مه‌لا كریكار و پارتی و توركیا خه‌ریكی چ پیلانیكن؟

Wednesday, 31/05/2017, 9:40

8418 بینراوە


دیاره‌ کوردستان دوای ڕاپەڕین بەجەندین سیناریۆی جیاوازدا تێپەڕیوە ، هەر لەشەڕێ ناو خۆ بگرە  و هاتنی داعش و تا دەگاتە قەیرانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و؛کەلتوری وخوێندن پەروەردە .؛کە هەموویان سیناریۆ  و دروستکراوبوون، بەلام سیناریۆی ئەمجارەیان زۆر جیاوازە.
دوای هاتنی داعش و ئەم شەڕە سەختانەی کە ڕوبەڕوی هێزی پێشمەرگە بوونەوە .؛بەم هەموو ئیمکانیاتە کەمەوە ، سەرباری ئەوەی هاوپەیمانان هاوکاریێکی زۆری هێزی پێشمەرگەیان کرد لە ڕووی چەک پێداویستی سەربازیەوە ،بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەم پێداویستیانە وەکو پێویست نەگەیشتنە دەست هێزی پێشمەرگە . بەڵکو زۆربەی ئەم چەکانە لەبازەڕەکان مامەڵەیان پێوە کرا ،یان لە کۆگاکان هەڵگیراون بۆ ئەوەی تیزبەکان لە دوا ڕۆژدا بەرگری پێ لە حیزەبەکانی خۆیان بکەن ..
هەرچۆنێک بێت هێزی پێشمەرکە بەحوێنی خۆیان توانیان بەرگری لە کوردستان بکەن و ساورێکی بەرفراوانی ناوچەدابراوەکان بگێڕنەوە سەر هەرێم ، بەڵام لەئێستادا حەشدی شەعبی دەیەوێ ئەو ناوچانە دەست بەسەردابگرێتەوە ، بۆ ئەم مەبەستەش . وڵاتە سونییەکان ، تورکیا و قەتەر و سعودیە و پارتی خەریکی ئەوەن هێزێکی ئیسلامی توندڕەو دروست بکەن لە ناوچەکە بۆ ئەوەی شەڕی حكومه‌تی عێراقی پێ بکەن ،ئەم هێزە سونییەی کە دروست دەکرێ  كه‌سایه‌تیه‌كی تیروریستی وه‌ك (مەلاکرێکار) به‌نیازه‌ سەرپەرشتی بکات . بە پشتیوانی مادی و لۆجستی وڵاتە سونییەکان ، ئەرکی بڕوا هێنان بە دۆست و هه‌واداره‌كه‌ی داعش  مەلا کرێکار سپێردراوە بە سعودیە و قەتەر و تورکیان، چونکە کاتی خۆی پارتی کێشەی لەگەڵ (مەلا کرێکار) هەبوو، ئەم سیناریۆیە بۆ ئەوەیە ڕێگری بکەن لە بەر فراوان بوونی جوگرافیای شیعە و بەهێز کردنەوە تەیارسونە . بەڵا دەست بوونی تورکیا لەناوچەکە ، بۆ ئەوەی بتوانێ برەو بەو سیاسەتەی خۆی بدات لە ناوچەکە، بۆ تاڵان بردنی سامانی کوردستان،
لە ئێستا تورکیا بەهاوکاری هەندێ لە هێزە هاو پەیمانەکانی ، زۆرێک لەو چەکدارانەی دەوڵەی شام و عێراق دەگوازرێنەوە بۆ سنورەکانی ئەفغانستان ،بۆ ئەوەی خویان ڕێک بخەنەوە لە دژی هاوپەیمانان بجەنگن.. تێکەیشتن قبوڵکردنی ئەم سیناریۆیە تۆزێک قوڕسە ، بەڵام ئەگەر ڕێگە لەم سیناریۆیە نەگیردرێ  ئەوە ناوچەکە ڕوو بەڕووی شەڕێکی زۆر سەخت دەبێتەوە ،ئەوە ئەرکی هاوپەیمانانە ڕێگری لەو سیاسەتە بگرێ بۆ ئەوە ناوچەکە ئارامی بەحۆیەوە ببینێ. لێرەدا ئەرکی هەموو مرۆڤایەتییە ڕوو بەڕووی ئەم سیاستە چەوتەی تاجیرانی تیرۆر ببنەوە کە لە پێناو بەرژەوەندیەکانیان مرۆڤایەتی دەکەنە قوربانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە