مەلاى دین فرۆش... کەمێک بیر و هۆش

Thursday, 10/08/2017, 22:51

3406 بینراوە


مەلا دین فرۆشەکان، وەک پیشەى هەمیشەییان چوونەوە ژێر باڵ و سایە و پێڵاوى دیکتاتۆر.کەوتنە ماستاو مەرایى و  کلکە لەقێ بۆ دەسەڵات و بنەماڵە..بەڕاستى کارەساتە کارەسات.  لەوەتەى هەین لەوەتەى خۆمان ناسیوە، هەر شۆڕش و خەبات دەکەین،قوربانى دەدەین، سەروماڵ دەبەخشین، بۆ رزگاریوون و سەرفرازى، هەمووجارێک کە لەسەرکەوتن ورزگارى نزیک دەبینەوە،مەلایەکى درۆزن،مونافیق،دین فرۆش هاوشێوەى مەلاى خەتێ و ئیدریسى بەتلیسى، بەفتوایەک. خەرمانى چەند ساڵەمان بەبا دەدەن.
 دوێنێش کاتێک بینم کە مەسعود لەگەڵ کۆمەڵێک مەلاى دۆڕاو ومونافیق کۆبۆتەوە، سەرەتا وەها بەخەیاڵما هات کە ئەو مەڵایانە قورئان لەسینەیاندایە، باوەڕیان بە قودرەت و دەسەڵاتى خواى گەورە هەیە، بۆیە لەهیچ ناترسن و سڵ ناکەنەوە، نە لەکوشتن نە لەنان بڕین(چونکە لەئاینى ئیسلامدا وا هاتووە کە هەردووکیان بەدەست خودان) بۆیە لەو کۆڕەدا ،یەک دوو مەلاى بەغیرەت  و بەهەڵوێستى تێدا دەبێت ،کە بەمەسعود بارزانى بڵێت بەسە بەس. بەهۆی تۆوە میللەت فەوتا، شەڕەف و ناموس و ژیان هەمووى دۆڕا، نرخ و بەهاى مرۆڤایەتیمان لەدەست دا. ئیدى بەسە سەرۆکى ساختە چى ، ئەوە حاڵى میللەتەکەتە، بەم هاوین و گەرمایە ژیانیان لەئاژەڵ خراپترە، ئەوەتا پیرانى وڵات  گیرفان خاڵییەکان، ئەوانەى کە نۆمانگە چاویان بەمووچە نەکەوتووە لەسەرەى مووچەدا گیان لەدەست دەدەن،دەبوورێنەوە، دووچارى گەورەترین ناڕەحەتى دەبن، ئەوەتا جەنابى کورتە بنە، بەچاوى خۆت ببینە کە میللەت لەچ گوزەرانێکدایە، باوک بۆ پەیداکردنى شیر و خۆراک بۆمناڵەکانى ناچار بەدزى دەکرێت،دایک بۆ ئەوەى ژەمێکى سادە و ساکار بۆمناڵە هەتیوەکانى پەیدا بکات،سەردەکات بەکۆشى دەیان نامەردى وەک خۆتان، ناچار بەلەش فرۆشى دەکرێن؟
   مەلا بێ ئابڕو دین فرۆش و بێ نرخەکان، کامتان وێراتان لەبەردەم ئەو گرگنە، ئەوپیاو کوژ و ناکەس بەچە و ناپاکە، قسەیەک بکەن؟ کامتان بوێربوون و باسى حاڵ و بارودۆخى خەڵکتان لاکرد؟ بێگومان کەستان.رووتان رەش بێت هەزار جار ،وەک خۆتان روورەشى دونیا و قیامەت کرد. لەبرى ئەوەى کورتە باڵا بەئاگابێننەوە پێ بڵێن: مەسعودى خائین و ناپاک و پیاو کوژ، جارێکى تر بۆخاترى رازیکردنى پیلانى دوژمنان میللەت بەفەتارە مەیە. بەسە خەڵک ماندووە، بێ کارە ،بى خزمەتگوزارییە،بێ پارە و مووچەیە، نەوتى نى یە،ئاوى نى یە کارەباى نى یە،خۆراک و پۆشاک نى یە. بەسە ئیدى بارى شانیان هێندەى دیکە قورس مەکە. کەچى لەبرى ئەوانە یەکێک لەو مەلا پاراستنانە ،لەو مەلا بێ حورمەتانە، زۆر بێ شەرمانە چووە،داواکارییەکى یاوە بە مەسعود ، داواى ئوتومبیل و خانو و مووچەى لێکردوە بۆ خۆى، جا ئیدى پیاو نازانێت چى بەو مەلا گەمژانە بڵێت، چۆن ناوى بێنێت، پێ یان بڵێت چى؟
مەلا هەش بەسەرەکان من ئەزانم هەموو هەینی یەک کە دەچنە سەرمینبەر بەدرۆ و بۆ وەخت کوشتن، باسى زوڵم ستەم و ناعەدالەتى دەسەڵات ئەکەن، باسى عەدالەتى خلافەتى عومەر و عوسمان  بەگوێماندا ئەدەن.باسى گەندەڵى و ناڕەوایى و زوڵمى حکومەت و حیزب ئەکەن،کە وا لەم میللەت ئەکات، زۆرتان ئاخ و حەسرەتى ئەوەتان هەڵکێشاوە،کە ناتوانن و ناگەنە لاى ئەو بەرپرسە هیچ و بێ نرخانە، تا ئەوەى لەدڵتانە،ئەوەى بۆتان باسکراوە،ئەوەى بینیووتانە پێیان بڵێن، تا ئەوانیش بەخۆیاندا بچنەوە. دەى خۆ ئەوە بەدیدارى ئەو سەرو فەساڵ گرانە گەیشتن، خۆ لەپاڵیدا دانیشتن، وێنەتان گرت و داوەتێکى چەوریشى کردن.ئەى کوا بۆ پیاوێکتان تیا نەبوو،سکاڵاى هەتیوێک ،حەسرەتى بێوەژنێک، خەم خەفەتى کەم ئەندامێکى بۆ باس بکات؟
مەلا قێزەونەکان، ئەوە هەموو چاوتان لێ یە و ئەیبیستن کە لەسایەى دەسەڵاتى مەسعود بارزانى یدا،کوشتن زیادی کردوە، دزى پەرەى سەندووە، زینا ولەش فرۆشى بۆ قوتى رۆژانە زیادیکردوە، لەبەر هەژارى و کەم درامەتى خێزانەکان لەیەک هەڵدەوەشێن، لەبەر هەژارى خەڵک مناڵى خۆى فڕێ دەدات.پیر وپەکەوتەکان ئەخرێنە سەرجادە، بێ ئابڕوى کەرامەت فرۆشتن تا دێت زیاد ئەکات، کە هەموو ئەزانن هۆکارى سەرەکى ئەوانە هەمووى لەئەستۆى مەسعودە و، لەپێناوى مانەوەى خۆى لەدەسەڵات و کورسیەکەیدا میللەتى بەو دەردە بردوە. مادام ئێَوەش ترسنۆکن، دین فرۆشن، دۆڕاوى دونیا و قیامەتن، ناوێرن  فەرمودەى قورئان و حەدیسى پێغەمبەر  وە ک خۆى بگەیەنن، لەئاست زوڵم ناعەدالەتى ئەو تاوانبارە بێدەنگن، بەپێى ریوایەت  و حەدیس  وفەرموودە، ئێوەش هاوبەشى ئەو تاوانانەن.وەک ئەو گزگلە تاوانکارن،هەقە میللەت تف و نەفرەتان لێ بکات.بۆیە دەڵێم  ئەوەى کەلەمەولا بەقسەى ئێوە بکات و، لەپاشتانەوە نوێژ بکات و گوێ لەخوتبە وواعیزەکانتان بگرێت، ئەوپەڕى  گەمژە و ملهوڕە و لەئێوە بێ نرخترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە