ئەمەریکا و عێراق ، ئەردۆگان بەدرۆ دەخەنەوە

Tuesday, 25/04/2017, 21:51

4816 بینراوە


ئەردۆگان پاش هێرشە تیرۆریستیەکەی بۆ سەر قەرەچوغ و شنگال، لێدوانیدا و وتی: ئەمەریکا وروسیا و عێراق و پارتیمان ئاگادار کردۆتەوە.
ئەمەریکا لەسەر زاری مارک تونەر ئەم ئیدعایەی ئەردۆگانی بە درۆ خستەوە و گوتی ئەو هێرشانە تورکیا ئەنجامیداوە بێ تەنسیق بووە لەگەڵ ئیمە و ئێمە موافق نین لەوەها کارێک و نیگەرانی خۆمانمان بە تورکیا راگەیاندووە.
هەرچی حکومەتی عێراقە ئەوانیش بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی سەر شنگالیان کرد، بەمانایەکی دیکە عێراقیش ئاگادار نەبووە ، رەنگە ئوسامە نجەیفی ، کە پیاوی ئەردۆگانە، ئاگادار کرابێتەوە .حکومەتی عێراق ئاگادار نییە و لە دژی وەها کارێک دەوەستێتەوە. 
هەرچی ئاگادارکردنەوەی پارتییە ، ئەوە نەک هەر ئاگادار کراوەتەوە بەڵکو پارتی دەلیلی فرۆکەکانی تورکیا بووە بۆ کورد کوشتن.
روسیا تاوەکو ئێستا ، ئەوەندەی ئاگادارم بم ، دەنگی نییە ، دەبێت ئاگاداربێت.
حکومەتی سوریاش ئەویش دەنگی نییە پێدەچێت ئەو سەفەرەی جێگری سەرۆکی پارتی پێش ماوەیەک ئەم پیلانەیان لەگەڵ بەشار ئەسەد تاوتوێ کردبێت و ئەرێ بوونی حکومەتی سوریای حاسڵ کردبێت بۆ ئاکەپە.
ئاکەپە و بەتایبەتی ئەردۆگان وەک خەلیفەی داعش لە خراپترین رەوشی سیاسی و عەسکەریدایە ، هەر گوندێک لە رەقە لەسەر دەستی شەرڤانان ئازاد دەبێت برینێک لەجەستەی خۆی دەبینێت ، بۆیە ناوەناوە پەتکێک دەپچرێنێت.
کردە گەورەکەی ئامەد کە بووە هۆی کوشتن وبرینداربونی زیاتر لە ٦٠٠ پۆلیس و تیرۆریستی داعش لە ناو بینای ئەمنیەت رۆژی ١٥ مانگ ، بۆ ئاکەپە-داعش زەربەیەکی گەورەبوو کە جێگای تەعویزبوونەوە نییە.
ئەردۆگان درۆ دەکات و میدیای چەواشەکاریی بەتەواوی خستۆتەگەڕ ، بەلام ناتوانێت شکستەکانی بشارێتەوە.
ئەم کردە سەربازیانەی ئاکەپە ، ئاسۆیەکی نوێ بۆ سەر رۆژئاڤا و شنگال دەکاتەوە ، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەیبینین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە