به‌رپرسەکان ئەزانن

Wednesday, 24/05/2017, 20:29

3483 بینراوە


ئادەی چەند پرسیارگ لەخۆتان بکە؟ بپرسن و بڵێن خاڵە جیاوازەکانی ئێوە و ئـــەم نــەوشیروانە پیرە مەردە چییە ؟ پارە لای ئێوەی بەرپرس و دەسەڵات . گیرفان بەتاڵ و قەرزار لای سەرکردە نـــەوە. دەسەڵات و پۆست و پلە لای ئێوە. تەنها دەسەڵاتی هاوڵاتی بوون لای نــەوشیروان . چـــەک لای ئێوە . قەڵەم لای نـــەوە . هێـــز چەکدار و دەمامکدار لای ئــــێوە . شەفافیەت و هێزی قـــەڵەم لای نــــەوە . داپڵوسینی ڕۆژنامەنووس و خوێنەوار لای ئێوە . ڕێزگرتن و پارستن و برەو پێدانی خوێنەر و خوێنەوار لای نـــەوە . تێرور و لێدان لای ئێوە . لێبوردن و بەخشین بۆ نــەوە. تێهەڵدان و ئازاردان لای ئـــێوە . خۆشەویستی و ئازادکردن لای نــەوە . سەرمـــایەی گەل لای ئێــــوە . سەرمایەی گـــەل بوو نـــەوە . ئێوە لەزۆر کاتدا هەرەشە بون بۆسەر گەل ، بەڵام نــەوە هەڕەشەی لەسەر بوو لەسەر ژیان و مافی گەل. دەیان پاسەوان بۆ پاراستنی ئێوە ، هەزاران مەدەنی بۆ پاراستنی نەوە . قبوڵ کردنی بیرو ڕای جیاواز و هەزمکردنی ووتەی بەجێ و نابەجێ و توند و شلی خەڵک ئەمەش هەر نـــەوە. ئەرێ نــەوشێروان بوو بەچی؟ بوو بە سمبولی هەوڵدان بۆ دادپەروەری ، بوو بە پارێزەری هاوڵاتی . بوو بە نـــەوەی گەل و نــەوەی شۆرش و نەوەی بەگژاداچونەوی گەندەڵی و دیکتاتۆری ، ئەوەی گەل دەیویست پیرە هەلۆش ئەوەی دەکرد . بۆیە منیش دەڵێم بەڵێ دەبێت دەنگی خەڵک بین ڕەنگی هەژار بین، قەڵەمی دەستی خوێنەوار بین و قەڵەم بکەین بەو چەکەی کەتەنها مرۆڤی ژیری پێ چەک بکەین ، دەبێت سەرمایەی گەل بین تا کو گەل خەمخۆرمان بێت . بۆ پرسەی ئەم مەردە پیاوە نـــە پاسیان بۆ خەڵک گرت و نـــە سەیارە ، بەڵام خەڵک هەر هات نـــە هەڕەشەی بڕینی مووچەشیان لەخەڵک کرد بەڵام میلەت بە جۆش و خڕۆشی زیاترەوە هات. نـــــە فەرمانبەر و نــە هیچ بەرێوەبەرێک هەڕەشەی لێکرابێت کە دەبێت بێن . بەڵام خۆیان بە ڕاکردن و بە چاوی پر عەسرینەوە هاتن . نــە عەرەبیان هێنا بۆ قەرەباڵەغکردنی پرسەکەی نە کادریان کۆکردەوە بۆ بەر فراوانی پرسەکەی ، بەڵام چینی فەقیر و هەژار بە سرودی باوکمان رۆوە هاتن و دەهاتن بەرەو پیری پیرە هەڵۆ ، بە دەنگ و قوڕگی پڕگریان دەیان ووت بەم ناوەختە بۆ کوێ باوکی هەژاران . نەهەڕەشەی نەقڵ لە کەس کرا و نەبەخشیش و پارەش بە کەس درا. بەڵام خەڵکی وەک قەرازێکی کوردایەتی و مەردایەتی سەری رێزو نەوازشیان بۆ دا ئەنا و هەر هات و دەهات و زیاتر و زۆرتر دەهات . گەر سبەی ئێوە بن چیتان بۆ دەکەن؟ خۆتان باشتر دەکەن یا ..... ؟
ئەنجام ...؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە