چیا و نما نەوشیروان: مامەگیان، بەڵێن دەدەین ئێمەش بەردەوام بین لەسەر رێگەى خەباتى باوکم و هاوڕێکانى

Thursday, 01/06/2017, 16:49

5262 بینراوە


کوردستانپۆست: ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە کە لێرەدا بڵاودەکاتەوە، تەنیا بە مەبەستی ئەرشیفکردن و پاراستنێتی بۆ ئەوەی لە کاتی نووسینەوەی  هەر رەخنە و باتێکی مێژووییدا کەڵکی لێوەربگیرێت. چونکە زۆربەی ئەو سایت و راگەیاندنانەی وڵات پاش ماوەیەک لە گۆڕینی هەر کەش و هەوایەکی سیاسیی زۆربەی بابەتەکان وەکو بەڵگە کە روودەدات، لا دەبەن.
-----------------------------------
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبی شەهیدانی كوردستانەوە، چیاو نما نەوشیروان مستەفا بروسكەیەكی پیرۆزباییان ئاڕاستەی  سەرۆك مام جەلال و  ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و ئۆرگانەكانی یەكێتیی كرد، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی: 
مامى گەورەو خۆشەویستمان مام جەلال
هەڤاڵانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى ی.ن.ک پێشمەرگەو کادیرانى ی.ن.ک کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان جەماوەرو دڵسۆزان و خەمخۆرانى ی.ن.ک
بەبۆنەى یادى 42 ساڵەى دامەزراندنى ی.ن.ک بەگەرمى پیرۆزبایى لەهەموان دەکەین
هەڤاڵانى بەڕێز لەسەرەتاى دامەزراندنى ی.ن.ک باوکم هەم وەکو دەستەى دامەزراندن و هەم وەک پێشمەرگەیەک هاوشانى هاوڕێکانى خەباتى کردوە. ئەوەبو لەبەهارى ساڵى 1991 زۆرێک لەخاکى کوردستان ئازادکرا، لەو رێگەیەش زۆرێک سەرکردەو هاوڕێوهاوسەنگەرى گیانى خۆیان بەخت کرد. 
مامەگیان، هاوڕێیانى باوکى خۆشەویستم، بەڵێن دەدەین ئێمەش بەردەوام بین لەسەر رێگەى خەباتى باوکم و هاوڕێکانى و دڵسۆزو بەوەفا بین بۆ نیشتمان و خەڵکى کوردستان. خواى گەورە پێشمەرگەکانمان بپارێزێ، سڵاو لە رۆحى پاکى شەهیدان، سڵاو لەکەسوکارى سەربەرزى شەهیدان، شاد وسەرفرازوسەرکەوتوو بن.

لەگەل رێزى نما و چیا نەوشیروان مستەفا.
2017-6-1  سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە