی بیر چووە ،! بەڵام تەوای ئەم شانۆگەریە دەرهینەرەکەی بارزان قەسابە و ئەو هاوڵاتیە ناوی مامۆستا سلامە و ساڵی پار لەسەر فرۆشتنەوەی پرسیارەکانی تاقی کردنەوەی ئیمتحان زیندانی کراوە، بەڵام بارزان بەریدا و ئازادی کرد، لە چاکەی ئەمەدا ئەو درۆیە بۆ بەرزان قەساب دەکات، گوایە لاپتۆپەکەی لای ئەو جێ ماوە، بەڵام لە راستییدا کاتێک لاپتۆپەکەی بۆ دەبەنەوە سەرجەم ئەو گرتەڤیدۆیانەی کە قسەی بە نەوزاد هادی گوتووە سڕدراوەتەوە چەناڵی یوتوبی دیلیت دەکریت و فەیسبوکەکەی هاک دەکرێت.
یەکێک لەوانەی کە لە فەرهاد پیرپاڵ دەدات، ناوی سەفوان مامەک خەیلانییە.
سەرلەبەری ئەو هەواڵە درۆیە. ئەگەر پارتی دەیەوێت بزانێت چۆن بووە ئەوا زانیاریەکان بەم شێوە بووە.
وێنەی مەسرور بارزانی لەگەڵ سەفوان مامەک خەیلانی، یەکێک لەوانەی لە فەرهاد پیرپالی دا 
بەرزان قەساب و چاوشین هۆرمزیار ئەدمینی پەیجەکانی فەیسبوکی بارزانی قەساب

یەکێک لە پەیجەکانی بەرزان قەساب
https://www.facebook.com/PDK.Kurdistan1946/?fref=ts
لەگەڵ مەنسور بارزانی

بۆ زانیاریی هەموو لایەک بارزان قەساب ئەو تاوانبارەشە، کە کاتی خۆشی  پێشنیاری کرد بۆ پاراستن کە زەردەشت عوسمان بەتیرۆریست بناسرێنرێت، بەرزان قەساب لەکاتی هەڵبژاردنەکان درۆی بەناوی یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵ کرد و مشروب لە بەشی ناوخۆی قوتابیان کرد، دواتر لیانی وەردەگرنوە منداڵی هەژار تۆمەت بار دەکەن، تا لەم رێگایەوە ئەو قوتابیانە بۆ کار و مەبەستی خۆیان بەکار بهێنن.
تێبینی: لێرەدا ئەو رووداوەم بە کورتیی نووسی، بۆ ئەوەی نەناسرێمەوە، بە پیویستم نەزانی لەوە زیاتر قسەی لەسەر بکەم. داوای لێبوردن دەکەم
کارمەندێکی دەزگای ئاسایش:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە