نیهادی کوڕی مەلا مستەفا، ئەو پیاوەی کە پڕە لە بەدڕەوشتیی

Saturday, 04.29.2017, 2:11

24577 بینراوە


تێبینی: لەسەر داوای نووسەر ناونیشانەکەیمان گۆڕی.
ئه‌یوب بارزانی له‌ كتێبه‌كه‌یدا (ملفات سریة‌) لەسەر وەسیەتنامەی پێشمەرگەیەک، باس له‌ كه‌یسی سێكسبازی نیهاد بارزانی ئاموزای ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئەو پێشمەرگەیە بهێنێت. له‌ دێرێكدا ئاوا دەنووسێت:
• " پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا هه‌بوو، له‌ شورشی ئه‌یلوول له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا بوو، له‌ شه‌رێك دا ئەو پێشمەرگەیە به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت لای مه‌لا مسته‌فا وه‌سیت ده‌كات و پێی ده‌لێت، كه‌ من مردم ته‌نها كچێكم هه‌یه‌ ئه‌ویش با به‌ ئه‌مانه‌ت وه‌كو كچی خۆت له‌ ماڵی خۆت بێت وتوش وه‌كو باوكی ببه‌ بووی. مه‌لا مسته‌فاش به‌ڵینی پێده‌دات کە وەسێتەکەی بۆ بەجێ بهێنێت، دوای شەهیدبوونی ئەو پێشمه‌رگه‌یە، مه‌لا مسته‌فا كچه‌كه‌ دێنێته‌ لای خۆی، به‌ڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌ كه‌ كوڕه‌ نازداره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا (نیهاد بارزانی) دەستدرێژی دەکاتە سەر کچەکە و دوایی دەشیکوژێت، له‌ (شنوی) تەرمی کچەکە ژێر خوڵ ده‌كات، تا ئێستاش گۆڕی كچه‌ قوربانییه‌كه‌ له‌ شاری شنوی روژهه‌ڵات ماوه‌".
----------------------------------------
• ئەمەی سەرەوە وەکو سەرەتایەک دەست پێدەکەم بۆ ئەو کارە بەدڕەوشتیی و نامرۆڤایەتییانەی ئەم بنەماڵەیە، بەتایبەتی نیهاد بارزانی کە بێناموسترین کوڕی مەلا مستەفایە، تا ئیستاش بەردەوامی هەیە، نەک نیهاد بە تەنیا بەڵکو هەموویان لە بێشەرمییدا ترسیان لە هیچ شتێک نییە، بۆیە با خەڵک وا نەزانن، کە کوڕەکانی مەلا مستەفا تەنیا لە کاری سیاسییدا خیانەتباز و دوژمن دۆست، دز و پیاوکوژن، بەڵکو مەلا مستەفا نەوەیەکی خستۆتەوە، کە هەر یەک لە کوڕەکانی کەم تا زۆر وەک وەرەسە بەشێک لە ناشرینی و بەدڕەوشتییان وەرگرتووە و تێیاندا کۆبۆتەوە، ئەم کارانە ئیستا باڵی کێشاوە بۆ ناو کوڕ و کوڕەزاکانی مەلا مستەفاش، بەردەوام رۆژانە لەگەڵ خیانەت و دزیی و کارەساتی سیاسیی، کۆمەڵایەتی، کاری ئەخلاقیشیان لێدەردەکەوێت و بەردەوامیشن. جاران ئەگەر بە شاراوەیی کارێکی ئاوایان کردبێت، ئەمڕۆ لەوە تێپەڕیوە کە بشاردرێتەوە، بۆ خۆشیان شەرمی لێ ناکەن.
• لێره‌ من وەکو کەسێکی نزیک لە رووداوەکان، هەروەها وەکو کارمەندێکی پاراستن، کە شکور تا ئیستا نامناسن و گومانیان لە سەرم نییە، حەز دەکەم ئەو نهێنییە گرنگانە ئاشکرا بکەم و لە کوردسدتانپۆستدا پەردەی لەسەر هەڵبدەمەوە، چونکە کوردستانپۆست بە تاکە سەرچاوە و جێگای متمانەی خەڵکی کوردستان دەزانم، تا ئەم کارە قێزەوەندانەش بچێتە سەر خەرمانەی تاوانەکانی دیکەی بنەماڵەی بارزانی و لەوە زیاتر سوک و ریسواترببن. بەتایبەتی لە بەسه‌رهاته‌ سێكسیه‌كانی نیهاد بارزانییەوە ده‌ست پێده‌كه‌ن.

وێنەی مەلا مستەفا، کە دەستی برینداربووە
• ئەو رووداوەی کە لە سەرەوە ئەیوب بارزانی لە کتێبەکەیدا باسی دەکات، هه‌ر دوای دوو ساڵیتر كچی په‌نابه‌رێك له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانە تر نیهاد بارزانی دەستدرێژی دەکاتە سەری و دەیکوژێت، ئیدریس و مه‌سعودی برای بۆ ماوەیەک وه‌ك سزادانی نیهادی برایان له‌ كه‌ره‌ج وەک دەستبەسەر په‌نای ده‌ده‌ن، به‌ڵام نیهاد بارزانی لە دەستدرێژی و کوشتنی کچان واز ناهێنێت و ده‌بێته‌ كاری هه‌میشه‌یی.
مێئامادەباشەکانی نیهاد بارزانی
• دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی 40 ساڵ به‌ سه‌ر مردنی مه‌لا مسته‌فا، هێشتا نیهادی كوڕی خه‌ریكی بێشەرەفی و سێكسبازیه‌، له‌ خانوویه‌كه‌ی عه‌نكاوه‌، تا دەگاتە شوێنی ئافرەتە لەشفرۆشەکان لە به‌رلین هەر خەریکە، کە بەمانە گەورەترین ریكوردی توماركردووه‌ له‌ سكسبازی.
• چیروكی سته‌مكردن ولاقه‌ كردنی سه‌دان ژن وكچ له‌ كوردستان له‌ سنوره‌كانی مه‌سیف و بارزان وهه‌ولێر زۆر باسی لێوە ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئیستا كه‌س نه‌یوێراوه‌ بڵاویان بكاته‌وه‌. كه‌ دیارتینیان ته‌عدا كردن بوو له‌ خێزانی دووه‌می هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌وان زاخویی  له‌ ئێران، دواجار ئه‌رده‌وان ناچار بوو له‌ ترسی نیهاد بارزانی و بۆ پاراستنی نامووسی خۆی، خۆی ته‌سلیم به‌ رژێمی به‌عس بکات و ئه‌وانیش تیروریان كرد.

هوتیل سوفی مول
• ئێستا نیهاد بارزانی له‌ پایته‌ختی بەرلینی وڵاتی ئه‌لمانیایە و به‌ پێی دوایین زانیاری کە لای ئێمەیە، نیهاد له‌ ده‌ست مه‌سعودی برای رایكردووه‌ وبه‌ توره‌یی كوردستانی به‌جێ هێشتووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنی نزیك له‌ نیهاد بارزانی به‌ (ناوی سەرچاوەکە سانسۆر کراوە) راگه‌یاند كه‌ دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی 90 ملیون دولاری له‌ نیهاد بارزانی ستاندووه‌ به‌ بیانووی هه‌بوونی قه‌یرانی دارایی له‌ مه‌كته‌ب سیاسی پارتی، ئیتر نیهاد بارزانی به‌وه‌ توڕه‌ ده‌بێت و ئه‌مه‌ بۆ دوو مانگ دەبێت، کە چۆتە به‌رلین ونه‌مسا، له‌وێ چه‌ند پروژه‌ی بازرگانی هه‌یە، لەگەڵییدا خه‌ریكی داوێنپیسیی و سێكسبازیه‌ له‌ رێگه‌ی چەند پیاوێکەوە، کە تەنیا کاریان ئەوەیە ئافرەتی بۆ پەیدا دەکەن.

بارو قومارخانه‌ی مه‌روش له‌به‌رلین كه‌نیهاد سه‌ردانی ده‌كات
• شایه‌نی باسه‌ نیهاد بارزانی له‌ گه‌ل شیفا و صه‌فای كوره‌كانی و وه‌یسی كوری مه‌سعود بارزانی سه‌ركێشی باندێكی مافیایی ده‌كەن له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و له‌ دژی باڵه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیشه (له‌ راپورتێكی تردا به‌ هه‌موو ورده‌كاریه‌وه‌ باس ده‌كه‌ین).
•  تا ئێستا نیهاد به‌ ده‌یان پروژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ ناچاری له‌ وه‌به‌رهێنان ستاندووه‌ و پاره‌ی هه‌زاره‌ها بارزگانانی خواردووه‌ وه‌ك پروژه‌كانی : ده‌شتی به‌هه‌شت، فلوریا ستی، كومه‌لگای گه‌شتیاری راسلدون له‌ هه‌ولێر، گوندی ڤیتاڵ پروژه‌یه‌كی عه‌قاری له‌ سه‌ر رێگای به‌حركه و زه‌وتكردنی پروژه‌كانی كومپانیای 77 سه‌دانی تر و وه‌رگرتنی ته‌نده‌راتی چه‌ندین پروژه‌ی ژێرخانی به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئیلتزام به‌ یاساكانی وه‌به‌رهێنان بكات و ورچاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌وله‌مه‌ندی هه‌رێمی كورستان وه‌ك هێرش محرم، محمد سویدان، سه‌ردار ئاكره‌یی، فه‌همی كوچه‌ر، فه‌رسه‌ت دوسكی و.... هتد 

نیهاد بارزانی له‌ به‌رلین ..لای راستی ئه‌حمه‌د گیاده‌ین نیروه‌یی لای چه‌پیشی سالح گرافی
دیارترین پیاوەکانی نیهاد بارزانی، کە ئافرەتی بۆ پەیدا دەکەن و دەهێنن
• ئه‌حمه‌د یوسف گیادین نێروه‌یی، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین پیاوی نیهاد بارزانییه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا.
• ئه‌حمه‌د نێروه‌یی پێشتر له‌ ئێران له‌ گه‌ل نیهاد بارزانی تێكه‌لاوی ئه‌و لادانه‌ سكسیه‌ بووه‌، كه‌ له‌ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاری بازرگانی له‌ هه‌ولێر و دهوك ده‌كات له‌ رێگه‌ی نیهاد بارزانییه‌وه‌، پاره‌ی چه‌ندین خه‌ڵك ده‌خۆن.

.سه‌عید سمیل شۆڤێر و مێئامادەباش و به‌رپرسی مه‌كته‌بی نیهاد
• نیهاد بارزانی كه‌ دێته‌ ئه‌ڵمانیا یا نه‌مسا ئه‌م ئه‌حمه‌د نێروه‌ییە، هه‌رچی كچی جوانه‌ له‌ مه‌لهاكان بو نیهاد بارزانی دێنێته‌ هوتێل sofitell له‌ به‌رلین و جار جاریش ده‌چنه‌ بار ودیسكوی مه‌رووش maroouh وه‌ك له‌ وێنه‌كان دیارن.
• نیهاد بارزانی له‌ قومارخانه‌كانیش چه‌ندین جار بینراوه‌ له‌ گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ شه‌عبان نێروه‌یی، كه‌ ئاموزایی ئه‌حمه‌د نێروه‌یییه‌ و سالح گراڤی، كه‌ پیاوێکی لێهاتووی دیکەیە لە بواری ئافرەت پەیداکردن بۆ نیهاد بارزانی‌، له‌ به‌رلین به‌ دوو ئوتومبیل هاتوو چوو ده‌كه‌ن، یەكه‌م به‌ناوی بێنتلی كه‌ نرخه‌كه‌ی 35 ده‌فته‌ر یورویه‌، واته نزیكه‌ی‌ 40 ده‌فته‌ر دولاری ئه‌مریكی و ره‌نگی سپییه‌ و دووه‌میش هه‌مه‌رێكی ره‌شی ئه‌مریكییه‌.

ئه‌حمه‌د نیروه‌یی
- ئه‌حمه‌د گیادین نێروه‌یی، به‌ جورێك به‌دره‌وشته‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و به‌لگه‌ نامه‌یه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ له‌ رێگه‌ی ژنه‌ ته‌لاقدراوه‌ نه‌مساوییەکەی.(لە خوارەوە بەشێک لە بەڵگەکان بیبینە)
- ئه‌حمه‌د گیادین نێروه‌یی چه‌ندین ژنی كورد و عه‌ره‌ب و ئێزدی له‌ دادگای دهوك بە گاڵتەوە لە خۆی مارە کردووە، واتە وەکو ژنی خۆی له‌ سه‌ر ناوی خۆی، دوایی بۆ نیهاد بارزانی ده‌باته‌ ئه‌ڵمانیا بۆ سێكسبازی.

• ئه‌حمه‌د گیادین نێروه‌یی تا ئێستا به‌ ئاشكرا نزیكه‌ی 8 ژنی هێناوه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ژنه‌كانی مه‌غریبی و نه‌مساوی، ئیستا ئەوان له‌ دادگای ئه‌لمانیا سكالایان دژی ئه‌حمه‌د نێروه‌یی توماركردووه‌، كه‌ مافی ئه‌وانی خواردووه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ناوبراو  ساڵی پار 4 كچی ئێزدی له‌ جورجیاوه‌ بۆ ماوه‌ی مانگ بۆ نیهاد بارزانی هێناوە.

• سالح هوستانی، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ وه‌كیله‌كانی نیهاد بارزانی و خاوه‌نی كومپانیای هوستانه‌ وخه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزانه‌، ناسراوه‌ به‌ سالحه‌ سوور.
• سالح هوستانی سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پروژه‌ی بازرگانی و عه‌قاراتی نیهاد بارزانی ده‌كات، له‌ وانیش دیارترینیان شوقه‌كانی ئیسكانی نوێ وهوتێلێكێش له‌ عه‌نكاوه‌ كه‌ تێیدا هەر بۆ هەمان کاری بەدڕەوشی بۆ نیهاد بارزانی تەرخان کراوە و چه‌ندین كچی عه‌ره‌ب و مه‌سیحی بۆ ده‌باته‌ خانووەکەی نیهاد له‌ عه‌نكاوه‌.
• سه‌عید سمبێل، له‌ نه‌ژاد خه‌لكی ده‌ڤه‌ری به‌رواری گوندی سیارییه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ گه‌نجێتییه‌وه‌ حیمایه‌ی تایبه‌تی نیهاد ده‌بێت له‌ ئێران، تا ئێستاش له‌ مه‌سیف به‌رپرسی زێره‌ڤانه‌ تایبه‌ته‌كانی نیهاد بارزانییه‌ و شوفێری تایبه‌تی نیهادیشه‌، شه‌وانه‌ به‌ چه‌ند كچ و ژنی به‌رپرسه‌كانی پارتی فێربوونه له‌ پیرمام مه‌سیف و ده‌به‌نه‌ ڤیلاكه‌ی نیهاد له‌ مه‌سیف و تا دره‌نگانی شه‌و خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ و کاری سێکسیین.

نیهاد بارزانی ناسراو بە  نێرەکەری میللەت
• لە ناو خێڵی بارزانییەکاندا نیهاد بارزانی بە (نێرەکەری میللەت) ناودەبرێت
• نیهاد بارزانی له‌ ناوبنه‌ماله‌ی خۆشیاندا به‌ (نێره‌كه‌ری ملله‌ت) ناوی ده‌ركردووه‌ و فه‌زاحه‌ته‌ سكسیه‌كانی نیهاد بارزانی ماڵی چه‌ندین خێزانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌، چه‌ندین كه‌س له‌ پێناو پاراستنی كه‌رامه‌تی خێزانه‌كه‌ی له‌ سێكسبازی نیهاد گیانیان به‌خشیووه‌‌ وه‌ك چخسی شێروانی و ئه‌دیب حه‌مید و ئه‌رده‌وان زاخویی و كه‌ریم بارزانی و .... هتد.
• هه‌موو سالێك نیهاد بارزانی شه‌ش مانگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌لمانیا و نه‌مسا و خه‌ریكی سكسبازی وخواردنه‌وه‌ و رابورادنه‌.
•  نیهاد بەناوبانگە بە بێئەخلاقیی و بەدڕەوشتی و داوێنپیسی، ماڵی خۆی له‌ سه‌ری ره‌ش گواستۆتەوه‌ بۆ مه‌سیف بو ئه‌وه‌ی ئازاد تربێت له‌ سكسبازیه‌كه‌ی خۆی.
• به‌ پیێ زانیاریه‌كانمان لێرە (واتە دەزگای پاراستن) نیهاد بارزانی بۆتە مایەی بێزاری و سه‌رئێشه‌ بو مه‌سعودی بارزانی برای، خه‌لكێكی زۆر سكاڵایان لای مه‌سعود كردووه‌ له‌ سه‌ر دەستدرێژیی و پاره‌ خواردن، ته‌نانه‌ت نیهاد بارزانی ناوی له‌ ریزی یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌و13 بازرگانانه‌ی كه‌ بازرگانی نه‌وتیان كردووه‌ له‌ گه‌ل داعشدا، بۆیە مه‌سعود پێێ ووتوه‌، کە له‌ كه‌یسی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ داعشدا، نیهادی برام زور منی سوك كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات و لای فره‌نسیه‌كان منیان ئیحراج كردووه‌.


سەرنجی کوردستانپۆست:
•  نووسەری ئەم بابەتە، کەسێکی نێو دەزگای پاراستنە، داوای لێکردنین بەبێ سانسۆر هەرچیی نووسیوە بۆی بڵاوبکەینەوە، بەڵام ئێمە نەماتوانی داواکارییەکی بەجێ بهێنین، بەڵێنی پێبدەین، کە تەواوی نووسینەکە وەک خۆی بڵاوبکەینەوە، ئەو زانیارییانە ی کە بۆی باسکردووین بخەینە بخەینە ئاستی بەدڕەوشتی نیهاد بارزانی، لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەندە لەگەڵ لابردن و بژارکردنی نووسینەکەدا دەستمان داگرت، لێ هەر ئەمەی لێدەرچوو کە دەیخوێننەوە، با خوێنەرە بەڕیزەکان لێرەدا بنەماڵەی بارزانی باشتر بناسن، کە ئەم بنەماڵەیە ئەو کەسە قارەمان و دڵسۆزانە نیین کە بە مەلا مستەفای باوکیانەوە، پێشڕەوی ئەو میللەتەیان دەکرد، ئەوەتا لەگەڵ ئەو هەموو خیانەت و ناپاکییە، ئەم کارە قێزەوەندانەش دەکەن، چونکە شەرەف و کەرامەت لەلای نەوەکانی مەلا مستەفا بوونی نییە، بۆیە بەردەوامن و شەرم ناکەن. ئەم بنەماڵەیە شایستەی ئەوەن بە مەلا مستەفاشەوە، کە مێژوو نەفرەت لە یەکە بە یەکەیان بکات.

کارمەندێکی دەزگای پاراستن




(دەنگدراوە: 16 . زۆرباشە: 4.5/5)